ڕۆژنامە و میدیاکانی جیهان و تورکیا بەشێوەیەکی جیاواز پێشوازییان لە بانگەوازەکەی ئۆجەلان کرد شیکاری

نوچە نێت

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

دوای ئەوەی لەپەیامێکدا کە لەلایەن شاندی ئیمڕاڵی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان خوێندەوە كە تێێدا داوای کرد بوو، پەکەکە چەک دابنێن و ڕێکخراوەکەش هەڵبوەشێندرێتەوە. زۆرێک لە ڕۆژنامە جیهانیەکان و  تورکیا بەشێوەیەکی فراوان و جیاواز ڕووماڵیان کرد.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا بە ناونیشانی ، "ئاشتییەکی دڵشکاو لەگەڵ تورکیا"ـی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ڕێبەری پەکەکە داوای چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی گروپ و ڕێکخراوە کوردییەکانی کرد کە لە باکووری سووریا و عێراق هەن، هەروەها ئەم بانگەوازە هێزەکانی سووپای دیموکراتیش دەگرێتەوە، لەوانەیە بانگەوازەکە ببێتە هۆی گۆشەگیرکردنی ‌هێزەکانی هەسەدە کە لە ئێستادا لەگەڵ گروپە میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە شەڕدان، بەڵام دەبێت ڕێکخراوەکە چۆن وەڵامی بانگەوازەکە بداتەوە."

هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی بەریتانی بەم شێوەیە باسی بانگەوازەکەی کرد، "بانگەوازەکە هەنگاوێکە دەتوانێت کاریگەری دوورودرێژی سیاسی و ئەمنی بەسەر ناوچەکەوە هەبێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بانگەوازەکەی ئۆجەلان لەوانەیە کاریگەری هەبێت كە لەسەر ئەو ناوچانەی کە نەوتی باکووری عێراقی لێیە و ئەو شوێنانەش بنکەکانی پەکەکەی لێیە، هەروەها کاریگەری دەبێت بەسەر سووریاش."

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمەریکی باس لە بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەکات و بە بەرێز ناوی دەبات، ئاماژەی بەوەکردووە، "ئاماژەیەکی کەم نییە لەمەوبەدوا چی ڕوودەدات، ئایا لە داهاتوو کێ چاودێری پرۆسەکە دەکات و دەچێتە بواری جێبەجێکردن یاخود نا، ئەی لەکاتی دانانی چەک ئەم هەموو شەرڤانانە چیان بەسەردێت لە بەرامبەر ئەم بڕیارە حکومەتی تورکیا چ بەرنامەیەک پێشکەش دەکات."

ماڵپەڕی (یۆرۆنیوز)ـی فەرەنسی سەبارەت بە بانگەوازەکەی ئۆجەلان بڵاویکردۆتەوە، "بەهۆی ئەم شەڕەوە بە هەزارەها قوربانی لێکەوتەوە، نزیکەی (40) ساڵە بەردەوامە و دەکرێت بەهۆی ئەم بانگەوازەوە کۆتایی بە ململانێی  نێوان تورکیا و پەکەکە بێت، چونکە ئۆجەلان کاریگەرییەکی باشی بەسەر پەکەکەوە هەیە، لەونەشە ڕێکخراوەکە پابەندی بڕیارەکەبن بەڵام هەندێک گروپ رووبەڕووی بڕیارەکە دەبنەوە."

ڕۆژنامەی (زەمیدل ئێس ئای)ـی بەریتانی، لە هەواڵێکدا لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان رایگەیاندووە، ئەردۆغان ڕێگەی بە باخچەلیدا دەست بۆ ئەم مەترسیە سیاسیە ببات، چونکە پێشووتر سەرکردە باڵاکانی پەکەکە ڕایانگەیاندبوو کە پابەندی هەموو بڕیارێکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەبین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەسەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەکە ئەردۆغان خۆی پاش خست و کارەکەی باخچەلی سپارد، هەروەها بەرپرسە باڵاکانی ئەنقەرە پێیان وایە فشارەکانی ناوخۆی تورکیا و بەرزبوونەوەی ململانێکان و گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆتە هۆکارێک بۆ ئەوەی ئەردۆغان دووبارە دەست بە دانوستاندن بکات لەگەڵ ئۆجەلان."

ڕۆژانامەی ئەلمۆنیتۆر لە واشنتۆن باس لە بانگەوازەکە دەکات كە، "بانگەوازەکەی ئۆجەلان کە لەلایەن کوردانەوە بە تامەزرۆییەوە چاوەروانی بوون، دەبێتە دەستپێکی پرۆسەکە و هیوایەک بۆ ناوچەکە، لەوانەیە ببێتە ڕێخۆشکەریش بۆ ئازادکردنی چەند زیندانییەکی سیاسی باڵا لە تورکیا لەوانەش سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و لێبوردنی گشتی بۆ ئەندامانی زیندانیانی پەکەکە."

لەدوای بانگەوازی ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە بەهەمانشێوەی میدیاکانی و ڕۆژنامەکانی تورکیا کاردانەوەی بەرفراوانیان هەبوو، زۆرێک لە مانشێتەکانی تورکیا بە دروشمی "چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە"یان بڵاوکردەوە. هەروەها زۆرێک لەوڵاتان و لەلایەن سەرکردەکانەوە پەیامی "ئاشتی" و "پشتیوانی"یان بۆ تورکیا دەربڕی.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین