فیدراڵى بژاردەیەک بۆ ئاوەدانکردنەوەى سووریا
نوچە نێت
نووسینى: فاریس بالۆنچ
وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها
ئەگەر ئەحمەد شەرع دەیەوێت هەڵەکانى بەشار ئەسەد دووبارە نەکاتەوە، سەرەڕاى ئاڵنگەرییە جەوهەرییەکانى پەیوەست بە دابەشکردنى سەرچاوەکان، بەڵام پێویستە لامەرکەزى لە دەسەڵاتى سیاسى پەیڕەو بکات و سیستەمى فیدڕاڵى راستەقینە سبەپێنێت.
ئایا ئەحمەد شەرع سەرۆکى کاتى سووریا دەتوانێت پەرتەوازەیى سووریا کۆبکاتەوە؟ تەنانەت ئەگەر بەرژەوەندیە بەریەکەوتووەکانیش لە لایەک دابنێنین، کە زۆرجار هێزە ناوچەیى و نێودەوڵەتییەکان لەسەرى توندن، ئەوا دۆخى ناوخۆى سووریا بە تەنیا وادەکات ئەو پرسیارە زۆر ئاڵۆز بکات.لەدواى (14) ساڵ لە جەنگێکى وێرانکەرى ناخۆى سووریا، ئێستا سووریا لێکهەڵوەشاتەوە، ئەگەر ئەو وڵاتەى کە ئێستا پڕ لە خاوەن لایەنگرى هۆزایەتى و تائیفى، رۆژگارێک دەوڵەتێکى یەکگرتووبوو، ئێستا بۆتە سەرچاوەى سەرەکى بۆ شەرعیەتى ناوچەیى، شەرع و گرووپى هەیئەى تەحریرى شام لە پێگەى یەکەمى عەرەبى سوونەن، ئەوانە سێ لەسەر چوارى دانیشتوان پێک دەهێنن، لەدواى ئەوەى سەرکردەکانى ئەو گرووپە سەرکردایەتى جووڵانەوەى لادانى بەشار ئەسەدیان کردووە، تاوەکوو ئێستا ئەحمەد شەرع دژى بیرۆکەى سیستەمى فیدڕاڵییە و تمووحى ئەوەی هەیە سیستەمى ناوەندى دامەزرێنێت و هێزەکەى لە پاڵپشتى جەماوەرى وەربگرێب، لەگەڵ ئەوەشدا ئاراستەى فیدڕاڵى کاراترە، لەوانەشە پێویستیان پێى هەبێت بۆ بەهێزکردنى بەرژەوەندى نیشتیمانى و دووبارە ئاوەندانکردنەوەى سووریا.
سووریاى دابەشکراو
هەروەک نەخشەى خوارەوە دەرى دەخات کە حکومەتى کاتى سووریا دەسەڵاتى لەسەر چەند ناوچەیەکى سنوودار هەیە، لەگەڵ ئەوەش زۆربەى شار و ناوچەکانى بەشى رۆژئتوا، لە دۆڵى فورئات هیچ دڵنیایەک لەبارەى لایەنگى سوننى بۆ هەیئەى تەحریر نییە، دەرعا دژ بەو هێزانەیە کە پێشتر لە ئەحمەد عۆدە هەڵگەڕابوونەوە، گەڕانەوە پاڵ گرووپەکانى دیکەى باشوور، تێکەڵبوون بە سوپاى نوێى سووریا، لە باکوورى رۆژهەڵات هێزەکانى سووریاى دیموکرات کورد سەرکردایەتیان دەکات تاوەکوو ئیستا لە گفتوگۆدان لەگەڵ شەرع، بەڵام تەحەفوزیان بەرانبەر ئەحمەد شەرع هەیە.

لە شوێنەکانى دیکە لە باکوور گرووپە چەکدارەکانى نزیک لە تورکیا سوپاى سووریایان پێکهێناوە، چەندین پێگەى سەرەکیان لە عەفرین و جەرابلس و ناوچە جیاوازەکانى نێوان تەلئەبیەز و سەرێ کانى هەیە.لە (29)ى کانوونى دووەم تورکیا سەیف ئەبوو بەکرى ناچار کرد بچێتە دیمەشق و پیرۆزبایى لە ئەحمەد شەرع بکات، بەڵام ئەوە تاکە سازشە تا ئێستا بۆ شەرعى کردووە، ئەو دوو بەرپرسە مێژووێکى درێژى دوولایەنەیان هەیە، بەتایبەت زۆربەى چەکدارەکانى سوپاى نیشتیمانى سوورى ئەو جەنگاوەرانەن پێشتر جەنگى خوێناویان لەگەڵ هەیئەى تەحریرى شام هەبووە لە ساڵانى (2017 تا 2020) بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئیدلیب.
ئەو دۆخە جیاوازە گومانى خستۆتە سەر تواناى شەرع بۆ یەکخستنەوەى هەموو گرووپ و کۆمەڵە تائیفییەکان لە سووریاى نوێ، دانیشتوانى عەرەب خواستیان بەلاى نزیکبوونەوەیە لە دیمەشق، بەڵام کورد سوورن لەسەر پارێزگارى لە خۆبەڕیوەبردنى خۆیان، دروزەکان کۆنتڕۆڵى پارێزگاى سوەیدایان کردووە و رێگە نادەن هێزەکانى هەیئەى تەحریر بچنە شارەکانیان. بەهەمان شێوە ناوچەکانى دروز لەدەوروبەرى دیمەشقبیش بەو جۆرەیە، دۆخى جەرمانا و سەحنیایا و جەدیدە عەرتووز بەو جۆرەیە. لە ناوچەى دەوروبەرى عەلەویە سەردانى ئەحمەد شەرع بۆ لازقیە و تەرتوس لە (16) ى شوبات بایەخى زۆى پێدرا، بەڵام ئاهەنگ و پێشوازییەکان لە کۆمەڵگە عەرەبیە سوننەکانى ئەو ناوچە بوو، عەلەوییەکان ــ بنەماڵەى عەسەد و دەسەڵاتى پێشوو ــ بەشدارى ئەو پێشوازییەیان نەکرد، بەڵام گۆشەگیریان لەگەڕەک و گوندەکانى خۆیان هەڵبژارد. بەرپرسانى پێشوو گرووپى نوێیان بۆ دووبارە زیندووکردنەوەى رۆڵى مێژوویى خۆیان لەو ناوچەیە درووستکردوە، کە شوێنى شاخاوى بەهێزە بۆ عەلەوییەکان.
بە کورتى پڕۆژەى سیاسى ئەحمەد شەرع لەسەر مەرکەزیەتى دەسەڵات لەگەڵ واقعى ئێستا بونیاد نراوە، پێیوایە فیدراڵى دەبێتە هۆى هەڵوەشاندنەوەى ئومەت، کە ئەوەش دیدێکى بەشێوەیەکى لاوەکى لە هەستى دوژمنکارانەى ئیسرائیل بۆ سوورییەکان سەرچاوەى گرتووە. زۆرێک پێیانوایە ئەمەریکا فیدراڵیەتى لەدواى روخاندنى سەدام حوسێن بە ئامانجى لاوازکردنى عێراق لەبەرژەوەندى ئیسرائیل سەپاندووە، ترسیان هەیە ئەمەریکا هەمان پلان لەدواى ئەسەد لە سووریا جێبەجێ بکات.
لەو دۆخەى ئێستا ئامانجى بنەڕەتى ئەحمەد شەرع یەکخستنى گرووپە عەرەبە جیاوازەکانە لەچوارچێوەى سوپاى نوێى نیشتیمانى لەدواى هەڵوەشاندنەوەى سوپاى سووریا، بەڵام لەو کۆبوونەوەى کە لە (29)ى کانوونى دووەم لە دیمەشق کردى بەبۆنەى دانانى وەک سەرۆکى کاتى سووریا، روون بۆوە، جگە لە پاڵپشتى ئیئتیلافەکەى خۆى هیچ پاڵپشتیەکى نییە. ئەوەى دەردەکەوێت ئامانجى دیکەى قووڵکردنەوەى دەسەڵاتەکەیەتى لەسەر سیستەمى بیرۆکراتى لە دیمەشق و ناوچەکانى دەوروبەرى، ئەوەش دووبارەکردنەوەى دەسەڵاتى بەهێزیەتى کە پێشتر لە ئیدلیب پەیڕەوى دەکرد، هەروەک ئەحمەد شەرع پڕۆسەى گفتوگۆى نیشتیمانى راگەیاند، بەڵام گفتوگۆکانى دەستپێکردن چەندین پرسیارى لەسەر شەرعیەتەکەى درووستکرد، ئەوەش بەهۆى رێکخستنى بەپەلەم و کۆتاییهێنانى خێرای.
ئیدلیب تواندنەوەى ئۆپۆزسیۆنى نیشتیمانى
کاتیک لە (2011) راپەڕینى سووریا دەستى پێکرد، گرووپە یاخیبووەکان و ئۆپۆزسیۆنى سیاسى ناوچەکانى سووریا لەسەرتاوە ئۆپۆزسیۆنێکى نیشتیمانى یەکگرتوو نەبووون لەناوخۆى سووریا، دەستەکان هەوڵى چەسپاندنى ئەوەیان دەدا، وەک دەستەى فەرماندەى گشتى سوپاى سووریاى ئازاد، ئیئتیلافى نیشتیمانى سوورى لە دەرەوەى وڵات بوون، ئەوە بوو بە بەربەست لەبەردەم ئۆپۆزسیۆن بۆ دانان و جێبەجێکردنى ستراتیژیەتێکى نیشتیمانى.
لەبەرانبەردا بەرەى نوسرە بووە جەمسەرێک، پاشان بووە هەیئەى تەحریرى شام، چەکدارەکانى ئەوانەبوون کە لەناوچەکانى ژێردەسەڵاتى سووریا ئاوارەبوون، کە لە دەرعا و دیمەشق و غوتە و حومس و رۆژهەڵاتى حەلەب ئاوارەبوون و لە ئیدلیب جێگیربوون، بەرەى نوسرە تاکە گرووپ بوو لە هەموو سووریا چالاکى هەبوو بەشدارى هەموو هاوپەیمانییەکانى سووریاى دەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندى نووسرە بە قاعیدە واى کرد شایستەى ئەوە نەبێت ببێت بە هێزێکى ئۆپۆزسیۆنى یەکگرتوو، بەتایبەت دواى ئەوەى ئەمەریکا خستییە لیستى رێکراوە تیرۆرستییەکان.
پاشخانى سەربازیى گشتگیرى بەرەى نووسرە کاریگەرى لەسەر شرۆڤەى هۆکارى لایەندارى ئەندامانى حکومەتى کاتى بەسەرۆکایەتى هەیئەى تەحریر بۆ ناوچە جیاوازەکانى سووریا هەیە، هەرچەندە چەندین ساڵ لە ئیدلیش فەرمانڕەواییان کردبێت. ئەحمەد شەرع خۆى ریشەیەکى لە دیمەشق هەیە، ئەوەش بۆتە هۆى بەدەستهێنانى قبووڵکردنێکى فراوانتر لەنێوان دانیشوانى پایتەختى سووریا، بنەماڵەکەشى لە دیمەشق ناسراون تێۆڕێکى فراوانیان لەگەڵ دۆست و دراوسێکان بونیاد ناوە، ئەوەش واى کردووە پەیوەندى راستەوخۆى لەگەڵ خەڵک و بانزنە نزیکەکانى هەبێت، کە ئاسانکارى دەکات لە چارەسەرى کێشەکان لە قۆناغى دواى ئەسەد، بۆ نموونە یەکێک لە بزنسمانەکان پێیگوتم، کە چۆن پەیوەندییە کەسییەکانى بە بنەماڵەى شەرع هاوکارى بوو کە بەو خێراییە ئەو کارگەى کە یەکێکە لە برازاکانى ئەسەد دەستى بەسەرداگرتبوو بیگێڕێتەوە.
ئەوە بەسەر ناوچەکانى دیکەش جێبەجێ دەبێت، زۆربەى پارێزگارەکان و بەرپرسانى باڵاى حکومى کە حکومەتى نوێ دەگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەى پێشتر دەسەڵاتیان هەبوو، ئەوەش وادەکات پلەیەکى زیاتر بایەخ بە دۆخى ناوچەیى بدەن، ئاسانکاریان بۆ دەکات لەگەڵ کۆمەڵگە تێکەڵبن و هاوکاریان بێت لە هێورکردنەوەى ئەگەرى ململانێکان، لەوانەش هەوڵە خێراکان بۆ گێڕانەوەى ئەو شوێنانەى بەشێوەیەکى نایاسى داگیرکراوە و بەتاڵان بدراوە، لەگەڵ ئەوەشدا توانایان لەسەر بەڕێوەبردنى ئەو پارێزگایانە و ئاوەدانکردنەوەیان بەهۆى کەمى هاوکارى و لاوازى کادیرى شایستە سنووردارە.
ئاسۆکانى فیدڕاڵى و ئاڵنگەرییەکانى بەردەمى
ئێستا پەیکەرى سیاسى و سەربازى و بیرۆکراتى لە سووریا پشت بە لایەندارى کەسى دەبەستێت، ئەحمەد شەرع درکى کردووە بە بایەخى پشتبەستن بە کۆمەڵێکى یەگرتوو لەوانەى لایەنگرى کەسى ئەون لەناوخۆى هەیئەى تەحریرى شام، هەروەک ئەوە لە ئیدلیب دەرکەوت، کە دانیشتوانى ئەو شوێنە کیانێکى یەکگرتوویان درووستکردبوو کە لەسەر دەمارگیرى بونیاد نرابوو، ئەوە واى کردبوو بتوانن جومگەکانى دەسەڵات بگرنەدەست، بەڵام ژمارەى ئەو وڵاتە (20) ملیۆن کەسە و ئەگەر هەیە بەگەڕانەوەى ئاوارەکان بگاتە (28) ملیۆن کەس، نیمچە دڵنیایەکیش هەیە کە ئەو ئاراستەى ئێستا لەسەر مەرکەزیەت و مەحسوبیەت بونیادنراوە، لەسەر ئاستى نیشتیمانى کارا نابێت.
بەشار ئەسەد بە رێگەیەکى زۆر قورس ئەو وانەیە فێربوو، هەرچەند سیاسەتى لامەرکەزى پەیڕەو دەکرد، بەڵام تەنیا لەسەر لایەنى ئیدارى کورتى کردبۆوە، کە لە کۆتاییدا بووە هۆى لاوازکردنى دەوڵەت بەبێ دەستکەوتى راستەقینەى لامەرکەزى، ئەو کەمکوڕییە کاریگەرى لەسەر خێراکردنى وڵات بەرەو جەنگى ناوخۆیى هەبوو، ئەگەر ئەحمەد شەرع دەیەوێت خۆى لە دووبارەکردنەوەى هەڵەکانى بەشار ئەسەد بپارێزێ، پێویستە لەسەر لامەرکەزى راستەقینە لە دەسەڵاتى سیاسى جێبەجێ بکات و سیستەمێکى فیدراڵى دابمەزرێنێت، هەریەک لە ئەوروپا و ئەمەریکاش چەندین جار باسیان لە بایەخى دەسەڵاتى گشتگیر بۆ هەموومان کردووە لە قۆناغى دواى بەشار ئەسەد، بەڵام چۆن ئەوە ئەنجامە لە سایەى دەسەڵاتێکى سیاسى مەرکەزى قۆرغکراو لەلایەن هەیئەى تەحریرى شام بەدى دێت، کە لە کاتێدا کەمینەکان پەراوێز دەخرێن.؟
بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشە گەورەیە پێویستە وڵاتانى بیانى لادانى سزاکان و پاڵپشتى دارایى سووریا بە سیستەمى فیدراڵى بۆ سووریا ببەستنەوە، کورد و دروز و عەلوییەکان دەسەڵاتیان بەسەر رووبەرێکى فراوان هەیە، دەکرێت ببنە ناوچەى خۆبەڕیوەبردن، بەڵام کردەیى نییە کە هەرێمى جیا بۆ مەسیحى و ئیسماعیلى و تورکمانەکان درووست بکرێت، لەبەر سنوردارى قەبارە و دابەشبوونى پەرشوبڵاوى شوێنى نیشتەجێبوونیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت ناوچەى خاوەن دۆخى تایبەتیان پێ بدرێت، وەک دۆڵى مەسیحیەکان لە پارێزگاى حومس و ناوچەى تورکیان لەنێوان ئەعزاز و جەرابلس.
هەرچەندە فیدراڵى هاوکارە بۆ چارەسەرى دابەشبوونى تائیفى لە سووریا و بەهێزکردنى دابەشکردنى دادپەروەرانەترى دەسەڵات، بەڵام ئاڵنگەرییەکى یەکلاکەرەوەشەوە لە دابەشکردنى سەرچاوەکان، لە پاڵ ئەوەشدا دەسەڵاتى سەر نەوت و گازى سرووشتى پێویست دەکات لەسەر بەرپرسان بڕیارى قورس بدەن سەبارەت بە مافى بەکارهێنانى ئاو و خاکى کشتوکاڵى و گەیشتن بە دەریا، بۆ نموونە زۆربەى وێستگە نەوتییەکان لە سووریا لەژێر دەسەڵاتى هێزەکانى سووریاى دیموکراتە، ئەگەر کورد بڕیارى پارێزگارى لە دەسەڵاتى خۆیان بەسەر ئەو سەرچاوانە بدات، ئەوا رووبەڕووى مەترسى لە دەستدانى گەیشتن بە سەرچاوە ستراتیژیەکانى دیکە دەبێت، لەوانە رووبارى فورات، بەهەمان شێوە کۆمەڵگەکانى کەناراوەکان دەست دەکات بە سەپاندنى باج بەسەر جوولەى بازرگانى لەڕیگەى بەندەرەکان، ئەوەش دەبێتە درووستبوونى ئاڵۆزى ناوخۆیى.
بۆیە پێویستە هاوسەنگى ورد بەدى بێت، ئەزموونى عێراق دەریخست کە سەرچاوەکانى هەیدرۆکاربۆنى پێویستیان بەوە نییە لەژێر دەسەڵاتى حکومەتى ناوەندى بێت، چونکە زۆرجار بەغدا وەک ئامرازى فشار دەست بە هەرێمى کوردستان بەکارى دەهێنێت, سەرەڕاى ئەوەش یەدەگى نەوتى سووریا ئەوەندە زۆر نییە، بەوەش کە بەس بێت بۆ پاساوى هەوڵەکانى قۆرغکردنى، بەرهەمى نەوتى سووریا رۆژانە دەگاتە (400) ئەو ژمارەیە بەراورد بە عێراق ژمارەیەکى بچووکە، کە بڕەکەى لە رۆژێکدا دەگاتە شەش ملیۆن بەرمیل، بۆیە پێویستە سوورییەکان لێکۆڵینەوەى زیاتر لەسەر رێگەکانى دابەشکردنى سەرچاوەکان لەنێوان ناوچەکان بکەن و حکومەتى ناوەندى بکەن، لەگەڵ وەرگرتنى گرەنتى لە حکومەتى دیمەشق بۆ قۆرخنەکردنى
جگە لەوەش ئەگەر فیدڕاڵیەت بونیادنرا، پێویستە لەسەر هەموو سووریا جێبەجێ بکرێت، نەک تەنیا لەسەر کەمینەکان، کە پێویستە بەرپرسى هەرێمەکان لە هەموو ناوچە جۆراوجۆرەکان پلەیەک سەربەخۆییان لە بیرۆکراتى مەرکەزى هەبێت، ئەوەش بۆ گرەنتى بووژانەوەى خێرایى سووریا بۆ ماوەیەکى درێژمەودا، ئەگەر وانەکەن سووریا بەو جۆرە دەمێنێتە و ململانێکان کۆتایی نایەت.
سەرچاوە: پەیمانگەى واشنتن
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment