كاتژمێرەکانى کۆتایى بەشار ئەسەد لە پۆستى سەرۆکى سووریا
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
تۆڕى "ئێن بى سى نیوز"ئەمەریکى وردەکانى (24) کاتژمێرى کۆتایى بەشار ئەسەدى بڵاوکردۆتەوە، کە لە بەرەبەیانى (2024/12/8) بەرەو رووسیا هەڵات.
لە حەوتى مانگ رووداوەکان زۆر بەخێرابوون، لە کەوتنى شارى حومس دەستى پێکرد، کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە دەستى بەسەر داگیرا، ئەو رۆژە ئەسەد کۆبوونەوەیەکى داخراو لەگەڵ عەلى لاریجانى، راوێژکارى عەلى خامنەئى دەکات، هیچ یەک لە یاریدەرەکانى بەشدار نەبوون.
کامل سەقر، بەرێوەبەرى پێشووى نووسینگەى راگەیاندن لە سەرۆکایەتى دەسەڵاتى ئەسەد دەڵێت، "ئەو کۆبوونەوە یەکلاکەرەوە بوو، تێیدا روونبۆوە، هیچ کەسێک ئامادە نییە جەنگى بەرگرى لە ئەسەد بکات، نە ئێران و نە حزبوڵڵا و نە رووسیا و تەنانەت خودى سوپاى سووریاش ئامادە نەبوو، دەسەڵات تێگەیشت ئەمڕۆ کۆتایە کاتى هاتووە، هەوڵى دا پلانى هەڵاتنەکەى بشارێتەوە، لە نمایشێک دا لە کۆشکى موهاجیرین وتارێکى (400) وشەیى پێشکەش کرد، تیمى وێنەگرتن هەموو پێداویستییەکان ئامادە کرد، بەڵام پەیامەکە هەرگیز نەگەیشت.
لە کاتژمێر 6:58 ئێوارە کۆشکى سەرۆکى راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، تێیدا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە بەشار ئەسەد لە دیمەشق سەرقاڵى کارەکانییەتى.
مازن عیون فەرمانبەر لە ئاژانسى هەواڵى سوورى (سانا) ئاشکراى دەکات، کاتژمێر حەوتى ئێوارە تەلەفۆنێکى بۆکراوە، بۆ ئەوەى راگەیێنداوى سەرۆکایەتى بۆ ئینگلیزى وەربگێڕێت، ئەوە لە کاتێدا بووبەشار ئەسەد بە نهێنى خۆى بۆ راکردن ئامادە دەکرد.
لە کاتژمێر 2:30 بەرەبیانى یەکشەممە کۆشکى سەرۆکایەتى نیمچە بەتاڵ بوو، جگە لە دوو کەس هیچ کەسێکى دیکەى تێدا نەبوو، کە مازن و فەرمانبەرێکى دیکەى نووسینگەى راگەیاندن و سیاسى بوو.
بەشار ئەسەد کۆشک جێدەهێڵت و بەبێ ئەوەى کەس ئاگادار بکات بەرەو کوێ رۆیشتووە، روو دەداتە بنکەى حەمێمیمى ئاسمانى، بەرلە رۆژهەڵات روو دەکاتە مۆسکۆ.
ئەو راپۆرتە ئاشکراى دەکات کە سەرەتاى دەستپێکردنى کۆتاییهاتنى بەشار ئەسەد لە (27/11/2024) دەست پێدەکات، کە حەلەب دەکەوێتە دەست ئۆپۆزسیۆن، ئەو رۆژە بەشار ئەسەد لە مۆسکۆ بوو داواى هاوکارى لە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکى رووسیا کردووە.
سەقر دەڵێت، پووتین بەڵێنى دابینکردنى هاوکارى سەبازیى ئاسمانى ئێرانى پێدا، بەڵام ئەو هاوکاریانەى پێ نەگەیشت، لە (28/ 11) ئەسەد گەیشتەوە دیمەشق، بەڵام ئێران هیچ هاوکارییەکى بۆ رەوانە نەکرد.
لە (5/12) شارى حەما کەوتە دەستى ئۆپۆزسیۆن، بەشار ئەسەد هەوڵى دا پەیوەندى بە پووتینەوە بکات، کە ئەو کاتە لە سەدارى بیلارووسیا بوو، بەڵام پووتین وەڵامى پەیوەندییەکانى نەدایەوە.
رووداوەکانى دواتر زۆر بەخێرایى هاتە پێشەوە، هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان زۆر بەخێرایى دەهاتنە پێشەوە، لە كاتژمێرەکانى سەرەتاى یەکشەممە (8/12) لە رێگەى بڵندگۆى مزگەوتەکانى دیمەشق هەواڵى هەڵاتنى بەشار ئەسەد بڵاوکرایەوە.
عیون باس لەو دیمەنە دەکات و دەڵێت، لە کاتژمێر سێى بەرەبەیان لە دەنگى تەقە بە ئاگاهاتم، کاتێک لە پەنجەرەوە سەیرم کرد، سەربازەکان جلى سەربازییان لەبەر دەکردەوە، لە نیوەڕۆ ئۆپۆزسیۆن بە تەواوى دەستى بەسەر دیمەشق داگرت، ئەحمەد شەرع، بەرماندەى گشتى هێزەکانى تەحریرى شام کە لە لیستى تیرۆرى ئەمەریکا و وڵاتانى دیکە بوو، گەیشتە کۆشکى سەرۆکایەتى و بەوەش کۆتاییى بە حکومى زیاتر لە نیو سەدەى بنکەى بەشار ئەسەد هات.
سەرچاوە: حورە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment