راگرتنى گازى تورکمانستان لە رێگەى رووسیاوە چۆن دەچێتە بەرژەوەندى تورکیا
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
ماوەیەکى زۆر ئەوروپا هەوڵ دەدات بگاتە سەرچاوە نوێکانى گازى سرووشتى، بۆ ئەوەش چەندین هەوڵى داوە بگاتە ئەو ئامانجە، ئەوەش لە رێگەى دەستپێکردن بە هێڵى پڕۆژەى نابۆکۆى شکستخواردوو تا دەگات بە سەرکەوتنى هێڵى گازى باشوور، رەئوف مامادۆف نووسەری تورک تیشک دەخاتە سەر دەستپێشخەرییەكانی توركیا لە بواری وزە لە چوارچێوەى گرێبەستى گازى تورکمانستان، جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە هەموو ئەو پڕۆژانە ئامانجى کۆتاییان گەیشتنە بەو گازە سرووشتییە زۆرەى تورکمانستان بۆ بازاڕەکانى ئەوروپا.
هەماهەنگى تورکیا و تورکمانستان
ماوەى (10) ساڵە تاکە رێگە بۆ رەوانەکردنى گازى تورکمانستان رووسیایە، بەڵام لەو چەند ساڵەی رابردوو، لەدواى رێککەوتنى تورکمانستان و تورکیا دۆخەکە گۆڕا، چونكە بۆ یەکەمجار رێککەوتن لەسەر رەوانەکردنى گازى تورکمانستان بە رێگەى تورکیاوە بۆ ئەوروپا كرا.
تورکمانستان ساڵانە نزیکەى (34.09) ملیار مەترچوارگۆشە گازى سرووشتى رەوانەى چین دەکات، بەڵام بەگوێرەى رێککەوتنى ئەم دوایەى لەگەڵ تورکیا ئەو قەبارە بچووکترە، لەنێوان ملیار و نیوێک بۆ دوو ملیار مەتر چوارگۆشە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا کێبڕکێکە لە بازاڕەکانى چین بەشێوەیەکى بەرچاو زیادى کردووە، ئەوەش بەهۆى ئاڵۆزى جیۆسیاسییە، رووسیا کڕیارە کۆنەکانى لە ئەوروپا لەدەست داوە، هەناردەى گاز رووى لە چینە، تورکمانستان بە تەواوى گازى سروشتى بە رێگەى رووسیا راگرتووە، بەو جۆرە تورکیا دەرفەتێکى گرنگى بۆ جێگیرکردنى تورکمانستان بۆ فرەیى بازاڕەکانى هەناردەى گازى سرووشتى دەستکەوتووە.
ئەو گۆڕانکاریانە لە بازاڕى گازى سرووشتى گواستنەوەى گازى تورکمانستان بۆ تورکیا بە رێگەى ئێران لە رێگەى ئاڵۆگوڕ بە هەنگاوێکى ستراتیژى دادەندرێت و پاڵنەرى وزەى پشتپێبەستراوى هاوردە لە تورکیا بەهێز دەکات.
ئەو هەنگاوە دەچێتە خانەى بەهێزکردنى ئاسایشى وزە لە تورکیا، ئەوەش لە کاتێدایە دەرفەتێکى بۆ فراوانکردنى سەرچاوەکانى وزەى سروشتیش رەخساندووە، کە پشتى پێ دەبەستێت، جگە لەوەش بەکارهێنانى هێڵە سەربەخۆکانى دوور لە رووسیا دەبێتە جێگرەوەیەکى کێبڕکێى لەرووى تێچووە، هەروەک کاریگەرى گەورەى لەسەر هەوڵەکانى تورکیا بۆ فرەکردنى سەرچاوەکانى وزە دەبێت.
بەهۆى ئەو گۆڕانکارییانە ئێستا تورکیا گازى سروشتى لە رێگەى چوارهێڵى جیاواز هاوردە دەکات: رووسیا، ئازەربایجان، تورکمانستان، ئێران، کە لە (2025) دەستى پێکردووە، ئەو فەرەییە، نەرمى گەورەترى لە هاوکارى گاز رەخساندووە، بە جۆرێک بۆ زۆربەى وڵاتانى بەکارى وزە وەک چین و ئەڵمانیا (بەر لە جەنگى ئۆکراینا) و ئیتاڵیا بەردەست نییە.
سەرچاوەکانى ئەو هێڵانەى کە تورکیا ئەمڕۆ گازى سرووشتى لێ هاوردەکات، بریتییە (رووسیا: هێڵى شین و هێڵى تورکی) ئازەربایجان (تاناب) ئێران (هێڵى تەورێز ــ ئەنقەرە) تورکمانستان (لە 2025 بە رێگەى ئێرانەوە دەستى پێکردووە)
ئەو فرەییە لە سەرچاوەکانى گازى سرووشتى تواناى تورکیای بۆ دابینکردنى هاوکارییەکانى وزە بەهێز دەکات و رۆڵى سەرەکى لە هاوکێشەى جیۆسیاسى لە بوارى وزە لەسەر ئاستى جیهان پێ دەبەخشێت.
رێڕەوى نوێى وزە
ئەنقەرە لە کەرتى وزە، لە لوتکەى زۆربەى گۆڕانکارییە تازەکانە، بایەخى تورکیا تەنیا لەبەر پێگەى تایبەتى جوگرافى نییە، بەڵکوو بەهۆى ئەوەى پردێکى زیندووى نێوان بازاڕەکانى وزەى ئەوروپا و وڵاتانى رۆژهەڵاتە کە دەوڵەمەندن بە سەرچاوەى وزە.
ئەو رێککەوتنەى ئەم دواییەى نێوان تورکمانستان و توركیا لەبواری گازى سرووشتى هاوکاتە لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییە گەورەى لە بەرهەمهێنانى گازى سرووشتى لە ئەوروپا.
لەرووى مێژووییەوە بەرهەمهێنانى گازى سرووشتى بەشێوەیەکى گەورە لە باکوورى رۆژئاواى ئەوروپا بوو، وەک دەریاى باکوور و هۆڵندا و نەرویج، بەڵام بەشێوەیەک بەرەو ناوەندەکانى نوێى گاز لە دەریاى رەش و دەریاى ناوەند ئاراستەى گۆڕا، ئەوەش دەبێتە هۆى بەهێزکردنى تواناکانى تورکیا لە یەکخستنى رێڕەوە نوێکان بۆ هاوکارى و رۆڵى توركیا وەک ناوەندى سەرەکى گواستنەوەى وزە زیاد دەکات.
لە پێناوبەدەستکەوتنى زۆرترین سوود لەو دەرفەتە، تورکیا بەردەوامە لە کارکردن لەسەر ئازادکردنى بازاڕى گازى سرووشتى بەشێوەیەکى گەورەتر، ئەوەش یەکێکە لە فاکتەرە بنەڕەتییەکان بۆ زیادکردنى توانى وەرگرتنى پێداویستى نوێ، تورکیا لەو رەوە چاکسازى کردووە وەبەرهێنانى لە پەرەپێدانى تواناى هەڵگرتنى گازى سرووشتى کردووە، ئەوەش دەبێتە بەهێزکردنى گرەنتى پێداویستى ناوخۆیى، لە پاڵ ئەوەش تورکیا بایەخى گەورە بە وزەى پاک دەدات، پڕۆژەکانى وزەى خۆر و وزەى باى بەهێزکردووە، ئەوەش کاریگەرى لە بەهێزکردنى هاوکارى وزەى ناوخۆیى دەبێت.
پڕۆژەى ئۆکویۆ بۆ وزەى ئەتۆمى، کە لەم نزیکانە دەست بەکار دەبێت، رۆڵى گەورەى لەسەر فرەیى وزە لە تورکیا دەبێت، دەبێتە بەهێزکردنى هاوکارى کارە و دەرفەت دەرەخسێنێت تورکیا گازى زیاتر رەوانەى ئەوروپا بکات.
ئەو بەرەوپێشچوونە ستراتیژیینە پاڵپشتى پێگەى تورکیا دەبن وەک پاڵپشتى وزەى هەرێمى و دانانى لە دڵى بەرەوپێچوونە گۆڕاوەکان لە بازاڕى وزەى جیهانى.
زیادبوونى قەبارەى گازى بەردەست کاریگەرى لەسەر سیولە لە بازاڕى تورکیا دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆى هاوسەنگى لە نرخى ناوخۆیى، لەگەڵ ئەوەش دەمێنێتەوە دیاریکردنى نرخى گاز لە تورکیا کە بەشێوەیەکى بەهێز پەیوستە بە گۆڕانکارى بازاڕى نێودەوڵەتى، بەهەمان شێوە گۆڕانکارییە جیۆسیاسى و بەرزبوونەوە و دابەزینى خستنەبازاڕ و خواست لە ناوەندە گەورەکانى بازاڕى.
لە کاتێدا زیادبوونى خستنەڕوو کاریگەرى لەسەر نەرمى بازاڕ دەبێت، بەڵام فشارە دەرەکییەکان رۆڵى گرنگ لە کاریگەرى لەسەر پەیکەرى دیاریکردنى نرخى ناوخۆیى دەبێت، بۆیە لە میانەى گرتنەبەری ستراتیژى فرەکردنى وزە کە تورکیا بە درێژایى چەندین، توانیوەیەتى پێگەى خۆى وەک پاڵپشتى ئاسایشى وزە لەو ناوچەیە بەهێز بکات، چەندین گرێبەستى درێژمەودایى بۆ هاوردەى گازى سرووشتى شل واژۆکردووە، چەندین وێستگەى گازى سرووشتى درووست کردووە، جگە لەوەش چەندین رێڕەوى نوێى هاوکارى لە رێگەى هێلەکانەوە کردۆتەوە.
بەهۆى گازى تورکمانستانەوە تورکیا دەستکەوتى ستراتیژى نوێى لە بازاڕى گاز دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆى بەهێزکردنى دانوستاندنەکان لە هاوردەکردنى گازى سرووشتى و چەسپاندنى پێگەى خۆى وەک پردى نێوان ناوچەى دەریاى قەزوین و بازاڕەکانى ئەوروپا.
لە لایەکى دیکەوە ئەگەر سزاکان لەسەر رووسیاش لابچن و هەناردەى گازى رووسى دەست پێبکاتەوە، دەبێتە هۆى زیادبوونى هاوکارى گازى سرووشتى لە رێگەى تورکیا لە بەهێزکردنى هەڵوێستى دانوستاندن و زیادبوونى هێزى لە بازاڕى وزەى سرووشتى.
لە پاڵ ئەوەشدا دەکرێت کاریگەرى لەسەر فرەکردنى سەرچاوەکانى گاز هەبێت لە بەهێزکردنى وڵاتانى ئەوروپا بۆ بەدەستهێنانى مەرجى باشتر لە دانوستاندنەکانى گاز لەگەڵ رووسیا و بەهێزکردنى پێگەى دانوستاندنیان لە داهاتوو.
هەرچەندە رێککەوتنى گاز لەنێوان تورکیا و تورکمانستان ئێستا بڕێکى زۆر ناگرێتەوە، بەڵام هەنگاوێکى ستراتیژییە بۆ پاڵپشتى فرەکردنى سەرچاوەکانى وزە لە ئەوروپا، جگە لەوەش پێگەى تورکیا وەک ناوەندى پەڕینەوەى سەرەکى وزە بەهێز دەکات، هێزى زیاتر لە دانوستاندنى وزە لە داهاتوو بە وڵاتانى ئەوروپا دەبەخشێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ءئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment