لە ئەستەنبۆڵ پارێزەری ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەستگیرکرا تورکیە

نوچە نێت

پارێزەی ئەکردم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئەستەنبۆڵ و کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا دەستگیرکرا، لەوبارەیەوە ئیمامئۆغڵو رەخنە لەو پێشهاتە دەگرێت و ڕایگەیاند، "وەک ئەوەی هیچیان نەکردبێ کوردەتایان لە دژی دیموکراسی ئەنجامداوە، بەوەش ناوەستن کە بەرگەی ئەو قوربانیە ناگرن بۆ ئەوەی تەنانەت بەرگریی لەخۆشیان بکەن ئەم کارە دەکەن."

ئەمڕۆ هەینی (28/ئاداری/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، توران تەشکی ئۆزێر پەرلەمانتاری جەهەپە ڕایگەیاند، محەمەد پەهلیڤان پارێزەری ئیمامئۆغڵو لە ئەستەمبۆڵ دەستگیرکراوە.
ئەو پەرلەمانتارە لە لاپەرەی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشکردووە، "تومەتێکی دیکەی هەڵبەسترا و دەستبەسەرکردنێکی دیکەی هەڵبەستراو، پارێزەی سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵیان دەستگیرکرد، لەلای ئێمە گرینگ نییە دەسەڵات هەرچییەک بکات بەڵام هەرگیز ناتوانن ڕاستییەکان پەردەپۆشبکەن."
ئیمامئۆغڵو لە سۆشیاڵ میدیا لەوبارەیەوە دەڵێت، "لە مێشکێکی داگیرکراو نە درۆ تەواو دەبێت نە تۆمەت، ئەمجارەش بە داوایەکی هەڵبەستراو پارێزەرەکەمیان دەستگیرکردووە، وەک ئەوەی هیچیان نەکردبێ کوردەتایان لە دژی دیموکراسی ئەنجامداوە، بەوەش ناوەستن کە بەرگەی ئەو قوربانیە ناگرن بۆ ئەوەی تەنانەت بەرگریی لەخۆشیان بکەن، ئەم کارە لەلایەن کەسێکی ناکامەوە بەسەر وڵاتەکەمان دەسەپێنن و لە گەشەکردن دایە، هەربۆیە دەبێت بەزووترین کات پارێزەرەکەم ئازاد بکەن."
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، بەرەبەیانى (19)ـی ئادار بە بڕیاری دادگا هێزەکانى پۆلیس ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵیان و بەتۆمەتى گەندەڵى و تیرۆر دەستگیریان کرد و لە پۆستەکەشیان دورخستەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین