ئیدارەى ترەمپ رێگەنادات تورکیا بگڕیتەوە پڕۆژەى فڕۆکەى ئێف 35 ئەمەریکى تورکیە

نوچە نێت

ئاڤێ ئەشکەنازى شرۆڤەکارى ئیسرائیلى بۆ کاروبارى سەربازیى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە, بەگوێرەى هەڵسەنگاندنى ئیسرائیل و ئەمەریکا ئیدارەى ترەمپ رازى نابێت لەسەر فرۆشتنى فڕۆکەى (ئێف 35) بە تورکیا، ئەوەش لەبەر مەترسیى دزەکردنى زانیاریی پەیوەست بەو فڕۆکەیە.

دووشەممە (17/ئادار/2025) ماڵپەڕى (عەربى 21) بڵاوى کردەوە، ئاڤێ ئەشکەنازى رایگەیاندووە، ئەمەریکا هاوشێوەى ئیسرائیل و وڵاتانى دیکەى رۆژئاوا کە خاوەنى فڕۆکەى شەبەحن ترسیان لە پێدانى فڕۆکە هەیە بە تورکیا کە ببێتە هۆى دزەکردنى زانیاریى نهێنى بۆ رووسیا، ئەو ترسە لەدواى کڕینى سیستەمى بەرگریی مووشەکى (ئێس 400) رووسى.
سەرچاوەیەکى باڵاى ئیسرائیل بە ئەکشەنازى راگەیاندووە، بە درێژایى چەند ساڵى رابردوو تاوەکوو ئێستا پنتاگۆن لە پاراستنى نهێنى فڕۆکەى (ئێف 35) سەرکەوتووبووە، کە سیستەمى رادارى جۆرى (ئێس 400) رووسى ناتوانێت ئاشکراى بکات.
ئەو سەرچاوە ئیسرائیلییە جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە هەر وڵاتێک خاوەنى ئەو سیستەمە رووسییە بێت مەترسى لەسەر توانا کەموێنەکانى ئەو فڕۆکە ئەمەرکییە درووست دەکات و سیستەمى رێگراییەکان خاڵى لاوازى ئەو فڕۆکەیە ئاشکرا دەکات، بۆیە لۆژیکێکى درووست نییە ئەو فڕۆکەیە بدرێت بە تورکیا.
لەکۆتایی نەوەدەکان تورکیا لەو هاوبەشانەى پڕۆژەى "JSF"ى بوو کە بنەماى پەرەپێدانى فڕۆکەى (ئێف 35)ى ئەمەریکى بوو، بەڵام بەهۆى کڕینى سیستەمى رووسى لەو پڕۆگرامە دوورخرایەوە.
لە چەند رۆژى رابردوو نووسینگەى سەرۆک کۆمارى تورکیا بڵاوى کردەوە، ترەمپ و ئەردۆغان بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگى ئۆکراینا کردووە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیان گفتوگۆیان لەسەر گەڕانەوەى تورکیا بۆ پرۆگرامى فڕۆکەى (ئێف 35)ى ئەمەریکى کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین