ئەردۆغان: لەئێستادا قۆناغێکی نوێ لە رووبەڕووبونەوەی تیرۆر دەستیپێکردووە تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای خوێندنەوەی پەیامەکەی ڕێبەری پەکەکە لە وتارێکیدا دەڵێت، " قۆناغێکی نوێ لە رووبەڕووبونەوەی تیرۆر دەستیپێکردووە و کەسانێک هەن نایانەوێت کێشەکانمان چارەسەرببن."

ئەمڕۆ هەینی (28/شوبات/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لە یەکەم لێدوانیدا لە دوای ڕاگەیاندنی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەڕی پەکەکە بۆ دانانی چەک دەڵێت، "لە دوێنێوە قۆناغێکی نوێ لە وڵاتەکەمان دەستیپێکردووە بۆ هەوڵەکان لە رووبەڕووبونەوەی تورکیایەکی بەبێ تیرۆر."
ئەرۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، "کەسانێک هەن نایانەوێت کێشەکانمان چارەسەر ببن، هەربۆیەش دەبێت بەئاگابین لەبەرامبەر تێکدانی وڵاتەکەمان، لەئێستادا دەرفەتێکی مێژوویمان لەگەڵ برایەتی هەزارساڵانمان بۆ رەخساوە بۆ ڕوخانی دیواری تیرۆر، هەروەها بە وردی چاودێری ئەو پرۆسەیە دەکەین کە لەئێستادا دەستیپێکردووە."
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت دوێنێ ئۆجەلان لەپەیامەکەیدا دەڵێت، "لە کەشوهەوای ئێستادا کە بە بانگەوازەکەی بەرێز دەوڵەت باخچەلی دروست بووە و ئەو ئیرادەیەی کە بەرێز سەرۆک کۆماری نیشانی داوە و هەڵوێستە ئەرێنییەکانی پارتە سیاسیەکانی دیکە بەرامبەر بەم بانگەوازە من بانگەواز بۆ چەکدانان دەکەم و بەرپرسیاسێتی مێژوویی ئەم بانگەوازە دەگرمە ئەستۆ."  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین