راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا داوای چارەسەر پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم دەكات کوردستان- عێراق

نوچە نێت

مایكل واڵتز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا داوا لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات حكومەتی عێراق چارەسەری كۆمپانیا ئەمەریكییەكان لە هەرێمی كوردستان بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/ئادار/2025) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی لە گفتوگۆكانی لەگەڵ سوودانی پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی لێكردووە، جەختی لەسەر لەسەر پەیوەندی ستراتیژی بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی دوولایەنە و بەرژەوەندییە ئەمنییە هاوبەشەكان و بەهێزكردنی هەماهەنگی ئابووری كردۆتەوە.

واڵتز جەختی لەسەر نوێنەكردنەوەی رێگەدان بە سزاكانی سەر كڕینی كارەبا كردۆتەوە، كە ئەوەش لە چوارچێوەی ستراتیژی هەموو فشارەكانە بۆ سەر ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.

راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا پێشوازی لە هەوڵەكانی عێراق بۆ سەربەخۆیی لەبواری وزە كردووە، داواشی كرد عێراق دەرگای زیاتر لەبەردەم كۆمپانیا ئەمەریكییەكانی بواری كەرتی نەوت و گاز بكاتەوە و كار لەسەر چارەسەر داراییەكانی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات و قەرزی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان بداتەوە. 

واڵتز داواشی كردووە كە رێكخرێكی وەبەرهەنێنان لەگەڵ ئەو كۆمپانیا ئەمەریكییانەی كە خواستی كاركردنیان لەگەڵ عێراق هەیە دیاری بكرێت.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئاماژەی بەوە كردووە، كە ئیدارەی ترەمپ سوورە لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكان كە بەجۆرێك خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین