داواکارى گشتى لە تورکیا رێکارى نوێ دژ بە جەهەپە دەگرێتەبەر
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
لە چەند رۆژى رابردوو ئۆپۆزسیۆنى تورکیا بایکۆتى بەکارهێنانى کاڵاى تورکى لە بازاڕەکانى وڵاتەکەى کرد، ئەوەش وەک پاڵپشتى بۆ سەرخستنى ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ، ئۆگوزر ئۆزیل، سەرۆکى پارتى گەلى کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند پاڵپشتى بایکۆتى کاڵاکان دەکەم، داواکارى گشتى ئیستەنبۆڵیش سکاڵاى یاسایى تۆمار دەکات
لە یەکەم هەنگاودا سەرۆکى پارتى گەلى کۆمارى رایگەیاند، بەو پەڕى دڵسۆزییەوە پاڵپشتى پڕۆسەى گەنجان دەکەم دژ بەو ستەمەى لە قوتابیان و برایان و دایکان و باوکان دەکرێت.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، داواش لە هەموو لایەک دەکەم، بێنە پاڵ ئەو بایکۆتە دژ بەو دەسەڵاتەى هێزى لە بەکارهێنانى ئەو کاڵایانە وەرگرتووە.
ئەو هەنگاوەى ئۆزگول کاردانەوەى بەرپرسانى تورکیاى لێکەوتەوە، چەندین وەزیر و بەڕێوەبەرى کۆمپانیا ئابوورییەکانى تورکیا ناڕەزایى توندیان دەربڕى.
جەودەت یەڵماز، جێگرى سەرۆکى تورکیا رایگەیاند، بە ئامانجگرتنى سەقامگیرى ئابوورى و شێوازى سیاسیان یاسا دانى پێدانانێت، رەنگدانەوەى لەسەر مێژوو و وژیدانى نەتەوەکەمان دەبێت.
لە لایەکى دیکەوە یەڵماز تۆنج، وەزیرى دادى تورکیا ئەو بایکۆتەى بە نایاسایى روون ناوبرد. عومەر بۆلات، وەزیرى بازرگانى تورکیا رایگەیاند، ئەوانەى زیانى بازرگانیان بەرکەوتووە دەتوانن داواى یاسا بۆ قەرەبووکردنەوەیان دژ بەوانەى بایکۆتیان رایگەیاندووە تۆمار بکەن.
داواکارى گشتى ئیستەنبۆڵ دۆسیەى لێکۆڵینەوەى لەگەڵ ئەوانە کردۆتەوە کە داواى بایکۆتى کاڵاکان دەکەن، ئەوەش بە تۆمەتى هاندان بۆ دوژمنایەتى و رق.
یاڵچین کارتییبى، جێگرى سەرۆکى پارتى گەلى کۆمارى لەبەرانبەر قسەکانى بۆڵات رایگەیاند، ئەوانەى سیاسەتگەلێک بۆ بودجەى داواکارى ناوخۆیى جێبەجێ دەکەن بوونەتە هۆى زیانى دارایى لە بازرگان، ئایا دەکرێت داواى یاسایى دژى ئەوانە بەرزبکرێتەوە کە ئەو سیاسەتانە جێبەجێ دەکەن.
سەبارەت بە کاریگەرییەکانیش لە چەند کاتژمێرى رابردوو ژمارەیەک چایخانە و چێشتخانە و شوێنى کار رایگەیاند، شوێنەکانیان ناکانەوە و کڕین و فرۆشتن رادەگرن.
ماڵپەڕى (boykotyap ) ئەو کۆمپانیانەى کە ئۆزیل داواى بایکۆتى کردبوون بۆ ماوەى دوو رۆژ ناوەکانى لەسەر لادا، لەدواى دوو رۆژ پاڵپەڕەکە بەکرایەوە، بەڵام بە بازنەیەکى جیاواز هاتەوە.
عومەر چەلیک گوتەبێژى، پارتى گەلى کۆمارى رایگەیاند، ئەو داوایەى سەرۆکى جەهەپە گەورەترین رەگەزپەرستى سیاسى و دابەشکارى کۆمەڵایەتییە لە مێژووی سیاسیمان.
ئەبوبەکر شاهین، سەرۆکى دەستەى رادیۆ و تەلفزیۆنى تورکى رایگەیاند، داواکارى بایکۆت لایەن ئۆزگولەوە هەوڵێکە بۆ تێکدانى بەها و دەستەکەوتەکانى تورکیا، ئەو کەناڵانەى بانگەشەى بایکۆت و پاڵپشتى بایکۆت دەکەن لاى ئێمە دەخرێنە ژێر چاودێرى شارەزایانى رووماڵ و هەڵسەنگاندن، رێکارى پێویست دەگرینەبەر.
لەسەر ئاستى بارزگانەکانیش رەفعەت هیسارجیکلیئۆغلۆ، سەرۆکى یەکێتى ژوور و بۆرسەکانى تورکیا رایگەیاند، بە ئامانجگرتنى کۆمپانیکانى بەرهەمهێنان و دابینکردنى دەرفەتى کار و وەبەرهێنان و بایکۆتکردنیان هەڵەیە، پێویستە کۆمپانیاکانمان لە ململانێى سیاسى بە دوور بخرێنەوە.
ئۆرهان ئایدن، سەرۆکى کۆمەڵەى بزنسمانانى ئەنادۆڵ رایگەیاند، گوستنەوەى ململانێکان بۆ ئەو ئاستە و ئامانجگرتنى ئابوورى وڵات، کارێکى هەڵەیە، بەڵکوو ئەوە ئاوابوونى خۆرى عەقڵە.
هەر سەبارەت بەو بابەتە بەندیڤى بالاندۆکن، سەرۆکى یەکێتى بازرگان و پیشەگەرانى تورک رایگەیاند، پێویستە پاڵپشتى ئەو بازرگان و پیشەوەرانە بکرێت کە لە دۆخە سەختەکان هەوڵى خزمەتکردنى کرێکارەکانیان دەدەن، داواشى کرد بازرگانى رانەگیرێت.
شەکیب ئەڤادجیچ، سەرکۆى ژوورى بارزگانى ئیستەنبۆڵ رایگەیاند، بەگوێرەى ئەوەى لە رایگەیاندنەکان بڵاودەکرێتەوە، ناکرێت هێرش بکرێتە سەر ئەو کۆمپانیایەى بەرهەمیان بۆ ئابوورى ناوخۆیى و سەربەخۆکان و سەرچاوەى کارى خەڵک.
مەحموود ئەسمالى، سەرۆکى کۆمەڵەى پیشەوەران و بزنسمانانى سەربەخۆ (مۆسیاد) داواى بایکۆت هەوڵێکى روونە بۆ لاوازکردنى سەرمایەى ناوخۆیى و نیشتیمانى و کردنەوەى بوار لە بەردەم سەرمایەى جیهانى.
سەرچاوە: ماڵپەڕى حوڕە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment