هەسەدە: دانانى چەک لەلایەن پەکەکەوە پەیوەندى بە ئێمەوە نییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

حەبیب مەحموود، گوتەبێژى هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە) دەربارەى چەکدانانی لەسەر داواى عەبدوڵا ئۆجەلان، جەخت لەسەر دەکاتەوە، ئەوەى پرسى چەکدانانى پەکەکە پرسێکى ناوەخۆیی تورکیایە هیچ پەیوەندییەکى بە ئێمەوە نییە، نامانەوێت دەست لە کاروباریان وەربدەین، هیواى ئاشتى بۆ هەموو لایەک دەخوازین.

ئەمڕۆ سێشەممە (11/شوبات/2025) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، مەحموود حەبیب، گوتەبێژى هێزەکانى سووریاى دیموکرات رایگەیاند، ئەنقەرە گەیشتۆتە ئەو بڕوایەى کە جەنگ لەگەڵ پارتى کرێکاران هاوکار نابێت بۆ بونیادنانى وڵاتێکى بەهێز، بۆیە پێویستە دۆزى کورد لەناخۆى بە عەقڵیەتى دەوڵەتدارى چارەسەر بکات.
گوتەبێژى هەسەدە پێشى وایە، گۆڕینى بەرەنگاربوونەوەى سەربازیى بۆ گفتوگۆ و ئاشتى رەهەندیکى ئەرێنى هەیە، کاریگەرى لەسەر تورکیا و سووریا و ناوچەکە بەگشتى دەبێت.
دەربارەى پەیوەندى نێوان هەسەدە و پەکەکەش مەحموود جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، زێدەڕەوى زۆر لەو بابەتە کراوە، تورکیا لەبەربەژەوەندى سیاسى و سەربازیى برەو بەو بابەتە دەدات.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، بەرژەوەندى ئێمە لەوە دایە کێشەى پارتى کرێکاران و دەوڵەتى تورکیا چارەسەر بێت، بۆ ئەوەى تورکیا پاساوى نەمێنێت، بەتایبەتیش ئەگەر پەکەکە ببێتە بەشێک لە پڕۆسەى سیاسى لە تورکیا.
دەربارەى هەڵوێستیان بەرانبەر تورکیاش، حەبیب مەحموود جەخت دەڵێت، ئێمە پێشنیارى پەیوەندى و دۆستاییمان بۆ تورکیا کردووە، چەندین پەیاممان لە رێگەى لایەنە نێودەوڵەتییە و ناوچەییەکان رەوانە کردووە، ئێستاش ئامادەى چارەسەرى ترسەکانى تورکیا بکەین و رێکارى بونیادنانى متمانە بگرینەبەر، بەڵام لایەنى تورکی تەنانەت ئامادەى گفتوگۆش نینە لەسەر ئەو بابەتە بۆیە هیواخوازین ئەگەر ئەو ئاشتەواییە گەورە لە تورکیا رووبدات، رەنگدانەوەى لەسەر لێتێگەیشتن لەگەڵ هەسەدەش هەبێت، پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەنقەرە لەسەر بنەماى رێزى دوولایەنە بونیاد بندرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین