ئازەربایجان نێوەندگیرى تورکیا و ئیسرائیل دەکات
نوچە نێت
وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد
ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان لەبارەی گرژییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل گوتی، تورکیا هاوپەیمانمان و برامانە و ئیسرائیل دۆستمانە، ئێمە بە ناکۆکیەکانی هەردوو وڵات نارەحەتین.
سەرۆکی ئازەربایجان ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە بووینە نێوەندگیری نێوان تورکیا و ئیسرائیل بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی لەنێوانیان، ڕۆڵێکی کارامان بینی لەنێوان هەڵوێستەکانی هەردوو وڵات و ئەوەمان بەنهێنی کرد و ڕاماننەگەیاند."
سەبارەت بە ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن ئێن)ـی تورکی لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ڕایگەیاند، "پێویستە میکانیزمێکی تەکنیکی هەبێت لەگەڵ ئیسرائیل لە بوونی تورکیا لە سووریا چۆن هەر وەک لە ڕابردوو لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ڕووسیا و ئەمەریکا و ئێران لە خاکی سووریا ئەنجامماندا بۆ لێکتێگەیشتن، لەئێستادا پەیوەندییەکی تەکنیکی لەنێوان ئێمە و ئیسرائیل هەیە بۆ ئەوەی لە سووریا بەریەک نەکەوین و لە یەکتری تیبگەین. هەروەها لەکاتی هەر هێرشێک بۆ سەر ناوچەک پێویستە سەرجەم ئەکتەرەکانی ناوچەکە هەماهەنگی تەکنیکیان هەبێت لەگەڵ یەکتری."
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئاسایکردنەوەی پەیوەنییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل گوتی، "ئەنقەرە هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسی و بارزاگانییەکانی لەگەڵ تەلئەبین وەستاندووە، هەرکاتێک ئیسرائیل شەڕی غەززەی وەستاند پەیوەندییەکانمان لەگەڵیان ئاسایی دەکەینەوە."
فیدان ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە وەک تورکیا نەک تەنیا لەگەڵ ئیسرائیل بگرە لەگەڵ هیچ وڵاتێکی دیکە نامانەوێت رووبەڕووی یەکتری ببینەوە، هەرکاتێک کەسێک هێرشمان نەکاتە سەر ئێمەش هێرشی ناکەینە سەری، ئەمە بابەتێک نییە ئێمە قەبوڵی بکەین کە ئیسرائیل لەناوچەکە ئیستفزاری دروستبکات. ناکرێت ئێمە بێدەنگبین و چاوپۆشی لەوەبکەین دووبارە ململانێی ناوخۆیی لە سووریا ڕووبدات و یاخود هەر وڵات ئۆپەراسیۆنی سەربازی یان ئیستفزاری تێدا ئەنجام بدات و ببێتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی تورکیا."
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاند، "پێویستە ئەمەریکا ڕێگری لە بنیامین ناتانیاهۆ بکات و پشووەکی پێبدات، چونکە ئەو بەپشتیوانی ئەمەریکا تەحەدای هەموو جیهان دەکات."
ئەمڕۆ ماڵپەڕی (حووریەت) بڵاویکردەوە،سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئیسرائیل بەهۆی ململانێکانیان لە سووریا ڕایگەیاند، "دوێنێ یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لە ئازەربایجان بەڕێوەچوو. سەبارەت بە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات، هەروەها بڕیاردرا بە دانانی میکانیزمێک بۆ ڕێگریکردن لە هەر پێکدادانێکی نەخوازراو لە سووریا لەنێوان تورکیا و ئیسرائیل، هەروەها کارەکان بەردەوام دەبن بۆ کەمکردنەوەی بەربەستەکانی نێوانمان."
لە لایەکى دیکەوە ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست ئاشکرای کردووە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوێنێ لە کۆبوونەوەیەکدا بە وەزیرانی کابینەکەی ڕاگەیاندووە، "ئیسرائیل نایەوێت بکەوێتە ململانێ لەگەڵ تورکیا و بەدوای ئەمەشەوە نییە، بەڵام هیچ کەمتەرخەمییەکیش ناکات لەوەی هەنگاوی جددی بگرێتەبەر لە سووریا بۆ بەرگریکردن لە خۆیان ."
سەرچاوە: ماڵپەڕی a habar
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment