دواى سووریا لە قەوقاز مەترسى دەکەوێتە سەر هەژموونى ئێران وەرگێڕان

نوچە نێت

وەگێرانى: ئیسماعیل تەها

دواى كۆنتڕۆڵکردنى سووریا لە لایەن هەیئەى تەحریرى شام، ترسەکان لە تمووحەکانى تورکیا سنوورى وڵاتانى عەرەبى تێدەپەڕێنێ، ئێران ترسى لە باشوورى قەوقاز هەیە، چونکە تورکیا و رووسیا وەک دوو لایەنى سەرەکى لەسووریا لەوێش چالاکن، بۆیە ترس لە زیادبوونى ململانێش لەنێوان هەیە.
لە دیدى ئێران بایەخى سەرەکى لەسەر هێرشى لەناکاوە کە ئەگەر هەیە ئازەربایجان بە پاڵپشتى تورکیا بیکاتە سەر بەشى سیونیکى باشوور لە ئەرمینا، ئەو هێرشەش لە کاتێدایە جارێکى دیکە درووستکردنى رێڕەوى زەنگزورە هاتۆتەوە پێش، کە تاوەکوو ئێستا ناکۆکى لەسەرە، پڕۆژەى زەنگزور پڕۆژەى پەڕینەوەیە، ئێرانیش زۆر بە توندى دژایەتى دەکات، بۆى هەیە سنوورە وشەکانییەکانى نێوان ئێران و ئەرمینیا بپچڕێنێت، کە ئازەربایجان بە بەشى نەختشیفان و تورکیا دەبەستێتەوە. 
ئەو هەوڵانە لە کاتێکدایە هێڵەکانى هاوبەشەکانى ئێران لە شام تووشى هەڕەشە دەبێتەوە، رێڕەوى زەنگزوریش گۆشەگیرى کۆمارى ئیسلامیى ئێران زیاتر دەدات و لە باشوورى قەوقازیش رۆڵى  بە شێوەیەکى فراوان پەراوێز دەخات.
هەرچەندە بەرپرسانى ئازەربایجان هەوڵى کەمکردنەوەى بایەخى سنوورەکانى ئەرمینیا بۆ ئێران دەدەن، بەڵام ئەوەى لەسەر ئەرزى واقیع بە تەواوى جیاوازە، راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ئەنقەرە و باکۆ بە کردەیى دەستیان بە دانانى بەربەست لەبەردەم بارهەڵگرە ئێرانییەکان داناوە، کە بە خاکى وڵاتەکانیان تێدەپەڕن، بۆ ئەوەش رێگە لە جووڵەى تاران دەگرن، کە بە قاچاخ سووتەمەنى دەگوازنەوە، کە ناچاریان دەکەن هاوشێوەى نرخى سووتەمەنى لە کۆگاکانى ئەو وڵاتە باج بدەن، لە مانگى کانوونى یەکەمى ساڵى رابردوو تورکیا باجى زۆرى خستە سەر بارهەڵگرە ئێرانییەکان، لە هەمان کاتدا ئازەربایجان دەروازەى ئەستاراى (ئێران ــ ئازەربایجان) و بۆڵداست (ئێران ــ نەختشیفان)ى سنوورى لەبەردەم بارهەڵگرەکانى کە ئێرانى دراوسێیەوە دێت داخست.
ئەو فشارە مەترسییە گەورەکانى رووبەڕووى تاران دەبنەوە دەردەخات، ئەگەر رێڕەوى زەنگزور سەرکەوتووبێت، ئەوا رێگەکانى گەیشتنى ئێران بە ئەوروپا و رووسیا بە ناوچەى قەوقاز بە تەواوى پشت بە نیەتباشى هاوپەیمانى ئازەربایجان ــ تورکیا دەبەستێت.
فشارەکان لەسەر رێڕەوى زەنگزور نوێ دەبنەوە
سەرەڕاى ئەوەى لە ئەنجامى گفتوگۆکانى ئاشتى ئازەربایجان و ئەرمینیا، باکۆ بە فەرمى دەستبەردارى رێڕەوى زەنگزور بووە، بەڵام بەکردەیى دەستبەردارى هەوڵەکانى نەبووە، لەدواى ماوەیەکى کەم لەو هێرشەى کردیە سەر هەرێمى ناگۆڕنى کەرەباخ، لە مانگى ئەیلوولى ساڵى (2023) پڕۆژەى زەنگزور لە دەرەوەى لێکدانەوەکان دەستى پێکرد، دەستکرا بە هەڵکەندنى رێگەى جێگرەوە، رێڕەوى ئاراس دیزاینى بۆ کرا، کە بە ئێران تێدەپەڕێت ئەوەش بۆ خۆپارێزییە لە پچڕاندنى پەیوەندى ئەرمینیا و ئێران.
رێڕەوى پێشنیارکراوى ئاراس
ئەوەى دەکرێت رێڕەوى زەنگزور ململانێى لەسەر بکرێت، ئەوەیە ئێران و ئازەربایجان پلان بۆ درووستکردنى رێگەى ئاسنى بۆ ناختشیفانى ئازەربایجان بەناوخاکى ئێران دابنێن، ئەوەش دەبێتە هۆى دووبارە زیندووکردنەوەى هێڵى سەردەمى سۆڤیەتى کە بە رێڕەوى جلفا جولفا تێدەپەڕى.

رێڕەوى جولفا

ئەو هەوڵانە لە کاتێدایە لە مانگى رابردوو ئیلیهام علیێف، سەرۆکى ئازەربایجان لە دیدارێکدا گوتى، "پێویستە رێڕەوى زەنگزور بکرێتەوە، لەو نزیکانەش دەکرێتەوە، هەرکاتیش ئەرمینا درکى بەوە کرد ئەوە لە نزیکترین کات دەبێت، ئەوە باشترە." بەهەمان شێوە هۆشداریشى دایە یەریڤان  و گوتى، "پێویست ناکات وەک بەربەستى جوگرافى نێوان تورکیا و ئازەربایجان کار بکات." گۆڕانکارى جەوهەرى لە گوتارەکەى، لە هەمان کاتدا بەرپرسانى تورکیا جارێکى دیکە راشکاوانەتر باس لەوە دەکەن پێویستە رێڕەوى زەنگزور بکرێتەوە.
ژێڕخانى لاوازى ئاسایشى ئەرمینیا لەدواى شکستى لە جەنگى (2020) لەگەڵ ئازەربایجان ناگۆڕنى کەرباغى کردووە والێکردووە ئامادەسازى کەمترى هەبێت بۆ بەرگەگرتنى هێڕشێکى دیکەى ئازەربایجان بگرێت، لە ساڵى (2022) باکۆ چەند هێرشێکى کردە سەر باشوورى رۆژهەڵاتى ئەرمینیا دەستى بەسەر چەند ناوچەیەک داگرت، یەریڤانیش ئازەربایجانى بە گۆڕێنى رێککەوتنەکان و درووستکردنى بەربەست لە کردنەوەى رێگەى پەیوەندییەکان و گواستنەوە گرت.
کاتێک فەرەنسا هاوشێوەى ئێران کۆنسوڵخانەى لە بەشى سیونیک کردەوە، یەکێتى ئەوروپا نێردەى چاودێرى مەدەنى لە نیشتەجێبوونەکانى ئەرمینی لەسەر سنوورەکانى ئازەربایجان، دانیش بەوە دادەنێت کە دۆخى ئەمنى زۆر هەستیارە، تارانیش لە ساڵى (2021 و 2022) چەندین مەشقى سەربازیى یەک لەدواى یەکى لەسەر سنوورەکانى باکوور ئەنجام دا، ئەوەشى ئەنجامى دا وەک وەڵامى تمووحەکانى باکۆ بوو لە بەکارهێنانى هێز بۆ چەسپاندنى ئامانجەکانى.
وەک دیارە بە سوودوەرگرتن لە گۆڕانکارییە جیۆسیاسییەکانى کە لە جەنگى رووسیا و ئۆکراینا و گۆڕانکارى ئیدارەى ئەمەریکا و شکستەکانى ئێران و دەستکەوتەکانى تورکیا سەرچاوەى گرتووە، ئازەربایجان پێداچوونەوە بە ئاراستەى خۆى دەکات، راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن باکۆ بە کردەیى دەستى بە نێوەندگیرى لەنێوان هاوبەشە ئیسرائیلى و تورکەکانى کردوو کردووە، ئەوەش هەڵوێستى لە بەرەنگاربوونەوەى تاران بەهێز دەکات، لە هەمان کاتدا ئەوروپاى دابەشبوو و لێکدوور تواناى پەرەپێدانى ستراتیژیەتێکى یەکگرتووى نییە بۆ بەرگرى لە یەریڤان.
علیێف داواکانى بۆ کۆتاییهێنان بە هەماهەنگى بەرگرى نێوان ئەرمینیا و هاوبەشەکانى وەک فەرنسا و هندستان چڕکردۆتەوە، ئەو بیروباوەڕەى سەرۆکى ئازەربایجان بەڕوونى لەوە سەرچاوەى گرتووە، کە ئیدارە دۆناڵد ترەمپ دۆخێکى بۆ بەهێزکردنى خواستە هەرێمییەکان رەخساندووە، ئەوەش لە نەبوونى پاڵپشتى پێویستى دەرەکییە، ئەو فاکتەرانە وایکردووە یەریڤان بیر لە لەخۆگرتنى خواستەکانى باکۆ بکاتەوە بۆ پارێزگارى لەخۆى لەو هەڕەشانەى تا ئاستى هەڵگیرسانى جەنگ لە رێڕەوى زەنگزور سەرچاوەى گرتووە.
ئاڵنگەرى ستراتیژییەکانى بەردەم ئێران
هەڵوێستى ئێران لە باشوورى قەوقاز بە کردەیى رووبەڕووى کۆمەڵێک ئاڵنگەرى دەبێتەوە، بەهۆى تێکەڵبوونى بەرژەوەندییەکانى رووسیا لەگەڵ ئازەربایجان و تورکیا ئاڵۆزییەکانى زیاتر بووە، مۆسکۆ پێیوایە رێڕەوى زەنگزۆر رێگەى نوێى پەڕینەوەیە بۆ تورکیا و دەرفەتێکە ئەگەر هەیە هەژموونى رۆژئاوا لەو ناوچەیە کەمبێتەوە.
رووسیا بە رێککەوتنى سێقۆڵى لەگەڵ ئەرمینیا و ئازەربایجان لە مانگى کانوونى دووەمى ساڵى (2020) ئامادەیى خۆى لەو ناوچەیە سەپاند، ئەوەش بۆ دوورخستنەوەى بیرۆکەى رێڕەوى زەنگۆز، بە پێویستى دەزانى هێزەکانى رووسیا کۆنتڕۆڵى ئەو ناوچەیە بکەن.
ئێران بە توندى دژ بە کردنەوەى پڕۆژەى زەنگزور بوو، عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە پایزى رابردوو رایگەیاند، هەر هەڕەشەیەک بۆ سەلامەتى هەرێمى دراوسێکانى ئێران یاخود گۆڕینى سنوورەکانیان بە تەواوى مایەى قبووڵکردن نییە. لە کاتێدا مۆسکۆ لە سیاقى پەیماننامەى هاوبەشى ستراتیژى گشتگیر لەگەڵ ئێران کۆتایی پێدەهێنێت، بە ئاشکرا برەو بە بەو رێڕەوە دەدات، ئەوەش ناکۆک نییە لەگەڵ ئەو هەوڵانەى هاوپەیمانى ئەنقەرە و باکۆ بۆ بەرەوپێشبردنى ئەو پڕۆژەیە دەیدەن.
لە دواى جەنگى (2020) بۆسەر ناگۆڕنى کەرەباخ ئێران ئاراستەیەکى بەرەو ئاسایش بە باشوورى قەوقاز خستەبەرنامەى، ئەوەش بەهۆى تموحەکانى ئازەربایجان و تورکیا و زیادبوونى ئیسرائیل لەنزیک سنوورەکانى باکوورى رۆژئاوا بوو، لەو کاتەوە سوپاى پاسداران رۆڵى باڵادەستى بەسەر پێکهێنانى سیاسەتى هەرێمى ئێرانى گرتەدەست، ئەوەش زۆبەى وەزارەتى دەرەوەى گرتبۆوە، لەگەڵ ئەوەدا لە (2023) گفتوگۆ و هەماهەنگى لە ئاستى باڵا لەسەر پڕۆژە ئابوورییە نوێکان بووە هۆى چالاکبوونى پەیوەندییەکانى ئێران و ئازەربایجان.
تاران بە تەواوى درک بەوە دەکات درووستبوونى رێڕەوى زەنگزور دەستکەوتە ستراتیژییەکانى پاشەکشە پێدەکات، ئەگەریش هەیە ئەو بەرەوپێشچوونە نوێیە هەڕەشەیەک بێت بۆ رێڕەوى گواستنەوە و پەڕینەوەى نێودەوڵەتى نێوان کەنداوى فارسى و دەریاى رەش، کە رێگەى بەستنەوەى ئێرانە بە ئەرمینیا و جۆرجیایە، لە کۆتایی ئەوروپا بە رێگەى دەریاى رەش و تێپەڕاندنى ئەنادۆڵى تورکییە، رێڕەوى بازرگانى نێودەوڵەتى تاران جێگرەوەیەکە بۆ بازاڕەکانى ئەوروپا و تواناکان بۆ بەدەستهێنانى دەستکەوتى گواستنەوە لە هەناردەى هندستان بۆ ئەوروپا کە بە خاکى ئێران تێدەپەڕیت.
بۆ خۆپارێزى لە دووبارەبوونەوەى ئەو هەڵوێستەى لە کەوتنى لەناکاوى بەشار ئەسەدى هاوپەیمانى تووشى ئێران بوو، دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە بەکردەیى کەناڵە دیپلۆماسییەکانیان چالاک کردووە، عەلى ئەکبەر ئەحمەدیان، ئەمیندارى ئەنجوومەنى باڵاى ئاسایشى نەتەوەیى ئێران لە مانگى رابردوو دواى گەشتى بۆ ئازەربایجان سەردانى ئەرمینیاشى کرد. ئەو سەردانە رۆژێک دواى هەڕەشەکانى ئیلهام علیێف لە کاراکردنەوەى رێڕەوى زەنگزور بوو بە زەبرى هێز، ئەحمەدیان جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، تاران دژ بە هەر گۆڕانکارییەکى جیۆسیاسییە لەو ناوچەیە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەرمینیا و ئێران کار لەسەر بەهێزکردنى هاوبەشى گشتگیرى ستراتیژى نێوانیان دەکەن.
لە میانەى مەشقە سەربازییەکانى ساڵى (2022) بەهۆى ئاڵۆزییەکان لەگەڵ باکۆ سوپاى پاسدارانى ئێران بە درێژایى رووبارى ئاراس لەسەر سنوورەکانى ئێران و ئەرمینیاى بەزاند، لە ئاماژەیەکدا بۆ ئامادەسازیى بۆ بڵاوکردنەوەى هێزەکان لە سیونیک وەک وەڵام بۆ ئەگەرى هێرشەکانى ئازارەبایجان، لەگەڵ ئەوەشدا لەدواى دوو ساڵ روون نییە ئێران ئامادەیە بەرگرى لە ئەرمینیا بکات بکات، یاخود نا، بەڵام ئەوەى دیارە رێککەوتن نێوان ئازەربایجان و ئێران بەشێوەیەکى گشتى زۆر لاوازە، ئەو دوو دراوسێیە دەخاتە سەر رێڕەوى رووبەڕووبوونەوەى نوێ، ساڵى (2025) ساڵێکى پڕ لە ئاڵنگەرییە بۆ تاران، لە دۆخێکى سەختى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەوڵ دەدات پارێزگارى لە بەرژەوەندییەکانى لە باشوورى قەوقاز بکات.

سەرچاوە: ماڵپپەڕى میدست نیوز
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین