راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و جێگرەکەى دەستیان لە کار کێشایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

راوێژکارى ئاسایشى ئەمەریکا و جێگرەکەى دەستیان لە کارکێشایەوە، ئەگەر هەیە بەرپرسى دۆسیەى دانوستاندنەکانى ئێران بۆ ئەو پۆستە دیارى بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (یەکى ئایار/ 2025) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بآوى کردووە، میدیاکانى ئەمەریکا بڵاویان کردەوە، مایک وۆڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا و ئەلیکس وۆنگ، جێگرى دەستیان لە کارکێشایەوە و پۆستەکانیان جێدەهێڵن.
وۆڵتز بە یەکێک لە کەسایەتییە خاوەن هەژموونەکان لە سیاسەتى دەرەوەى ئێستاى ئیدارەى ئەمەریکا دادەندرێت، پێشتر رۆڵى لە دەستپێشخەری پەیوەست بە ئۆکراینا و پرسە ئەمنییەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەبوو.
سەبارەت بە بەرپرسى داهاتووى ئەو پرستە، رۆژنامەى پۆڵیتیکۆ باس لەوە دەکات، ئەگەر هەیە ستیڤ ویتکۆف، نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ سەرۆکایەتى ئەو پۆستە دیارى بکرێت.
سەبارەت بە هۆکارى دەست لە کارکێشانەوە، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، کە لە مانگى رابردوو جێفری گۆڵدبێرگی سەرنووسەری گۆڤاری ئەتڵەنتیکی ئەمریکی لە گرووپێکى تایبەت زیادکرابوو، کە گرووپ چاتەکە تایبەت بوو بە هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بۆسەر حووسییەکانی یەمەن و زانیاری هەستیاری تێدا باس کرا بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین