راگەیاندنی ئیسرائیل: حەماس و جیهاد لە سووریا مەشق دەكەن
نوچەنێت:
رۆژی سێشەممە (29/ نیسان/ 2025) ماڵپەڕی (سكای نیوز عەرەبی) بڵاوی كردەوە، كەناڵی (ئای 24 نیوز)ی ئیسرائیلی بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەكی ئاشكرای كردووە، لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا گرووپە چەكدارەكانی فەڵەستین لە سووریا دەرفەتی چالاكییان پێدراوە و لەو وڵاتە بنكەی مەشقیان كردۆتەوە.
سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن سەرەڕای ئاڵۆزی نێوان بزووتنەوەی جیهادی فەڵەستینی و دەسەڵاتدارانی ئێستا بەهۆی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران و دەسەڵاتی پێشووی سووریا بەڵام ئێستا ئەو گرووپەش بەشدارە لە مەشقەكەكان.
سەرچاوەكان ئاشكرایان كردووە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بە وردی چاودێری فراوانبوونی حەماس و جیهاد لەسەر خاكی سووریا دەكەن.
لە بەشێكی دیكەی زانیاریییەكان هاتووە، توركیا ئێستا بە چەك و پێداویستی هاوكاریی ئەو گرووپانە لە ناو خاكی سووریا ناكات، بەڵام تەلئەبیب هەر هەنگاوێكی لەو جۆرە بە بەزاندنی هێڵی سوور دەزانێت و رێكاری پێویست دەگرێتەبەر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment