ئەمەریكا چۆن سەیری كۆمەڵكوژیی عەلەوییەكان دەكات؟ وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
ئایا قۆناغی راگوزەر بەرەو دیموكراسی لە سووریا  بە كۆمەڵكوژیی عەلەوییەكان كۆتایی هاتووە؟ ئایا ئەحمەد شەرع كەوتە تەڵەی تۆڵەی تائیفی، یاخود هەوڵی كودەتابوو لەلایەن پاشماوەكانی رژێمی ئەسەد بە پاڵپشتی ئێران، ئایا ئەمەریكا چۆن سەیری ئەو كۆمەڵكوژییانە دەكات، شارەزایانی سیاسی بەس لە ئەگەرەكانی بەردەم ئیدارەی نوێی سووریا دەكەن، كارەكە هەرچی بێت، بەرپرسیارێتی دەسەڵاتی فەرمانڕەوا بریتییە لە دۆزیینەوە و لێپرسینەوەی بەرپرسانی كۆمەڵكوژی تائیفی كە بەم دواییە لە كەناراوەكانی سووریا روویدا.
تۆڕی پاراستنی یاسایی نێودەوڵەتی بۆ كەمینەكان لە سووریا
ئایا لەدوای سەركۆنە و دیاریكردنی تاوانباران بەبێ سزادان و بەرزكردنەوەی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش لەلایەن ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، ئیدارەی ترەمپ تۆڕی پاراستنی یاسایی نێودەوڵەتی بۆ كەمینەكان لەو قۆناغە دابین دەكات.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، واشنتن سەركۆنەی توندڕەوە ئیسلامییەكان دەکەین، لەوانەش جیهادییە بیانییەكانی لەم دواییە لە رۆژئاوای سووریا هێرشیان كردە سەر خەڵكى سڤیل، واشنتن پاڵپشتی كەمینە ئاینی و نەتەوەییەكان لە سووریا دەكات، لەوانە مەسیحی و دروز و عەلەوی كورد، سەرەخۆشی خۆمان لە قوربانیان و كەسوكاریان دەكەین، پێویستە دەسەڵاتدارانی كاتی لێپرسینە لە تاوانبارانی ئەو كۆمەڵكوژیانە لە سووریا بكەن.
جین شاهین، سیناتۆری دیموكراتەكان داوا لە دەسەڵاتدارانی سووریا دەكات لێكۆڵینەوە لەو روداوە بكەن و بەرپرسانی كوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل رووبەڕووی دادگا بكەنەوە، چونكە گەلی سووریا دەسەڵاتی دڕندانەی ئەسەدی بۆیە نەڕوخاندووە دووبارە بكەوێتەوە ژێر دەسەڵاتێكی داپڵۆسێنەر و توندتر.
 رۆژنامەی واشنتن پۆستى ئەمەریکى ئاماژە بەوە دەكات، كۆمەڵكوژیی كەناراوەكان پرسیاری مەترسیداری لەسەر ئەحمەد شەرع درووست كردووە، كە ئایا ئەحمەد شەرع خواست یاخود توانای لەسەر تێكشكاندنی ئەو كۆمەڵە فراوانەی گرووپە چەكدارەكان هەیە، كە تا ئێستا لە هەموو سووریا كاردەكەن. دناڵد ترەمپ چۆن بەشێوەیەكی ریشەیی ئەو پرسە چارەسەر دەكات بۆ رێگری لە دووبارەبوونەوەی كۆمەڵكوژی دژ بە كەمینەكان لە سووریا.
ئەمەریكا لەدوای ئەسەد چ سیاسەتێك بەرانبەر سووریا پەیڕەو دەكات؟ 
جیمس جیفری، نێردەی پێشووی ئەمەریكا تایبەت بە كاروباری سووریا دەڵێت، پێویستە ئەمەریكا سیاسیەتێكی روونتر و كاراتر بەرانبەر سووریا بگرێتەبەر، چەندین كێشە لەگەڵ حكومەتی نوێی دیمەشق بەسەرۆكایەتی ئەحمەد شەرع هەیە، هەرچەندە شەرع چەند هەنگاوێكی ئەرێنی گرتۆتەبەر، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە ئێستا تاكە كەسە توانای دوورخستنەوەی ئێران بەتەواوی هەیە، ئەوەش سەرقاڵی گەورەی ئێمە بوو لەبواری ئاسایش لە وڵاتانی دراوسێی سووریا لەوانە ئیسرائیل و ئوردن و توركیا و وڵاتانی دیكە، بۆیە بە پێویستی دەزاننم هێڵەكانی داهاتوومان یەكبخەینەوە، لەوانەش لێخۆشبوون و لادانی سزاكان و بەهێزكردنی پەیوەندییەكان، ئەوەش بە هەنگاونان بەرەو زیاتر یەكخستنی كەمینەكان لە پاڵ ئەوانەش لێكۆڵینەوە لە كوشتنی خەڵك لە لازقیە، لەوەش گرنگترە دوورخستنەوەی هەر بیانێكی خاوەن پاشخانی تیرۆرستی لە چاودێری حكومەتی سووریا.
جۆشۆ لاندیس، بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئۆكلاهۆما دەڵێت، ئەمەریكا سەقامگیری لە سووریا دەوێت، هەروەك پاراستنی هاوبەشە كوردەكانیشی دەوێت، ئەمەریكا گرەنتی دووبارە نەگەڕانەوەی داعشی بۆ ئەو  ناوچەیە دەوێت، كە زیندانیانی داعش ئازاد نەبن و نەگەڕێنەوە بۆ پیلانگێری دژ بە سوورییەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
لاندیس لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، پارێزگاری لە پەیوەندی باس لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا و كوردەكان بایەخێكی زۆر گرنگی بۆ ئەمەریكا هەیە، كە خواستی ئەوەی هەیە، هەروەك ئەمەریكا سوورە لەسەر حكومەتی نوێی سووریا تۆقاندن بەرانبەر گەلی سووری بەكارنەهێنێت و پابەند بێت بەو بەڵێنانەی داویەتی بە هەموو پێكهاتەكانی سووریا لە داڕشتنی دەستوور كە لە ماوە چوار ساڵ هەڵبژاردنێكی ئازاد بكرێت.
ئایا مانگی هەنگوینی قۆناغی راگوزەر لە سووریا كۆتایی هات؟
ئارۆن زیلن، لێكۆڵەر لە پەیمانگەی واشنتن لەدوای كۆمەڵكوژی و ئەو بەلاڕێدابردنەی دەسەڵاتی كاتی سەبارەت بە كۆمەڵكوژییەكانی دژ بە عەلەوییەكان لە هۆشداری  دەدات لە كۆتاییهاتنی مانگی هەنگوینی راگوزەر لە سووریا دەدات.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، هەڵسوكەوتی لیژنەی بەدواداچوون لە داهاتوو یان دەبێتە هۆی بنەمای شەرعی حكومەتی نوێ، یاخود دەبێتە وێرانكردنی، بەهەمان شێوە ئەگەرەكانیش بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بەو جۆرەیە.
ئەوەش وادەكات واشنتن هەندێك سیاسەت بەرانبەر ئەحمەد شەرع و تیمەكەی بگرێتەبەر، لەوانەشە پێویست بكات هەڵگرتنی سزاكانی ئەمەریكا پاش بخات تاوەكوو بەشێوەیەكی كردەیی هەنگاو بەرەو گواستنەوەی دیموكراسی ئاشتیانە لە سووریا دەنێت، ئەوەش واتا بەهێزكردنی سەقامگیری و داپەروەری گواستنەوە و فەرمانڕەوایی گشتگیر بۆ هەموو سووریەكان، لەگەڵ خزمەتكردنی برژەوەندییە باڵاكانی ئەمەریكا كە بریتییە لە بەرەنگاربوونەوەی ئێران و گرووپەكانی، هەروەك پێویستە ئەمەریكا دەست بە گفتوگۆی قوورس بكات لەگەڵ هاوپەیمانەكانی لە ئەنقەرە و قودس، سەبارەت بە بەرژەوەندییەكانیان لە سووریا و پێویستی كۆنتڕۆڵكردنی دەستوەردانەكانیان لە كاروباری سووریا.
نێوان ئەحمەد شەرع و ئەو شەیتانەی ئێمە دەیناسین!
ئەحمەد شەرع ماوەیەكی زۆر جیهادی بووە، سیبستیان گۆركا، یاردەری دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئایا خۆی باشكردووە، ئێستا پیاوێكی باشترە، ئایا كەسێكە بڕوای بە حكومی نوێنەرایەتی هەیە؟ لە مەسیحییەكان بپرسن لە عەلوییەكانی لەو ناوچەیە بپرسن، لە هەر كەسێك بپرسن كە لەسەر دەستی ئەحمەد شەرعی جیهادی تووشی نەهامەتی بووە، هیچ سەركردەیەكی جیهادیم نەیدوە بووبێتە دیموكراسی و بڕوای بە حكومی نوێنەرایەتی هەبووبێت، بۆیە ناكرێت سووریا پشتگوێ بخرێت، كە لە سایەی دەسەڵاتی ئەسەد ببوو بە لانكەی تیرۆر. بە بۆچوونی دەیڤید شینكەر، ئەحمەد شەرع و هەیئەی تەحریری شام لە دەسەڵات تووشی چەندین ئاڵنگەری دەبنەوە، دەرفەتیش بۆ ئەمەریكا دەرەخسێت، سووریا هەڕەشەی سەربازیی نابێت بۆ سەر دراوسێكانی، دیمەشق بژاردەی ئەوەیە پێدانی بنكەی تەرتووسی دەریایی بۆ رووسیا نوێ نەكاتەوە، ئەوەش رێگە بڵاوبوونەوەی رووسیا لە دەریای ناوەند دەگرێت، سووریا بەرژەوەندی لەگەڵ بەردەوامیدان بە پەیوەندی ستراتیژی و گرووپە چەكدارەكانی نییە، ئێران ناتوانێت لە رێگەی خاكی سووریاوە چەك بۆ حزبوڵڵا رەوانە بكات.
كۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ئەسەد بەروپێشچوونێكی ئەرێنییە بۆ ئەمەریكا و هاوبەشەكانی، ئەو شەیتانەی ئێمە دەمانناسی بە پلەیەك بۆ بەرژەوەندییەكانی واشنتن خراپ بوو، كە بە گوازرشتی، دەیڤید شینكەر، یاریدەری پێشووی وەزیری دەروەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی خوارووە ئەحمەد شەرع بژاردەیەكی باشترە.
سەرەتاكانی سیستەمی فیدراڵی لە سووریا
لە لایەكی دیكەوە شارەزایان چۆن سەیری رێككەوتنەكانی ئەم دواییەی كورد و حكومەتی نوێی سووریا و رۆڵی سوپای ئەمەریكا لە ئاسانكاری رێككەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و هەسەدە دەكەن.
جۆشۆ لاندیس پێیوایە ئەو دوو رێككەوتنە بۆ ئەو ناوچەیە بە پلەیەك لە حكومەتی خۆسەری لەو بڕوایە دانەبووین بەدەست بێت، رەزامەندی سەرۆكی نوێی سووریا سەرەتاكانی سیستەمی فیدراڵییە لە دەستووری نوێ، ئەوەش واتا هەریەك لە كورد و دروز پلەیەك لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبردنیان دەبێت.
بە بۆچوونی جیمس جیفری، ئەو رێككەوتنانە هەنگاون بە ئاراستەی درووست، كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی و نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوەكان كار لەگەڵ حكومەتی دیمەشق بكەن بۆ بەهێزكردنی سەقامگیری دۆخ لە سووریا و ناوچەكە و كۆنتڕۆڵكردنی ئێران.

سەرچاوە: مید ئیست نیوز
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین