رۆژنامەنووسێك بە هەڵە دەكەوێتە گرووپی بەرپرسانی ئەمەریكا
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
رۆژنامەی پۆلیتیكۆ بڵاوی كردەوە، لەدوای دزەكردنی زانیارییەكان سەبارەت بە هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر یەمەن، گفتوگۆی چڕ لە كۆشكی سپی لەسەر دوورخستنەوەی مایك واڵتز، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا هەیە، جێفری گۆڵدبێرگ، سەرنووسەری گۆڤاری ئەتڵاتیك ئاشكرای دەكات بە هەڵە ناوی خراوەتەوە ناو گرووپی بەرپرسانی ئەمەریكا كەلەو گرووپە گفتوگۆیان لەسەر هێرشكردنە سەر حووسیەكان كردووە، باشان وردەكارییەكان لە گۆڤارەكەی بڵاوكردۆتەوە.
رۆژنامەی پۆلیتیكۆ ئاشكرای كردووە بەپرسانی كۆشكی سپی هۆشدارییان داوە كە دۆناڵد ترەمپ لە دوو رۆژی داهاتوو بڕیاری دوورخستنەوەی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا دەكەن.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئەو سەرچاوانە هاتووە كە قسەیان بۆ رۆژنامەكە كردووە، ئەو دۆخە تاوەكوو ئێستا نادیارە و هیچ شتێك دیاری نەكراوە.
بەگوێرەی یەكێك لەو بەرپرسە ئەمەریكیانەی قسەی بۆ رۆژنامەكە كردووە، نیوەی فەرمانبەرانی كۆشكی سپی دەڵێن، واڵتز دەربازی نابێت و پێویستیش ناكات دەرباز بێت، یاریدەرانی باڵا لە كۆشكی سپی دەڵێن، "پێویستە مایك خۆی دەست لەكاربكێشیتەوە، بۆ ئەوەی ئەوەی سەرۆك لە هەڵوێستی شەرمەزاكەر بپارێزێت."
لە بەرانبەردا مایك جۆنسۆن، سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمەریكا لە كۆمارییەكان دەڵێت، "پێویست ناكات مایك دەست لەكار بكێشێتەوە، كەسێكی شایستەیە بۆ ئەو كارە، متمانە پێكراوە و دەتواندرێت متمانەی پێ بكرێت.
سەبارەت بە چۆنیەتی چوونی بۆ ناو ئەو گرووپە جێفری گۆڵدبێرگ، سەرنووسەری گۆڤاری ئەتڵاتیك پێی وایە بەرپرسانی ئەمەریكا بە هەڵە ناویان خستۆتە ژووی گفتوگۆكانی لێدانی حووسیەكان، دەشڵێت، لەو گرووپەی بەناوی گرووپی حوسییەكان گفتوگۆیەكی سیاسی سەرنج راێكش بوو، ئەكاونتەكان بەناوی
ئەو رۆژنامەنووسە دەشڵێت، "چیرۆكەكە لە (11)ی ئادار بە دەستپێشخەری واڵتز بە زیادكردنی بۆ ناو ئەو گرووپە دەستی پێكرد، كە بە یەكێك لەو ئەپلیكەیشنانە دادەندرێت، كە سیاسیەكان بەهۆی ئەو پارێزراویەی نهێنییەكان هەیەتی بەكاری دەهێنن.
ئەو گرووپە (18) بەرپرسی باڵای تێدابوو، كە لەوانە ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكی، جی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، پیتەر هیگسیس، وەزیری بەرگری ئەمەریكا، جۆن راتكڵیڤ، سەرۆكی ئاژانسی هەواڵگری ناوەنی ئەمەریكای تێبووە.
بەگوێرەی قسەكانی ئەو رۆژنامەنووسە ڤانس لە (14)ی ئادار لە نامەیەكدا لەو گرووپە گوتوویەتی ئەو هێرشانەی كە دەكرێن هەڵەیە، چونكە ئەو پێی ناخۆش بوو جارێكی دیكە ئەوروپا دەرباز بكرێت، پێشی وابوو هێرشی سەر حووسیەكان بۆ سەر كەشتییەكان زیاتر دەبێت و زیانی زیاتر بەر ئەمەریكا دەكەوێت. سەبارەت بەو قسانەی ڤانیس، واڵتز و وەزیری بەرگری گوتوویانە، تەنیا ئەمەریكا دەتوانێت ئەو ئەركە جێبەجێ بكات.
لەبەرانبەردا جێگری سەرۆك بۆ وەزیری بەرگری نووسیووە، ئەگەر پێت وایە ئەو كارە پێویستە بابیكەین، من رقم لەوەیە جارێكی دیكە هاوكاریی ئەورپییەكان بكەین، وەزیری بەرگریش دەڵێت، من بە تەواوی هاوڕاتم، رقم لە ماڵەی ئیستغلالكردنی ئەورووپییەكانە، ئەوەش كارێكە مایەی بەزەییە، پێش ئەوەی پاساو بۆ پێویستی ئەو هێرشە دووبارە كردنەوەی رێڕەوە دەریاییەكان بهێندرێتەوە.
لەدوای كۆتاییهاتنی هێرشەكان ئەندامی گرووپەكە پیرۆزبایی سەركەوتنی هێرشەكانیان لەیەكتری كردووە، ژمارەیەكی زۆر ئیمۆجیان بۆیەكتری داناوە.
جێفری گۆڵدبێرگ دەڵێت، من بڕوام نەدەكرد كە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەرۆكایەتی بەو جۆرە داتەپیو بێت سەرنووسەری گۆڤاری ئەتڵانتیك لەو گرووپە بەشداری پێ بكەن.
لەدوای ئەو ئاشكرابوونەش كارۆلین لیڤیت، گوتەبێژ بەناوی سەرۆكایەتی دەڵێت، تاوەكوو ئێستاش سەرۆك ترەمپ تەواوی متمانەی بە تیمەكەی ئاسایشی نەتەوەیی هەیە، بەتایبەت مایك واڵتز، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی.
لەبەرانبەردا چاك شۆمەر، لە دیموكراتەكان لە ئەنجوومەنی پیران جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، یەكێكە لە گەوترین دزە پێكراوە هەواڵگرییە سەربازییەكان داوای لێكۆڵینەوەی گشتگیر لە كۆنگرێس دەكات.
هیلاری كلینتن، كاندیدی دیموكراتەكان لە هەڵبژاردنەكانی (2016) بەرانبەر دۆناڵد ترەمپ لە لاپەڕەی خۆی لە ئێكس نووسیوویەتی، "پێم بڵێن، ئەوە سوعبەتە". پێشتر كۆمارییەكان هێرشی توندیان كردۆتە سەر هیلاری بەهۆی بەركارهێنانی ئەو ئەپلیكەیشنە، كاتێك وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بووە.
سەرچاوە: جەزیرە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment