ترەمپ: پێویست ناكات ئەمەریكا دڵەڕاوكێی بەرانبەر پووتین هەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەمڕۆ دووشەممە (سێی ئادار/ 2025) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، دۆناڵد ترەمپ لەسەر لاپەڕەی خۆی لە (تروس سۆشیال) بڵاوی كردەوە، پێویستە نیگەرانیەكانمان بەرانبەر پووتین كەم بكەینەوە، جەختی زیاتر لەسەر هەڕەشە ناوخۆییەكانی وەك چەتەكانی دەستدرێژی نێوان كۆچبەران و بازرگانانی مادە هۆشەبەرەكان و كوشتن و ئەو كەسانەیی لە دامەزراوەی تەندرووستی عەقڵی هاتونەتە وڵاتەكەمان بكەینەوە.

سەرۆكی ئەمەریكا لەبەشێكی دیكەی قسەكانی باسی لەوەش كرد، پێویستە رێكاری یەكلاكەرەوە بگرینەبەر تاوەكوو وەك ئەوروپا كۆتاییمان پێنەیەت.

ئەو لێدوانانەی ترەمپ لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی بەردەوامە دژ بە كۆچی ئێستا، لەم رەوەی كە ترەمپ پێی وایە لاوازی كۆنتڕۆڵی سنوورەكان دەبێتە زیادبوونی بەردەوامی تاوانەكان و ئاسایشی ئەمەریكییەكانیش دەخاتە مەترسییەوە.

لەدوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی، هەنگاوی ئاساییكردنەوەی لەگەڵ رووسیا گرتۆتەبەر، پێشترین یەكەم كۆبوونەوەیان لە سعوودیە بەڕێوەچوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین