توركیا و ئازەربایجان پڕۆژەی نوێی گازی سرووشتی دەكەنەوە تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و ئیلهام علیێف، سەرۆكی ئازەربایجان دوای كردنەوەی هێڵی گازی سرووشتی ئیگدیر ــ ناخچیڤان، لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانى سازكرد جەختیان لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات و ئەنجامدانى پڕۆژەى نوێى وزە كردەوە.

رۆژی (پێنجی ئادار/2025) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی لەگەڵ سەرۆكی ئازەربایجان جەختی لەسەر ئەوە كردووە، یەك گەلن بەڵام لە دوو وڵاتن.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی سەرۆکى تورکیا گوتی، پەیوەندییەمان بەشێوەیەكی بەرەوام لە چەندین بواری وەك وزە و بەرگری و بازرگانی فراوان دەبێت، توركیا لە جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیژییە تازەكانی بواری وزە لەگەڵ ئازەربایجان ئاوێتەى یەکتربوونە.
سەبارەت بە هێڵی ئیگدیر ــ ناخچیڤان ئەردۆغتن گوتی، درێژی ئەو هێڵە (80) كیلۆمەترە، كۆمپانیای پۆتاشی توركی دایمەزراندووە، رۆژانە دوو ملیۆن مەترچوارگۆشە رەوانە دەكات، لای كەمی بۆ ماوەی (30) ساڵ گازی سرووشتی بۆ هەرێمی ناخچیڤان دابین دەكات.
سەرۆكی توركیا ئاماژەی بەوە كرد، ئەو پڕۆژە بۆ ماوەی چەندین ساڵ گرەنتی ئاسایشی وزە لە هەرێمی ناخچیڤان دەكات، هەردوو وڵات سوورین لەسەر جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی دیكە.
پاشان ئیلیهام علیێڤ، گوتی، پڕۆژەكانی هێڵی گاز و نەوت لەنێوان ئازەربایجان و توركیا نەخشەی وزەی لە ناوچەی ئۆڕاسیا گۆڕی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆڵی گەورەی لە یەكخستنی جیهانی توركی هەبوو، كردنەوەی هێلی ئیگدیر ناخچیڤان رووداوێكی گرنگە لە مێژووی دۆستایەتی و برایەتی نێوان توركیا و ئازەربایجان.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو دوو وڵاتە پڕۆژەی گەورە لە بواری وزە و بواری دیكە جێبەجێ دەكەن، ئەو گازەی لە ئازەبایجانەوە دەچێت بۆ توركیا كاریگەری گەورەی دابینكردنی ئاسایشی وزەی چەند وڵاتی ئەوروپی دەبێت.
دەربارەی هەناردەی گازیش سەرۆكی ئازەربایجان ئاشكرای كرد ساڵی رابردوو (25) ملیار مەترچوار گۆشە گازیان رەوانەكردووە، لەو ژمارەیە نیوەی بۆ توركیا رەوانەكراوە، ئێستاش (10) وڵاتی ئەوروپی ئامادەن بە رێگەی زوەی ئازەربایجان ئاسایشی وزەی خۆیان بەهێز بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین