دەوڵەت باخچەلی: پەیامەکەی قەندیل بە بەهایە تورکیە

نوچە نێت

دەوڵەتى باخچەلى، سەرۆکی پارتى نەتەوەیى تورک لە دوای بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە ڕایگەیاند، "ئەو پەیامەی لە (27)ـی شوبات لەلایەن شاندی دەم پارتییەوە بۆ ڕای گشتی خوێندرایەوە کە لەلایەن ئۆجەلانەوە نووسرا بوو، لەسەرەتاوە تا کۆتایی گرینگ و بە نرخە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (2/ئادار/2025) ماڵپەڕی (ئیندیپێنت) بڵاویکردەوە، دەوڵەت باخچەلی لەدوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان رایگەیاند، "ئەو پەیامەی لەلایەن ئیمراڵییەوە نووسرا بوو وە لە (27)ـی مانگی شوبات لەلایەن شاندی دەم پارتی خوێندرایەوە لەسەرەتاوە تا کۆتایی بە نرخ و گرینگە، ئەوانەی کە لە هەڵوەشانەوەی پەکەکە دەترسن سەرچاوەکەیان بەزوویی وشک دەبێت و تورکیا بووژانەوەیەکی بێوێنە بەدی دەهێنێت."
سەرۆکی مەهەپە سەبارەت بە بڕیارەکەی قەندیل بۆ چەکدانان ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو بڕیارەی لەلایەن قەندیلەوە هاتووە، تەواوکەری بانگەوازەکەی ئۆجەلانن ئەمەش بۆ ئێمە جێگەی دڵخۆشییە، یەکبوون و پشتگیریکردنی بانگەوازەکەی ئۆجەلان لەلایەن سەرکردەکانی قەندیلەوە لەم قۆناغەدا سوودی بۆ هەموو کەسێک دەبێت."
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەڕی پەکەکە لە (27)ـی شوبات لە بانگەوازێکدا کە لەلایەن شاندی دەم پارتییەوە خوێندرایەوە داوای چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکەی کرد.
رۆژى شەممە پارتی کرێکارانی پەکەکە لەدوای دوورۆژ لە بانگەوازەکەی ئۆجەلان رایگەیاند، پابەندن بە بڕیارەکەی ئۆجەلان و بەستنی کۆنگرە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین