وەزیرى دەرەوەى رووسیا: هاتنى هێزى ئەوروپا بۆ ئۆکراینا جەنگە لەگەڵ ئێمە
ئەمڕۆ پێنجشەممە (شەشى ئادار/2025) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى کردەوە، وەزیرى دەرەوەى رووسیا سەبارەت بە بڵاوەپێکردنى هێزى وڵاتانى ئەوروپا لەسەر خاکى ئۆکراینا رایگەیاند، ئیمە سەیرى ئەو هێزە دەکەین کە ئەگەر سەر بە هاوپەیمانى ناتۆ بن، هەرچى روویدا لە کاتى هێرشەکان ئەوان بەرپرسیارێتى هەڵدەگرن.
لاڤرۆڤ جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەمەریکا لە گواستنەوەى زانیارى هەواڵگرى بۆ ئۆکراینا وەستاوە، پێشتریش جۆن راتکلیڤ، بەڕێوەبەرى ناوەندى هەواڵگرى ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەى بەشێوەیەکى کاتى پاڵپشتى هەواڵگرى و هاوکارى سەربازیى بۆ ئۆکراینا راگرتووە.
وەزیرى دەرەوەى رووسیا ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەگەر پاڵپشتى بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا وڵاتانى دیکەى کە زانیارى هەواڵگریان داوە بە ئۆکراینا ئۆکراینەکان تواناى بەکارهێنانى مووشەکى دوورمەودایان بۆ خاکى ئێمە نەدەبوو.
دەربارەى دانوستاندنەکانیش لاڤرۆڤ دەڵێت، وڵاتەکەى بەڕووى دانوستاندنەکان کراوە بۆ چارەسەرى قەیرانى ئۆکراینا، ئامادەشە گفتوگۆى راستگۆیانە بکات و هەموو هۆکارەکانى ئەو قەیرانە رەچاو بکات، لەوانەش ئاسایشى رووسیا و گرەنتى بەشدارى پێنەکردنى ئۆکراینا لە ناتۆ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment