عێراق هەواڵی هاوردەکردنی گازی سوریای ڕەتکردەوە کوردستان- عێراق
گرنگی پێگەی وڵاتی سووریا و پێگە چواردەریاییەکەی، خاڵێکی گرنگی ململانێ ی کۆمپانیاییە بیانیەکانی دروستکردووە.

نوچەنێت

وەزارەتی نەوتی عێراق هەواڵێکی وەکالەتی هەواڵی عێراقی"واع" ڕەتکردەوە، کە باس لە هاوردەکردنی گازی سووریا دەکات، دوای کۆبونەوەی وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی.

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ لە بەیانامەیەکدا پەیوەندییە ئابووری و دپلۆماسییەکانی نێوان عێراق و سووریا لە کۆبوونەوەی وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سەرچاوەکانی وزەی سووریا بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکدا باس لە هاوردەکردنی گازی سووریا نەکراوە.

وەزیری نەوتی عێراق(ئیحسان عبدولجەبار) لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوتا سووریەکەی(بەسام توعمە) ڕایگەیاند" کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ بەریز بەسام ئەنجامدا لە چەندین بواری گرنگ و هەماهەنەگی دوو لایەنەمان لە بوارەکانی نەوت وگاز و پلانی هەناردەکردنی گازی میسڕی لە ڕێگای خاکی سووریاوە و دووپاتکردووە"

لە بەیانامەکەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، عێراق هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دەدات لەگەڵ ولاتانی کەنداو ناوچەکە و جیهان، ب ەتایبەت لە بوارەکانی نەوت و گاز، لە پێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندیی هاوبەش و پەرەپێدانی ئابووری نیشتمانی و پەرەپێدانی پیشەسازی نەوتی، ئاماژەش بە پێکهێنانی لیژنە تەکنیکییەکان دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بوارەکانی هەماهەنگی هاوبەش

هەروەها وەزیری سامانە سروشتییەکانی سووریا ڕایگەیاند" گفتوگۆکانمان چەندین پلانی هاوبەش و داهاتووی بۆ پێشخستنی کەرت نەوتی نیوان هەردوو وڵاتی لە خۆگرتبوو"

ڕۆژی پێنجشەمە دوای کۆنگرە ڕؤژنامەوانییەکەی هەردوو وەزیری نەوتی عێراق، لە ڕاپۆرتێکیدا ناوەندی “ واع” بڵاویکردەوە، کە ئامانجی سەردانەکەی وەزیری سووریا بۆ عێراق، لە پێناو هاوردەکردنی گازی وڵاتی سووریایە بۆ عێراق، بەلام دوای بڵاوبوونەوەی بەیاننامەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو هەواڵە رەتکرایەوە.

دۆزینەوەی گازی سروشتی سووریا

لە ساڵی 2015 لە لایان کۆمپانیای Weiffield Insis نەرویجی بە قوڵایی 500 بۆ 1700 مەتر دەستکرا بە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کەنارەکانی دەریایی وڵاتی سووریا،

 بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ئۆپێک کە لە 31ی کانوونی یەکەمی 2018، بە ناونیشانی "حەقیقەتی ئەگەرەکانی گازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"  بڵاوکراوەتەوە،  وەزارەتی نەوتی سوریا لە مانگی ئایاری 2007 دا نزیکەی چوار کەرتی کەنار دەریا ناساند، کە ڕووبەرەکەی5.014 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە دەیانەوێت کاری تەکنیکی و بازرگانی بۆ دۆزینەوەی نەوت و گاز ئەنجام بدەن، بەلام ویرای تەواو بوونی کاتی راگەیاندنەکە، جگە لە کۆمپانیایی Dove Energy بەریتانی هێچ لایەنێکی تر ئامادە نەبووە کاری بەرهەمهێنان لە وڵاتی سووریا ئەنجام بدات.

لە  ئازاری 2011 دا وەزارەتی نەوتی سوریا گەڕێکی نوێی لە ئۆفەرەکان خستەڕوو ، بەڵام ئەمجارە بە ڕووبەری 9.048 بۆ سێ کەرتی جودا، لێ کۆمپانیاییەکان ئامادە نەبوون کار لەو کەرتانەدا بکەن. لە راپۆرتەکەی ئۆپێکدا هاتووە، ولاتی سووریا لە دیسەمبەری ساڵی 2013 لە گەڵ کۆمپانییەکی ڕووسی بە ناوی "Swiss Neft Gas" ڕێککەوتن بۆ کارکردن لە بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە کەرتی 2، کە لە بەندەری تەرتوس بۆ بەندەری بانیاس درێژدەبیتەوە، بەلام بە هۆی مەترسییە ئەمنییەکان کۆمپانیاییەکە لە ئەیلولی 2015 کارەکانی لەو ناوچانەدا وەستاند.

بەڵام لە ساڵی 2019 سووریا و ڕووسیا لە رێگەی کۆمپانیایی STRY TRANS GAS CTG ی ڕووسی ڕێککەوتنێکی 49 ساڵەیان بۆ بەریوەبردنی بەندەری تەرتوس واژووکرد، هاوکات گرنگییە ستراتیژییەکانی رووسیا بۆ کەرتی نەوت و گازی سووریاو پێگە جوگرافیاییەکی بووە هۆی کردنەوەی دوو لقی سەرەکی کۆمپانیاییەکانی Mercury و Villada لە دیمەشق.

لە 17ی  ئاداری ساڵی 2021، حکوومەتی سوریا ڕایگەیاند کە گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای کاپیتاڵی ڕووسیواژووکردووە، بۆ گەڕان بە دوای نەوت لە دەریای سپی ناوەڕاست لە کەناراوەکانی تەرتۆس، کا تایبەتە بە کەرتی دەریایی ژمارە 1 و ڕووبەرەکەی 2250 کیلۆمەتر دووجایە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین