هاوسەرۆکی دەم پارتی چەند نهێنیەکی سەردانیەکەیان بۆ ئیمراڵی ئاشکرا دەکات شیکاری

نوچە نێت

وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد
تۆنجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە جاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (خەبەر تورک) بە نووسراو وەڵامی چەند پرسایرێکى دەداتەوە و باس لە سەردانەکەیان بۆ ئیمراڵی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە دەکات و دەڵێت، "باشترین ڕێگە بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ و ململانێ بریتییە لە گرتنەبەڕی هەنگاوی کۆنکرێتی."
بەکرهان سەبارە بە هەنگاوەکانی دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان و بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دەڵێت، "بەستنی کۆنگرەکە و بەدواداچونی بەڕێوەبردنی پرۆسەکە لەلایەن خودی پەکەکە بە میکانیزمێکی دیاریکراو ئەنجامدەدرێت، هەروەها زۆر گرنگە کە ئۆجەلان پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە هەبێت بۆ بەستنی کۆنگرە، تەنیا و تاکە ڕێگە ئەوەیە بۆ ئەوەی بانگەوازەکە جێبەجێبکرێت و هەموو پێکهاتەکانی ڕێکخراوەکەش رازیبکرێن."
هاوسەرۆکی دەم پارتی باس لە شێوە و تەندروستی ڕێبەری پەکەکە دەکات و دەڵێت، " نزیکەی (26) ساڵە لەزیندانە، بەڵام ئیرادە و هەڵوێستێکی زۆر بەهێزی هەیە، لە ڕادەبەدەر دینامیکە و خاوەنی بیرۆکە و پێشنیار و چارەسەری خۆیەتی هەر چەندە وەک لەوێنەکەشدا دیارە کەمێک پیربووە."
بەکرهان سەبارە بە کەشوهەوای ناو هۆڵی کۆبوونەوەکەیان لە زیندان و پرسیارەکانی ناو کۆبوونەوەکەی ئیمڕاڵی باس لەوە دەکات، "بەیەکەوە نانی نیوەرۆمان لەگەڵ ئۆجەلان خوارد، ئەو لەگەڵ یەک بەیەکمان قسەی کرد و پرس و ڕامان گۆرییەوە."
لەبارەی نەخشە ڕێگای چەکدانانی ڕێکخراوەکە بەکرهان ئاشکرای دەکات، "بەرنامە و نەخشەڕێگای میکانیزمی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە پەیوەستە بە پەیوەندیکردنی ڕاستەوخۆی ئۆجەڵان بە ڕێکخراوەکە، ڕێبەڕی پەکەکە بەشداردەبێت لە لیژنەیەکی سەربەخۆ چاودێری ئەو ڕێکخستنانە بکات کە لەم بەرەیەدا بکرێت و توێژە گشتی و کۆمەڵایەتییەکان ئاگادار بکەنەوە، هەروەها پێویستە لە پەرلەمانی تورکیاش چەند شتێک هەیە دەبێت جێبەجێ بکرێت."
هاوسەرۆکی دەم پارتی باسی چاوەروانییەکانی کورد لە حکومەتی و تورکیا و ئۆپۆزسیۆن دەکات و دەڵێت، " کورد چاوەروانی ئاشتییەکی شەرەفمەندانەیە، دەبێت زمانی زبر و هەڵوێستی حکومەتی تورکیا و ئۆپۆزسیۆن بەرامبەر بە کورد بگۆرێت، هەروەها پێویستە چارەسەری دیموکراسی بخرێتە چوارچێوەی ئاسایەوە و بەخێرایی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان نەمێنێت و بۆ نەهێشتنی ململانێ و شەڕ بەخێرایی هەنگاوی کۆنکرێتی یاسای جێبەجێ بکرێت، ئەوەی ماوە دەکرێت بە ڕێگەی دانوستاندن و یاسا و برایەتییەوە چارەسەر بکرێت."
لەبارەی ئەوەی بەرامبەر چەکدانان تورکیا چ بەڵێنێکی داوە بەکرهان ئاماژە بەوە دەکات، "دەبێت لەمەوبەدوا بگەرێین بەدوای چارەسەر ئەم شەڕە بووە هۆی زیانگەیاندن بە هەزارەها کەس و دووبارە دەست دەکەین بە بنیاتنانەوەی برایەتی کورد و تورک، لەوبارەیەوە ئۆجەلان لە کۆبوونەوەکە چەند نموونەی مێژووی ڕوونکردەوە و هۆشداری جددی دا، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر لەداهاتوو هەنگاوی جدی و چارەسەری هەمیشەی ئەو کێشەیە نەکرێت لەوانەیە ببێتە ئیستفزاری خراپتر و بارودۆخەکە تێکدەرانەتر بێت، لەوانەشە زلهێزە نێودەوڵەتییەکان ئیستفزاری زیاتر بکەنە سەرمان و دۆخەکە بەیەکجاری تێکبدەن، بۆیە دەبێت هەموولایەک بەجددی ئەم پرۆسەیە وەرگرێت و نابێت زیاتر چارەسەری کێشەکان دوابخرێت."
بەکرهان باسی لەوەشکرد کە لە کۆبوونەوکە لەگەڵ ئۆجەلان لەبارەی دانانی یاسای دەستوور بۆ ڕێگەدان بە خوێندنی زمانی دایک و دانانی قەیووم بۆ سەرۆکی شارەوانی سەر بە دەم پارتی کراوە و جەختی لەوە کردەوە، "ئۆجەلان لەڕێگەی شاندەکەمانەوە بۆچونی خۆی لەو بارەیەوە لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت حکومەت و لایەنە سیاسیەکانی ئۆپۆزسیۆن باس کرد، هەروەها داواشی کرد کە پێویستە مەرجی نوێ بۆ چارەسەری ئەو  پرسانە دابرێژنەوەو ئیمرالیش هەمان بۆچی دەم پارتی لەو بارەیەوە هەیە."
هاوسەرۆکی دەم پارت راشیگەیاند، "لەمەوبەدوا پێویستە حکومەت پێتەپێشەوە و ئیرادەی سیاسی جددی پیشانبدات، بەرنامەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەڕوونی بخاتە ڕوو، تەنیا کێشەکە ئەوە نییە چەکەکان بێدەنگ بکرێت دەبێت لە بنەرەتدا کێشەی کورد چارەسەر بکرێت هەر ئەوە بەس نییە دەبێت پلان و بەرنامەسازی نوێی پێویستە، بەردەوام دەبین لەگەڵ حکوومەت و ئۆپۆزسیۆن لە کۆبوونەوەکان."
لەبارەی وێنەی ئۆجەلان و شاندەکەیان بەکرهان گوتی، "بەرپرسانی زیندانی وێنەکایان گرت، هەروەها ڤیدیۆی خوێندنەوەی پەیامەکەی بەرێز ئۆجەلانیش تۆمارکراوە." 
سەرچاوە: لاپەڕەى دەم پارتى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین