ئیسرائیل هەوڵ دەدات رێگرى لە هەژموونى تورکیا لە سووریا بکات تورکیە

نوچە نێت

بەرپرسانى ئیسرائیل بە ئەمەریکایان راگەیاندووە، ئیدارەى نوێى سووریا کە لە لایەن ئەنقەرەوە پاڵپشتى دەکرێت، هەڕەشەى بۆ سەر وڵاتەکەمان درووست کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووى ئادار/ 2025) ماڵپەڕى (زەمانى تورکی) بڵاوى کردەوە، چوار سەرچاوەى ئاگادار بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، بەهۆى زیادبوونى رۆڵى تورکیا لە سووریا بەرپرسانى ئیسرائیل لە ئەمەریکا دەستیان بە چالاکى چڕکردووە بۆ ئەوەى فشار درووست بکەن.
ئەو بەرپرسانەى ئیسرائیل هەوڵ دەدەن فشار درووست بکەن بۆ ئەوەى رۆڵى دیمەشق لاواز بێت، ئەروەها بۆ بەرەنگاربوونەوەى تورکیاش واشنتن چاوپۆشى لە مانەوەى رووسیا لەو وڵاتە بکات.
ئارون لۆن لە دامەزراوەى ئینتەرناشیۆنالى ئەمەریکى بۆ لێکۆڵینەوە ئاماژە بەوە دەکات گەورەترین مەترسى ئیسرائیل پارێزگارى تورکیایە لە دەسەڵاتى نوێى سووریا و گۆڕینى ئەو وڵاتەیە بۆ بنکەى حەماس و گرووپە چەکدارەکانى دیکە.
لەگەڵ ئەوەى ئیسرائیل کاریگەرى لەسەر ئەمەریکا هەیە، بەڵام لۆند دەڵیت، ئیدارەى نوێى ئەمەریکا کە لایەنگرى ئیسرائیلە، سووریاى نەخستۆتە ژێر چاودێرى ترەمپ، دیمەشق ئاستى لەپێشینەى لاوازە، بۆشایەکى سیاسى هەیە پێویستى بە پڕکردنەوەیە.
لە مانگى رابردوو رۆژنامەى جیرۆزالیم پۆستى ئیسرائیل بڵاوى کردەوە، ئیسرائیل کاتس کۆبوونەوەکى تایبەتى لەسەر رۆڵى تورکیا کردووە، ئەوەش ئاستى رەنگدانەوەى بایەخى بەرپرسانى ئیسرائیلى و مەترسیان لە هەژموونى تورکیا لەو ناوچەیە لەدواى رووخاندنى ئەسەد دەردەخات.
لەو کۆبوونەوە جەعدون ساعر، وەزیرى دەرەوە و هێرتسى هالیڤى فەرماندەى سوپاى ئیسرائیل بەرپرسانى باڵاى وەزارەتى دەرەوە و دامەزراوە بەرگرى بەشداربوون، ئەو کۆبوونەوە بۆ شیکردنەوەى گۆڕانکارییەکان ئاستى هەڕەشەکانى تورکیا لەسەر ئیسرائیل و زیادبوونى هەژموونى تورکیا گفتوگۆى لەسەر کراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین