توركیا رێگە نادات سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە ئاسمانی وڵاتەكەی تێپەڕێت
نوچەنێت:
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
بەهۆی رێگری توركیا لە بەركارهێنانی ئاسمانی وڵاتەكەی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی بۆ ئازەربایجان دوادەخات، لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردووش دەسەڵاتدارانی توركیا رێگەیان نەدا، ئیسحاق هێرزۆغ، سەرۆكی ئیسرائیل بە ئاسمانی وڵاتەكەیان سەردانی ئازەربایجان بكات
رۆژی شەممە (2025/5/3) نووسینەگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، بڕیار بوو لە چەند رۆژی داهاتوو بنیامین ناتەنیاهۆ سەردانی ئازەربایجان بكات بەڵام بەهۆی رووداوەكانی ئەم دوایەی سووریا و غەزە سەردانە بۆ كاتێكی دیكە دواخراوە، نووسینگەی سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە خشتەی دیپلۆماسی و ئەمنی سەرۆك وەزیران چڕە، بۆیە دووبارە خشتەكە دادەڕێژنەوە، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ وادەیەكی نوێ دیاری بكات.
بڕیار بوو لە (11)ی ئەم مانگە بنیامین ناتەنیاهۆ سەردانی ئازەربایجان بكات و لەگەڵ ئیلهام علیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان كۆبێتەوە، بەڵام رۆژی سێشەممەی رابردوو دەستەی پەخشی فەرمی ئیسرائیل رایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە فەرمی سەردانی ئازەربایجان دەكات، ئەو سەردانە پێنج رۆژ دەخایەنێت.
دوای بڵاوبوونەوەی وادەی سەردانەكەی ماڵپەڕی والای ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە، توركیا بە راشكاوانە رایگەیاندووە، رێگە نادات سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە ئاسمانی وڵاتەكەی تێپەڕێت، ئەوەش لە كاتێدایە وەزارەتی دەرەوەی توركیا هەواڵی رەتكردنەوەی تێپەڕینی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی بە ئاسمانی وڵاتەكەی رەتكردەوە، ئەو لێدوانانەشی بە بانگەشە ناوبرد، ئۆنجۆ كچالی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ئەو لێدوانانەی باس لەوە دەكەن كە ئیسرائیل مۆڵەتی فڕینی فڕۆكەی سەرۆك وەزیرانی بەسەر ئاسمانی توركیا وەرگرتبێت، هەرگیز راست نییە، هیچ داواكاریەكی لەو جۆرەشمان بەدەست نەگەیشتووە.
لە (11)ی مانگی رابردوو دەستەی پەخشی ئیسرائیل رایگەیاند، توركیا بەر لە دوو رۆژ رەتی كردۆتەوە كە شاندی دانوستانكار بە ئاسمانی وڵاتەكەی تێپەڕێت كە بۆ گفتوگۆكانی نێوان سووریا و تەلئەبیب لەسەر رووداوەكانی سووریا دەستیان پێكرد بوو. دەستەی پەخش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەنقەرە رەتی كردەوە، فڕۆكەی رام 707 كە سەر بە هێزە ئاسمانییەكانە بەسەر ئاسمانی توركیا تێپەڕێت، بۆیە ناچاربووە ئاراستەكەی بەرەو دەریای رەش بگۆڕێت.
سەرچاوەیەكی ئیسرائیل جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، توركەكان رازی نین فڕۆكەكانیان بەسەر ئاسمانی وڵاتەكەیان تێپەڕێن بەهۆی ئەو جەنگەی ئیسرائیل لە دژی غەزە، بڕیاری رێگرییەكەش پێش دەستپێكردنی گفتوگۆی نوێنەرانی ئیسرائیل و توركیایە لە ئازارەبایجان.
لەدوای رووداوەكانی حەوتی ئۆكتۆبەری (2023) گەشتە بارزگانییەكانی نێوان توركیا و ئیسرائیل وەستاوە.
لە (17/تشرینی دووەم/2024) ئیسرائیل بە فەرمی رایگەیاند، سەردانی ئیسحاق هێرزۆغ، سەرۆکی ئیسرائیل بۆ کۆنفرانسی (COP29) بۆ ئازەربایجان بە هۆکارێکی ئەمنی هەڵوەشایتەوە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئازاربایجان ئاشکرای کرد، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی ئیسحاق هێرزۆغ بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، کە تورکیا ڕێگەی نەداوە فڕۆکەی سەرۆکی ئیسرائیل بە ئاسمانی وڵاتەکەی تێپەڕێت.
بەگوێرەی قسەکانی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان کە بەماڵپەڕی (کالیبەر نیوزی ڕاگەیاندووە، "هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی سەرۆکی ئیسرائیل هیچ پەیوەندیەکی بە هۆکاری ئەمنی نەبووە، بەڵکو پەیوەندی هەبووە کە تورکیا رێگەی نەدا فڕۆکەی هێرزۆغ بەئاسمانی وڵاتەکەی تێپەرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment