ئەمەریکا کۆمپانیایەکی بەناوبانگی تورکیا سزا دەدات تورکیە

نوچە نێت

ئەمەریکا بە تۆمەتى پەیوەندى بازرگانى لەگەڵ ئێران بڕیاریدا کۆمپانیایکیمپاش هۆڵدینگ کە یەکێکە لە کۆمپانیا بە ناوبانگەکانى تورکیا بخاتە نێو لیستی سزاکانیەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (پێنجی ئایار/2025) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، ئەمەریکا کۆمپانیای  بەناوبانگی کیمپاش هۆڵدینگی تورکیای خستۆتە لیستی سزاکانی وڵاتەکەی،.

ئەم کۆمپانیایە خاوەنی زنجیرە مارکەکانی ڕۆیاڵ کارپێت و پیێر کاردین کارپێت و ئەتلەس کارپێت و ستۆدیۆ کارپێت و ئەکپیلسا و لەنێویانیشدا هۆڵدینگ هەیە، کە ئاشکرا بووە بەنهێنی کاری بازرگانی نایاسایی نەوتیان بە بەهای (15) ملیۆن دۆلار لە ئێرانەوە ئەنجام داوە.

جگە لەمەش باس لەوە دەکرێت هۆکارێکی دیکەی سەپاندنی سزا بەسەر ئەم زنجیرە کۆمپانیا بەناوبانگانەی تورکیا لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لە ڕابردوو ئەم کۆمپانیایە کەرەستەی خاویشی لە ئێرانەوە بەنهێنی بە نرخێکی هەرزانتر کڕیوە و بەنهێنی گواستویانەتەوە تورکیا.

جێگەی ئاماژە پێدانە، کۆمپانیای کیمپاشی تورکی لە ساڵی (1982) لەلایەن ئەندازیاری کیمیایی لوتفی ئەیای، دامەزراوە، ئەم کۆمپانیایە یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی تورکیا لە بواری بەرهەمهێنانی ماستەر باتچ، بە کڕینی کۆمپانیای ناکسان پلاستیک بۆ بەرهەمهێنانی یەکپارچەیی ئابووری بازرگانی تورکیا کار دەکات. لقی سەرەکی ئەم کۆمپانیایەش لە شاری ئەتاشەهیر لە ئەستەنبۆڵە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین