لە هێرشی هیندستان بۆ سەر پاكستان هەشت كەس كوژران
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتی ئایار/2025) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاوی كردەوە، شەوی رابردوو حكومەتی هیندستان رایگەیاند، نۆ شوێنمان لە پاكستان بۆردومان كردووە، حكومەتی ئیسلام ئابادیش دەڵێت، “تاوەكوو ئێستا هەشت كەس كوژاون و (35) كەسی دیكەش برینداربوونە و دوو كەسیش بێسەروشوێنن."
حكومەتی پاكستان هەڕەشەی توند دەكات و جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە وەڵامی بەهێزییان بۆ ئەو هێرشانە دەبێت، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش نەتەوە یەكگرتووەكان داوای دانبەخۆداگرتن دەكات.
پەیامنێری جەزیرە رایگەیاند، سێ مووشەكی هیندستان هەرێمی كشمیر و بەنجابی كردۆتە ئامانج، یەكێك لە مووشەكانیش ئاراستەی فڕۆكەخانەی كۆنی مزەفەر ئاباد كراوە، كە دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی پاكستان لە هەرێمی كشمیر.
سەبارەت بە هێرشەكانیش ئاماژە بەوە دەكات، كە هێرشەكان چڕ و بەرنامەبۆ داڕێژراو بووە، هیچ پێگەیەكی سەربازیی پاكستان نەكراوەتە ئامانج، لەبەرانبەردا وەزیری بەرگری پاكستان پشتڕاستی دەكاتەوە، هیچ پێگەیەكی سەربازیی نەكراوەتەوە ئامانج، سەرجەم ئەو شوێنانەی هیندستان هێرشی كردۆتەسەر شوێنی مەدەنین، نەك سەربازگە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا هێرشەكانی هیندستانی بۆ سەر پاكستان بە ئابڕووچوون ناوبردوو، دەشڵێت ئەو كارە مایەی نیگەرانییە، هیواخوازم ئەو شەڕە بە خێرایی كۆتایی بێت.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، لەو بڕوایەدام خەڵك دەزانن چی روودەدات، ئەوەش بە پشتبەستن بە رووداوەكانی رابردوو، چونكە ئەوان ماوەیەكی زۆرە شەڕ دەكەن، بۆیە ئەوەش جێگەی نێگەرانییە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment