نیویۆرک تایمز: ئەمەریکا دەستی بە کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا كردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

رۆژنامەى نیویۆرک تایمز ئەمەریکى بڵاوى کردەوە، "ئەمەریکا دەستی بە کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا کردووە"، پێشتریش میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بە ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە هێزەکانیان لە سووریا دەکشێننەوە.

ئەمڕۆ هەینی (18/نیسان/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، میدیای ئەمەریکا ئاشکریان، ئیدارەى واشنتن کە دەستی بە کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا کردووە، هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە لە هەشت بنکەی سەربازیی سێ بنکەى داخستووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمەریکا لە سووریا ژمارەی سەربازەکانی لە (2000)وە بۆ (1400) سەرباز کەم دەکاتەوە، هەروەها چەند بنکەیەکی سەربازیش دادەخەن و دوای (60) رۆژ دەسەڵاتدارانی سەربازی ئەمەریکا کەم کردنەوەی سەربازەکانیان هەڵدەسەنگێنن.

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، بەبیانووی هەڕەشەکانی داعش و هێرشی میلیشیاکانی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا ژمارەی سەربازانی  لەسووریا بۆ دوو هەزار سەرباز زیاد کرد.

لەلایەکی تر ئاژانسی (NBC)ـی ئەمەریك لە سەرەتای مانگی شوباتى ئەمساڵ بڵاویكردەوە، کە دوو بەرپرسی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ئاشکرایان کردووە، ئیدارەی نوێی ترەمپ فشاری خستۆتە سەر وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا کە لەماوەی مانگێک یان مانگ و نیوێک یان (90) ڕۆژ هێزەکانیان لە سووریا بە تەواوی بکشێنەوە. 

هەروەها ماوەیەک لەمەوبەر میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا  بە ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە هێزەکانیان لە سووریا دەکشێنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین