حووسییەكان كەشتی فڕۆكەهەڵگری هاری تۆرمان دەكەنە ئامانج
نوچە نێت
ئەمرۆ دووشەممە (17/ئادار/2025) ماڵپەڕی (سكای نیوز عەرەبی) بڵاوی كردەوە، حووسیەكان راگەیێندراویكیان لەسەر چەناڵی تێلگرام بڵاوكردۆتەوە، تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە لە (24) كاتژمێری رابردوو دووجار هێرشیان كردۆتە سەر كەشتی فڕۆكەهەڵگری یو ئێس ئێس هاری ترۆمان لە باكووری دەریای سوور، ئەو هێرشەش بە ژمارەیەك موشەكی بالستی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بووە، پێدادانەكان چەند كاتژمێرێكی خایاندووە.
لە بەشێكی دیكەی رایگەیێندراوەكە هاتووە، هێزە چەكدارە یەمەنییەكان توانیاوانە هێرشی بەرانبەر شكست پێبهێنن و فڕۆكە جەنگییەكانیان ناچار بەگەڕانەوە بۆ شوێنی فڕینی خۆیان كردووە.
سەبارەت بەو هێرشانە بەرپرسێكی ئەمەریكی رایگەیاند، فڕۆكەكانی ئێف (16 و ئێف 18)ی ئەمەریكی (11) فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی حووسییەكانیان خستووە، سەبارەت بە هێرشیش بۆ سەر كەشتییە ئەمەریكەیەكە دەڵێت، "هیچ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لەو كەشتییە نزیك نەبۆتەوە، كە رۆڵی سەرەكی لە هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر یەمەن هەیە.
ئەو بەرپرسە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە توانیویانە شكست بە هێرشە مووشەكییەكانی حووسییەكان بهێنن، كە لە كەناراوەكانی یەمەنەوە ئاراستەیان كردووە، بەهۆی ئەوەش تاوەكوو ئێستا ئەو هێرشانە بە مەترسی نازان بۆ رێكاری دیكەیان نەگرتۆتەبەر.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی سەر بە حووسییەكان بڵاوی كردۆتەوە، بەهۆی هێرشەكانی دوێنێ یەكشەممە (53) كەس كوژراون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment