سعوودیە پاڵپشتى بۆ حکومەتى سووریا راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتى دەرەوەى سعوودیە لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەى هێرشى گرووپە چەکدارەکان دەکات بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانى سووریا و بە لە یاسا دەرچوو ناویان دەبات و پاڵپشتی وڵاتەکەشى بۆ حکومەتى سووریا راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینى (حەوتى ئادار/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، وەزارەتى دەرەوەى سعوودیە راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، تێێدا ئامادەیى وڵاتەکەى بۆ هاوکارى حکومەتى سووریا دەربڕیووە.

لە راگەیێندراوەکە هاتووە، حکومەتى سعوودیە جەخت لەسەر هاوکارى حکومەتى نوێى سووریا دەکاتەوە لە هەوڵەکانى بۆ پارێزگارى لە ئاسایش و سەقامگیرى ئاشتى کۆمەڵایەتى .
بەگوێرەى روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ شەوى رابردوو لەکاتى راگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆ لەلایەن ئیدارەى ئاسایشى گشتى لە پارێزگاى لازقیە کە شوێنى عەلەویەکانە تاوەکوو کاتژمێر (10)ى ئەمڕۆ بەیانى، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانى ئاسایش و چەکدارانى سەر بە بەشار ئەسەد سەرۆکى لەکارلادراوى سووریا درووست بوو، کە زیاتر لە (70) کوژراوى لێکەوتەوە.
بڕیارى قەدەغەى لەدواى ئاڵۆزییەکانى پارێزگاى لازقیە بوو کە لەوکاتەوەى بەشار ئەسەد لە دەسەڵات دراوە دۆخى لەم شێوە درووست نەبوو، هێزەکانى سووریاى نوێ هێزى ئاسایش هێلیکۆپتەریان دژ بەو چەکدارانە بەکارهێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین