ئەمەریكا هێرشەكانی بۆ سەر حووسییەكان دەست پێكرد
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (16/ ئادار/ 2025) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، شەوی رابردوو ئەمەریكا چەندین هێرشی كردە سەر بارەگای حوسییەكان لە سەنعای پایتەختی یەمەن زیانێكی زۆری گیانی و مادی لێ كەوتەوە و تاوەكوو ئێستاش هێرشەكان بەردەوامن.
سەبارەت بە زیانەكانیش سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن (11) كەس لە گرووپی حووسییەكان كوژراون، لە ناوچەی قەحزەی سەر بە پارێزگای سەعدەش (15) ژن و منداڵ كوژراون.
وەزارەتی تەندروستی سەر بە حووسییەكان بڵاوی كردەوە، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەمەریكا (13) كەسی دیكە كوژراون و نۆ كەسی دیكەش بریندارن.
سەبارەت بەو هێرشانەش بەرپرسێكی ئەمەریكی بە رۆیتەرزی راگەیاند، هێرشە سەربازییەكان بۆ ماوەی چەند رۆژێك بۆ سەر حووسییەكان بەردەوام دەبێت، ئەگەریش هەیە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك درێژە بكێشێت.
سەبارەت بەو هێرشانە ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا قسەی كردووە، جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە هێرشی حووسییەكان بۆ سەر كەشتیە سەربازیی و بازرگانییەكانی ئەمەریكا لە دەریای سوور بەردەوام بوو، ئەوەش مایەی چاوپۆشی نییە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، وەڵامی واشنتن بۆ حووسیەكان لە یەمەن بەهێز دەبێت، داواشی كردووە كە هێرشەكانیان بۆ سەر كەشتی ئەمەریكی و بارهەڵگرە جیهانییەكان رابگرن.
دوێنێ شەممە دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا هۆشداریی دایە حووسییەكان كە پێویستە هێرشەكانیان بۆ سەر كەشتییەكان رابگرن، ئەگەر بەردەوام بن ئەوكات دۆزەخێك بە خۆیانەوە دەبینن، كە هەرگیز نەیان دیبێت.
دۆناڵد ترەمپ لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە كاتتان كۆتایی هات و پێویست لەمڕۆەوە هێرشەكان رابگرن.
سەرۆكی ئەمەریكا هۆشداری دایە ئێرانیش كە پاڵپشتی سەرەكی ئەو گرووپە شیعانەن كە ئەگەر بەردەوام بێت ئەوە ئەمەریكا لێپرسینەوەی تەواو لەگەڵ ئەوەش دەكات و لەو بارەیەوە نەرمیش نابین لەگەڵتان.
لەدوای هێرشەكانی حەوتی ئۆكتۆبەر گرووپە حووسیەكانی یەمەن لە دەریای سوور هێرشەكانیان بۆ سەر كەشتییە بارزانی و سەربازییەكانی ئەمەریكا و ئەو وڵاتانەی هاوكاری ئیسرائیلن دەست پێكرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment