نرخی نەوت دەگاتە 80 دۆلار ئابووری جیهان

نوچەنێت

 بانکی گۆڵدمان ساکس ی ئەمریکی، پێشبینییەکانی بۆ داهاتووی نرخی نەوت لە 6 مانگی داهاتوودا خستەروو.

ڕۆژی چوارشەممە28/4/2021 بانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینییەکانی بۆ بەرزبوونەوەی نەوتی برێنت بۆ 80 دۆلار و نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ 77 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە 6 مانگی داهاتوودا بڵاوکردەوە. بنەمای سەرەکی پشتبەستنی لێکۆڵەرانی ئەو بانکە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، زیادبوونی ڕێژەی پیدانی پێکووتەی دژی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی خواستی جیهانییە بۆ نەوت بە زیاتر لە 5.2 ملیۆن بەرمیل بەراورد بە خواستی ئێستا.

هەروەها بانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینی دەکات گەشتە ئاسمانییە جیهانییەکان لە مانگی ئایار، ڕوو لە هەڵکشان بکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی خواست بە بڕی 1.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بە تەنیا لە  بواری فڕۆکەوانی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین