پاكستان داوا لە توركیا و ئەمەریكا دەكات ناتەنیاهۆ دەستگیر بكەن
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (2026/1/11) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاوی كردەوە، وەزیری بەرگری پاكستان لە بەرنامەیەكی كەناڵی “ئێن دی تی ڤی” وڵاتەكەی داوای لە توركیا و ئەمەریكا كردووە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەستگیر بكەن، بە یەكێكیش لە مەترسیدارترین تاوانبارەكان لە مێژووی مرۆڤایەتی وەسفی دەكات.
خواجە ئاسەف باس لە هەوڵەكانی پێشوو دەكات، كە سەركردەی وڵاتان دەستگیركراوە، ئاماژە بەوەش دەكات، توركیا توانای ئەوەی هەیە رۆڵی سەرەكی لەو دەستگیركردنە ببینێت و رادەستی دادگای بكات، وەزیری بەرگری پاكستان دەشڵێت، ئێمە شەو و رۆژ دوعا دەكەین بۆ ئەو ئەگەر راست دەربچێت.
خواجە محەمەد باس لەوەش دەكات، كە ناتەنیاهۆ و یواڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل بڕیاری دەستگیركردنیان لە (2024) بۆ دەرچووە.
ئەو لێدوانەی وەزیری بەرگی پاكستان دەنگدانەوەی زۆری لە ناوەندە ئیسرائیل بەدوای خۆی داهێنا، بە هاندانێكی بێ پێشنەی ناڕاستەوخۆی ناودەبەن.
لە كاتی قسەكانی ئەو بەرپرسە پاكستانییە راستەوخۆ لە ستۆدیۆی كەناڵەكە، چەند جارێك داواكەی دووبارە كردووە، بەڵام پێش كۆتاییهانی بەرنامەكە لەبەر هەستباری بابەتەكە، لەدوای ناوبڕێك ئەو وەزیرە لەسەر شاشەی كەناڵەكە نەبووە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment