نەتانیاهۆ: حەماس لە ناودەبەین و بارمتەکانمان وەردەگرینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە، دوێنی خولی پێنجەمی گۆرینەوەی زیندانییەکانیان ئەنجامدرا، لەوبارەیەوە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە لەئێستا لە واشنتۆنە، بەهۆی لاوازبوونی بارمتەکانیان لە پۆستێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی هەڕەشە دەکات و رایگەیاند، "حەماس لەناودەبەین و زیندانیەکانمان وەردەگرینەوە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (نۆی شوبات/2025) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رەخنە لە گۆرینەوی زیندانیانی ئیسرائیل و حەماس دەگرێت و لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "حەماس لەناودەبەین و بارمتەکانمان وەردەگرینەوە."

هەروەها لە پۆستەکەیدا دەڵێت، ئەوەی لەتوانامان دابێت هەموو شتێک بۆگەرانەوەی بارمتەکان ئەنجامی دەدەین، هاوكات شاندی دانوستاندنی ئیسرائیلی ئاگادارکردۆتەوە بۆ ئەوەی دووبارە بچنەوە دەوحەی پایتەختی قەتەر بۆ بەردەوامدان بە دانوستاندنەکان لەگەڵ حەماس بۆ ئەوەی ئەو بارمتانەی ماون ئازاد بکرێن.

نەتانیاهۆ جەختی لەمەشکردەوە، کە هەمان بۆچوونی هەیە سەبارەی بە لێداونەکەی دۆناڵد ترەمپ کە رایگەیاندبوو، "خەڵکی فەلەستین دەبێت غەززە بەجێبهێڵن و  بگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی تر و غەززەش رادەستی ئەمەریکا بكرێت."

خولی پێنجەمینی گۆرینەوەی بارمتەکانی ئیسرائیل دوێنێ ئەنجامدرا، کە تێیدا لە بەرامبەر ئازاد کردنی (3) زیندانی ئیسرائیل (183) فەلەستینی ئازاد کران، ئیسرائیل لەدوای ئازادکردنی بارمتەکان رایگەیاند، نیگەرانیەکانی خۆمان گەیاندۆتە وڵاتانی نێوەندگیری (ئەمەریکا و میسر و قەتەر) کە بارمتەکانیان زۆر لاوازبوونە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین