جۆ بایدن باجی زیاتر دەسەپێنێت ئابووری جیهان
سەرۆکی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری، باجی زیاتر بەسەر سەرمایەدارەکانی ئەمریکا دەسەپێنێت.

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم ئامادەبوونی لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا، وتارێکی پێشکەش کردوو و پرسی بەرزکردنەوەی ئاستی پیدانی باجی خستە بەردەم کۆنگرێسەوە و ووتی" من هیچ کەسێک سزا نادەم و ئاستی پێدانی باجی چینی ناوەراست بەرزناکەینەوە، ئەوان باجەکانیان بە زیادیشەوە دەدەن"

هەروەها ووتی" نابێت هاوڵاتی ئەمریکی 40 کاتژمێر کار بکات و لە ژێر هێڵی هەژاریدا بژیت"

ئەم ووتانەی جۆ بایدن لە کاتێکدایە، دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا،  لە لایان شرۆڤەکارانی بواری ئابووری،  شرۆڤەی جودا بۆ پلانەکانی لە پێناو بوژانەوەی ئابووری ئەمریکا دەکرێن، بڕیاری سەپاندنی باجی زیاتر  وەک مەترسیەک بۆ سەر سامانی دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا ئەژمار دەکەن، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا لەوبارەیەوە ووتی" 650 هەزار هاوڵاتی ئەمریکی، سامانەکانیان بە زیاتر لە یەک ترلیۆن دۆلار زیادیکردووە". هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کە پلانی کۆشکی سپی دابینکردنی بڕی 1.8 ترلیۆن دۆلارە بۆ بەرزکردنەوەی بڕی 4 ترلیۆن دۆلار لە داهاتی  هەر تاکیكی ئەمریکی و لە داهاتوودا ڕێژەی پێدانی باج لە لایان سەرمایەدارەکانی ئەمریکا  بۆ زیاتر لە ٪39.6 بەرزدەکەینەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین