توركیا رێگە نادات سوپای ئیسرائیل بەشدارى مەشقى ناتۆ بکات تورکیە

نوچە نێت

توركیا رێگە نادات ئیسرائیل بەشدار بێت لە مەشقی ساڵانەی هاوپەیمانی ناتۆ، كە تایبەتە بۆ بەهێزكردنی نەرمی و ئامادەكاری بۆ دۆخی لە ناكاو، بەرپرسانی ئیسرائیلیش جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە ئەو بڕیارەی توركیا زیان بە بەرژەوەندی ستراتیژی هاوبەشەكانی دەگەیێنێت.

یەكشەممە (نۆی ئادار/ 2025) ماڵپەڕی (حەدەس) بە پشبەستن بە راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، راپۆرتەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە ئەو بڕیارەی ئەنقەرە بە تەلئەبیب راگەیێندراوە، ئەوەش دوای گفتوگۆی بەرپرسانی ئیسرائیل بووە بۆ رێكخستنی بەشدارییان لە مەشقی ناتۆ، ئەو رێگرەیەی توركیا دەبێتە هەڵوەشاندنەوەی بەشداری ئیسرائیل لەو مەشقە كە بەشێكە لە چالاكییەكانی ساڵانەی هاوپەیمانی ناتۆ.

بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو رێكخراوە بڕیارەكان بە رەزامەندی هەموو ئەندامان دەدرێت، لە كاتی نەبوونی رێكنەكەوتن لەنێوان ئەندامان لەسەر بەشداری پێنەكردانی ئیسرائیل لە ناتۆ، هیچ میكانزمێكی فەرمی نییە توركیا ناچار بكات رێگە بە بەشداری ئیسرائیل لەو چالاكییە تایبەتانە بدات.

سەبارەت بەو بڕیارەی توركیا سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی ئیسرائیلی رایگەیاند، توركیا مافی ڤیتۆی وەك ئامرازێكی سیاسی بەكارهێنا، ئەو هەڵوێستەی توركیاش زیان بە هەماهەنگی ناوچەیی و تواناكانی هاوپەیمانی ناتۆ لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگەرییەكانی جیهان دەبێت.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئەو سەرچاوە دەڵێت، توركیا بەكارهێنانی ڤیتۆی بێ باشترە لە بەهێزكردنی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەكان، ئەوەش زیان بە بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی هاوبەشەكانی دەگەینێت.

لە سەرەتای جەنگی غەزەوە توركیا هەماهەنگی نێوان ناتۆ و ئیسرائیل راگرتووە، جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، تاكۆتایی جەنگ پێویستە ناتۆ هەموو هەماهەنگییەك لەگەڵ ئیسرائیل رابگرێت.

لە هەمان كاتدا توركیا بەربەستی بۆ وەرگرتنی ئیسرائیل وەك چاودێر درووست كردووە، لەدوای ئاشتەوایی دیپلۆماسی نێوانیان توركیا لە رێگرییەكانی پاشەكشەی كردبوو، پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ناكرێت ناتۆ لە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی ئیسرائیل بەردەوام بێت، ئەو لێدوانەی ئەردۆغان كاردانەوەی لێكەوتەوە و ئیسرائیل كاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە ناتۆ كرد، توركیا لە ناتۆ دووربخرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین