جەنگی نەوتی ئێران ــ ئەمەریكا لە ئاوەكانی كەنداو
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
لە كاتێدا دۆناڵد ترەمپ هەوڵی سفركردنەوەی فرۆشتنی نەوتی ئێران دەدات، راگەیاندنەكانی رۆژئاوا باس لەوە دەكەن ئێران چەندین رێگەی نوێی بۆ فرۆشتنی نەوت لە دەریا داهێناوە، ئایا ئەو رێگەیانە چین ئەمەریكا چۆن چارەسەری ئەم رێگەیانە دەكات؟ لەو ساڵانەی رابردوو ئاوەكانی كەنداو بووە بە گۆڕەپانی جەنگێكی بێدەنگ لەنێوان ئەمەریكا و ئێران، چەكی سەربازی لەو جەنگ بەكارنەهاتووە، بەڵام سزا ئابووریی و رێگەتازەكان جەنگی سەربازییان تێپەڕاندبوو.
لەناو دڵی ئەو ململانێیە پیشەسازی نەوتی ئێران كە بە شادەماری ئابووری ئێران دادەندرێت سەركەوتوو بوو، لەگەڵ گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی سزای نوێی بەسەر ئێران سەپاند، بە ئامانجی بڕینی سەرجەم داهاتە نەوتییەكانی ئێران نەهێشتنی توانای دارایی ئێران، بەڵام تاران لە رێگەی بەكارهێنی كەشتی سێبەر و رێگەی نوێ بەردەوام بوو لە فرۆشتنی نەوت.
كەشتی سێبەر: چەكی ئێران دژ بە سزاكان
دەزگا رایگەیاندنەكانی رۆژئاوا ئاماژە بەوە دەكەن، ئێران چەندین ساڵە و دوای ئەوەی كەوتە ژێر سزاكانی ئەمەریكا كەشتی سێبەر و كەشتییە كۆنەكان بۆ گواستنەوەی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان بەكار دەهێنێت، بەگوێرەی راپۆرتەكانی “S&P Global” لە (12)ی شوباتی ئەمساڵ بڵاوی كردۆتەووە، ئێران لە (2023) داهاتی گەیشتۆتە (53) ملیار دۆلار، ئەوەش لە رێگەی بەكارهێنانی شێوازی جیاواز، وەك گواستنەوە لە كشتییەك بۆ كەشتی (Ship-to-Ship Transfer) لە ئاوەكانی كەنداو و دەریای عەمان، ئەو شێوازانە لەگەڵ ئەوەی تێچووی زۆرە و مەترسی گەورەی هەیە، بەڵام ئێران توانیویەتی هەناردەی رۆژانەی یەك ملیۆن و (700) هەزار بەرمیل نەوت بەرزبكاتەوە.
كەشتییە سێبەرەكانی نەوتی ئێران دەگوازنەوە بە بەردەوامی ناسنامەیان دەگۆڕن، ئاڵای فەیك بەكاردەهێنن، زۆربەی جار كەشتییەكان كە نەوت دەگوازنەوە بۆ كڕیارەكان لە كەناراو و ئاوە نێودەوڵەتییەكان دوورن، هەرچەندە لە رابردوو ئەو رێگەیە سەركەتووبووە، بەڵام لە سایەی توندكردنی سزاكانی ئەمەریكا ئاڵنگەری گەورەی بۆ درووست بووە.
ئامانجی ترەمپ بڕینی شادەماری دارایی ئێرانە
لەگەڵ گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەسەڵات ئەمەریكا سزای نوێی بەسەر ئێران سەپاند، ئامانجی ئەو سزایانە بڕینی سەرجەم داهاتە نەوتییەكانی ئێرانە، بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆیتەرز بەرپرسێكی ئەمەریكا جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، ئامانجمان بڕینی هەموو سەرچاوە داراییەكانی ئێرانە كە پەیوەستە بە پڕۆگرامی ئەتۆمی و گرووپە چەكدارەكانی سەربە ئێران، سكۆت بیسینت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا لە رپۆڕتێكدا دەڵێت، هەموو میكانزمێك بۆ پەكخستنی هاوكارییە نەوتییەكانی ئێران بەكاردەهێنین، وزەیری وزەی ئەمەریكاش دەڵێت، واشنتن ئامادەیە سزا بخاتە سەر نەوتی ئێران.
بەوەش ئامانجی سەرەكی ئەو سزایانە ئەو بانگەشەیە كە هەوڵی پەكخستنی توانا داراییەكانی ئێران دەدات، كە بەردەوامە لەسەر پڕۆگرامە ئەتۆمییەكەی و پاڵپشتی گرووپە چەكدارەكان لەو ناوچەیە، ئامانجی ترەمپ لەمیانەی ئەو سزایانەش زیادكردنی فشارە بۆ سەر هاوپەیمانە ناوچەییانی، لەوانەش ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداو بۆ ئەوەی پاڵپشتی سیاسەتەكانی واشنتن بكەن.
رێگەكانی ئەمەریكا: لە پشكینینی كەشتییەوە بۆ سزا بەسەر كەشتییەكانی سێبەر
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران، ئەمەریكا تەنیا پشت بڕیاری سەر كاغەز نابەستێت، بەڵكوو چالاكی دەریایی ئەنجام دەدات، بەگوێرەی راپۆرتێكی “US News” لە شەشی ئەم مانگە، سەرچاوەیەكی ئاگاداری ئەمەریكی رایگەیاندووە، "رێككەوتنی بەرەنگاربوونەووەی چەكی چەكی كۆمەڵكوژ بۆ پشكنینی كەشتییەكان لە گەرووی مەلكا بەكاردەهێنین."ئەو گەروە بە یەكێك لە گرنگترین رێگە بازرگانییەكان لە جیهان دادەندرێت، بە خاڵی سەرەكی ترانزێتی نەوتی ئێرانی دادەندرێت.
لە پاڵ ئەوەشدا لە هەوڵێكدا بۆ ئاشكراكردنی تۆڕەكانی رەوانەكردنی نەوتی ئێران ئەمەریكا سزای بەسەر (16) كۆمپانیا و (13) كەشتی سەر بە كەشتییەكانی سێبەر سەپاندووە، لە حەوتی ئەم مانگە “Marine Insight” بڵاوی كردەوە، ئەمەریكا ئەو سزایانەی بە ئامانجی ئاشكراكردنی تۆڕە نایاساییەكان سەپاندووە، هەروەك بەشی گەنجینەی ئەمەریكا رایگەیاند، بەهۆی بازرگانی بە نەوتی ئێرانەوە سزامان بەسەر زیاتر لە (30) كەس و كەشتی سەپاندووە.
رووسیا و چین: دوو كڕیاری سەرەكی نەوتی ئێرانن
رووسیا و چین گەورەترین كڕیاری نەوتی ئێرانین و لەژێر چاودێری ئەمەریكادان، ئاژانسی بلۆمبێرگ لە سەرچاوەیەكی ئاگادار گواستۆتیەوە كە سزاكان وایكردووە بازرگانی نێوان چین و ئێران ئاڵۆزتر بێت، بەڵام نەشوەستێت، ساڵی رابردوو چین زیاتر لە (80%)ی نەوتی ئێرانی كڕیووە، ئێستا رووبەڕووی سزای نوێ بۆتەوە.
بەڵام رووسیا ئێستا رووبەڕووی كەمی بارهەڵگری نەوت بۆتەوە، بۆ بەردەوامی بە كڕینی نەوتی ئێرانی بەدوای كەشتی نوێ دەگەڕێت، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە “Yahoo News” راگەیاندووە، "ئێمە بەدوای كەشتی نوێ دەگەڕێین، ئەو كەمبوونەوە مۆسكۆی ناچاركردووە لە كڕینی نەوتی ئێران پاشەكشە بكات، بەڵام ئەگەری بەهێز ئەوەیە فرۆشتنی نەوتی ئێرانی بە تەواوی نەوەستێت.
رێگە نوێكانی ئێران: بەرەنگاربوونەوەی سزاكان
بۆ وەڵامدانەوەی سزا نوێكانی ئەمەریكا، ئێران شێوازی نوێی بۆ رەوانەكردنی نەوت داهێناوە، بەگوێرەی راپۆرتی “Oil Price” لە حەوتی ئەمانگە شارەزایەك دەڵێت، ئێران كەشتی بچووكتر و چەندین قۆناغ بەكاردەهێنێت لە دەریا، ئەوەش بۆ شێواندنی رادارەكانی ئەمەریكای، هەرچەندە ئەو رێگەیە تێچووی زۆرە بەڵام ئێران توانایەتی خۆی لە چاودێری وردی ئەمەریكا بدزێتەوە.
لە پاڵ ئەوەشدا هەماهەنگی ئێران لەگەڵ وڵاتانی وەك توركمانستان بۆ درووستكردنی رێڕەوێكی وشكانی ــ دەریایی نوێ بۆ رەوانەكردنی نەوت هەبوو، بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە توركمانستان ئێران هەماهەنگ بووە بۆ درووستكردنی رێڕەوە وشكانییە ــ دەرییەكان.
چاوەڕوانی كاردانەوەكانی ترەمپ: زیادبوونی فشارەكان
چاودێران پێشبینی ئەوە دەكەن ترەمپ لەبەردەم رێگە نوێكانی كە ئێران بەكاری دەهێنێت پاشەكشە نەكات، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕی “Oil Price” راگەیاندووە، ترەمپ ئاراستەیەكی گرتۆتەبەر چاوپۆشی تێدا نییە، ئەگەر هەیە ئەمەریكا لە جێبەجێكردنی چالاكی پشكنینی دەریایی بە شیوەیەكی توندتر ئامادەبێت، لەگەڵ زیادكردنی فشارەكان بۆ سەر هاوپەیمانەكانی.
چاودێرانی سیاسی دەڵێن، جەنگی نەوتی نێوان ئەمەریكا و ئێران لەسەر شەپۆلەكانی كەنداو بۆتە یەكێك لە ململانێ ئاڵۆزییە ئابوورییەكان و ئاڵۆزییەكانی جیهان، ئەوەش لە كاتێدایە ئێران بەردەوامە لە رەوانەكردنی نەوت لە رێگەی كەشتی سێبەر و رێگەی تازە، سزانوێكانی ئەمەریكا بۆ سەر كڕیارەكان ئاڵنگەری گەورەی درووستكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری بەهێز ئەوەیە كاردانەوەكانی ترەمپ لە داهاتوو چالاكییەكان دەریایەكان زیاد بكات سزای توندتر بسەپێنێت، ئەوەش هەوڵدانە بۆ ئەوەی ئەو جەنگە لە بچێتە بەرژەوەندی خۆی.
سەرچاوە: ماڵپەڕی مید نیوز
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment