سەرۆکى ئەنجوومەنى کاتى سوودان چووە کۆشکى کۆمارى لە خەرتوومى پایتەخت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

عەبدولفەتاح بورهان، سەرۆکى ئەنجوومەنى کاتى سوودان سەردانى کۆشکى سەرۆکایەتى لە خەرتووم کرد، چالاکوانانانى سوودانیش جەخت لەسەر ئەوە کەنەوە، کە ئەو سەرکەوتنە گورزێکى کوشندە بوو لە ئیمارات.

ئەمڕۆ پێنجشەمممە (27/ ئادار/2025) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنەوەى فڕۆکەخانەى خەرتومى نێودەوڵەتى لە پایتەختى سوودان و چوونى سوپا بۆ کۆشکى کۆمارى عەبدولفتاح دواى نزیکەى دوو ساڵ بە هێلیکۆپتەر سەردانى کۆشکى کۆشکى کۆمارى کرد.
لەدواى ئەو سەرکەوتنە چالاکوانانى سوودان لە تۆڕە کۆماڵایەتییەکان هاشتاگى سەرکەوتنى سوودان و شکستى ئیماراتیان بڵاوکردەوە.
چالاکوانانى سوودان گرتە ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردۆتەوە کە کۆمەڵێک هێزەکانى پاڵپشتى خێرا لەسەر پردى خەزان لە جەبەل ئەولیا لە باشوورى خەرتووم رادەکەن، بۆ ئەوەش رەتى دەکەنەوە وەک هەندێک راگەیاندن "پاشەکشەیان" بەکارهێنا بوو ئەوان ئەو وشەیە بەکار بهێنن.
دیاترین وێنەکانى چالاکوانان بڵاویان کردۆتەوە بریتیە لە هاشتاگى #الخرطوم، #الامارات_تقتل_السودانيين، #السودان.لە هاشتاگەکان خۆشحاڵى خۆیان بە گێڕانەوەى دەسەڵاتى سوپاى وڵاتەکەیان دەربڕیووە.
چالاکوانە سوودانییەکان خۆشحاڵن بە وەک خۆیان نووسیویانە ئازادکردنى خەرتوو گورزێکى کوشندەیە، لە ئیمارات، پێشتر بەگوێرەى چەند راپۆرتێکى نێودەوڵەتى دەسەڵاتدارانى ئیمارات بە هاوکاریکردنى پاڵپشتى خێرا تۆمەتباربوو، ئەوەش وایکردووە چالاکوانانى سوودان ئەو سەرکەوتنە بە سەرەتاى کەوتنى پڕۆژەکانى ئیمارات و خواستەکانى بزانن.
ئەحمەد قاسى، نووسەر دەڵێت، ئازادکردنى خەرتووم واتا گەڕانەوەى سوودان بە خەڵکەکەى هەروەک پێشتر سووریاى نوێ و لوبنان گەڕایەوە بۆ خەڵکەکەى، ئەوەش ناونیشانێکە بۆ قۆناغى سەقامگیرى، دەبێت سوود لە ئەزموونى پێشوو وەربگیرێت، بۆ ئەوەى کەسانى شایستە وڵات بەڕێوە دەبن دواى ئەو جەنگەى بەسەرى هات.
تاهیر ساتى نووسیوویەتى، ئازادکردنى خەرتووم واتا ئەو تۆزەى لە لاشەى خەرتووم هەبوو تەکێندرا، ئێستا ئامادەسازیى دەکرێت بۆ شەڕ لە دارفۆر و ئەو بەشەى لە کۆردڤان ماوە، تاوەکوو هەموو وڵات لە پاشماوەکانى ئیمارات پاک ببنەوە.
مەعمەر ئیبراهیم، رۆژنامەنووس جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە پاڵپشتى خێرا لە خەرتووم رایان کردووە، سوپا و هێزە هاوبەشەکان بەردەوامن لە پێشڕەوى بەرەو کۆردڤان و دارفۆڕ.
لەدواى دووساڵ کۆنتڕۆڵکردنى خەرتووم لەلایەن هێزەکانى پاڵپشتى خێرا، بە سەرۆکایەتى محمەد حەمدان دەقلۆ، جارێکى دیکە جارێکى سوپاى سوودان بەسەرۆکایەتى عەبدولفەتاح بوڕهان کۆشکى کۆمارى ئەو وڵاتەیان کۆنتڕۆڵ کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین