ئێران رەتی دەكاتەوە بەڵگەی نامەی عێراقی بۆ فرۆشتنی نەوت ساختە كردبێت ئێران

نوچە نێت

عەلی محەمەد مووسەوی، جێگری وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، تۆمەتی ساختەكردنی بەڵگەنامە بەناوی وەزارەتی عێراقەوە هیچ بنەمایەكی نییە، ئەو قسانەشی وەزیری نەوتی عێراق داویەتە پاڵ وڵاتەكەمان دوورن لە راستییەوە.

دووشەممە (24/ئادار/2025) ماڵپەڕی (مید ئیست نیوز) بڵاوی كردەوە، جێگری وەزیری نەوتی ئێران رەتی كردەوە، ئێران بەڵگەنامەی عێراقی بۆ فرۆشتنی نەوت ساختە كردبێت، جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە فرۆشتنی نەوتی ئێران پابەندە بە هەموو رێسا و پێوەرە باوەكان لە مامەڵەی پەیوەست بە بازرگانی نەوت لە جیهان.

مووسەوی دەشڵێت، ئەو تۆمەتانە  راست نیین، لێدوانەكانی حەنان عەبدولغەنی بە كەموكوڕی بڵاوكرایتەوە، ئەو تۆمەتانەی لە دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا گواستۆتەوە، تۆمەتەكانی ئەمەریكاش لە چوارچێوەیەكی نایاسی و بێ پاساو سەرچاوەی گرتووە، تۆمەتباركردنی بێ بنەمایە و فشاركردنە بۆ سەر گەلی ئێرانی، ئەگینا لە واقیع هیچ بنەمایەكی نییە.

سەبارەت بە كاریگەرییەكانیش مووسەوی ئاماژە بەوە دەكات، ئێران نەوتی خۆی رەوانە دەكات ئەو تۆمەتە نەرێنی و خراپانە كاریگەری لەسەر بەڕێوەبردنی وەزارەتی نەوتی ئێران نابێت بۆ جێبەجێكردنی ئەركە یاساییەكانی لە هەناردەكردنی نەوت.

رۆژی یەكشەممە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هێزە دەریاوانەكانی ئەمریكییەكان، دەستیان بەسەر كەشتیی نەوتی ئێرانی داگرتووە، كە بەڵگەنامەی ساختەیان پێ بووە گوایە ئەو نەوتە عێراقییە، لە كاتێكدا نەوتی ئێرانی بووە،  دواتر ڕوون بووەوە ئەو بەڵگەنامانە ساختەن، ئەو كەشتییە  ئێرانییانە، بەڵگەنامەی عێراقی بۆ فرۆشتنی نەوت بە كۆمپانیا گەورەكان ساختە كردووە، كە گوایە ئەوە نەوتی عێراقییە

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، هەندێك پەیوەندیمان پێوە كراوە بۆ پرسیاركردن لەو بارهەڵگرە ناوتییانەی كە هێزەكانی ئەمەریكا لە ئاوەكانی كەنداو دەستیان بەیەرداگرتووە و ئاڵای عێراقیان هەڵكردووە، بەڵام بە فەرمی هیچ نامەیەكمان پێنەگەیشتووە. 

لە (2019) ئەمەریكا سزای تەواوی خستۆتە سەر هەناردەی نەوتی ئێران، ئەوەش لەدوای كشانەوەی وڵاتەكەی بوو لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین