بە بەشدارى قەتەر و ئیمارات و ئیسرائیل مانۆڕى ئاسمانى دەستى پێکرد وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

رۆژى دووشەممە مانۆڕى ئاسمانى ساڵانەى فرە نەتەوەکان کە بە "ئینیۆخۆس 2025" لە یۆنان دەستى پێکرد، تاوەکوو (2025/4/11) بە بەژداریى ژمارەیەک وڵات بەردەوام دەبێت هەریەک لە قەتەر و ئیمارات و ئیسرائیل و چەندین وڵاتى دیکە باشدارن، بەگوێرەى کەناڵى "کان"ى ئیسرائیلى دەسەڵاتدارانى تەلئەبیب لەو ئاشکراکردنە نیگەرانن.
بەگوێرەى راپۆرتى دەزگا راگەیاندنەکان، ئەو مانۆڕە لە بنکەى ئاندرڤیداى ئاسمانى بەڕێوە دەچێت، کە بە ناوەندى سەرەکى فڕینى فڕۆکەى هێزە ئاسمانییە بەشدارەکان دادەندرێت، ئەوەش لە کاتێدایە زۆربەى فڕۆکەانى سەر بە هێزى ئاسمانى یۆنانى لە باڵى جەنگى (116)ن.
ناوەندى تاکتیکى ئاسمانى یۆنانى سەرپەرشتى ئەو مانۆڕانە دەکات، بەوەش سەرپەرشتی بەرپرسیارێتى دانانى پلانى سیناریۆکان و پرۆسەى هەڵسەنگاندن دەکات، پڕۆسەى دەرئەنجامەکان بەو جۆرەیە، ئەو مەشقانە جێبەجێکردنى ئۆپراسیۆنى چڕى شەو و رۆژ دەگرێتەوە، ئەوەش لە میانەى چەندین سیناریۆى جەنگى پێشکەوتووە ئەنجام دەدرێت، کە هاوشێوەى واقیعى جەنگە ئاسمانییە نوێکانە.
بە هەمانشێوە مانۆڕەکان ئەرکى دووبارەکردنەوەى تەکتیکى فڕۆکەى (ئێف 16)شى تێدایە، ئەوەش بە بەکارهێنانى سیستەمى پێشکەتوو لەو ناوەندە ئاسمانییەى یۆنان ئەنجام دەدرێت، کە دەبێتە هۆى فراوانبوونى بازنەى مەشق بۆ ئەوەى بوارى ئەلیکترۆنیش بگرێتەوە.
لە پاڵ ئەوەشدا هێزە ئاسمانییەکانى یۆنان بە هەموو جۆرە فڕۆکەیەکى شەڕکەر بەشدارى دەکەن، جگە لەوەش هێلیکۆپتەر و فڕۆکەى بارهەڵگر و مەشقیش تێیدا بەشدارن، هەروەها هێزە ئاسمانی و وشکانیەکان لە داڕشتنى سیناریۆى تەکتیکى ئاڵۆز بەشدارن, کە بە ڕێگە جۆراوجۆرەکانى ناوچەکانى یۆنان بەشدارن.
ئامانج لە مانۆڕەکانى "ئینیۆخۆس 2025" بەهێزکردنى هەماهەنگى نێوان وڵاتانى بەشدار و پەرەپێدانى تەکتیکى ئاسمانی، بە هەمان شێوە بۆ بەهێزکردنى هەماهەنگى ئۆپراسیۆنى نێوان هێزە جۆراوجۆرەکانە لە ژینگەیەک کە هاوشێوەى ئاڵنگەرییە راستەقینەکانى جەنگى نوێى ئاسمانى بێت.
کەناڵى "کان"ى ئیسرائیلى رایگەیاند، سوپاى ئیسرائیل لە بڵاوکردنەوەى وردەکارى ئەو مانۆڕانە لەلایەن یۆنانەوە تووشى شۆک بووە، بەتایبەت بڵاوکردنەوەى ناوى ئەو وڵاتانەى بەشداربوون، کە داواکراوە بە نهێنى بێت، یەکێک لەو وڵاتانە ئیسرائیلە کە نەیویستووە ناوى ئاشکرا بکرێت.
قوبرس لە رێگەى رەوانەکردنى تیمى پاڵپشتى کە هەریەک لە سلۆفاکیا و بەحرێنیش تیمى چاودێریان رەوانەکردوە بەشدارن.
وڵاتانى بەشدار:
قەتەر: بە فڕۆکەى ئێف 15 بەشدارە.
ئیمارات بە فڕۆکەى Mirage-2000/9بەشدارە.
هیندستان: بە فڕۆکەى Su-30 بەشدارە.
سلۆڤینیا: بە دوو فڕۆکەى جۆرە PC-9 بەشدارە.
ئیسپانیا: بە فڕۆکەى ئێف 18 بەشدارە.
فەرنیا: بە فڕۆکەى Mirage-2000 بەشدارە.
ئیسرائیل: G-550 بەشدارە.
ئەمەریکا: بە فڕۆکەى ئێف 16 فڕۆکەى هەڵگرى سووتەمەنى KC-46 وKC-135 بەشدارە
پۆڵندا: بە فڕۆکەى ئێف 16بەشدارە.
ئیتاڵیا: بە فڕۆکەى تۆرنادۆ بەشدارە. 
مۆنتینیگرۆ: بە هێلیکۆپتەرى B-412 بەشدارە.

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین