وتەبێژی نەتەوەیەكگرتووەكان: جیهان توانای بەرگەگرتنی ململانێی پاکستان و هیندستانی نییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی هیندستان بۆسەر پاکستان نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت، دەبێت هەردوولا دانبەخۆبگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتی ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئیندیپێندت) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لەبارەی هێڕشە مووشەکیەکانی هیندستان بۆسەر پاکستان ڕاگەیاندوو و داوای دانبەخۆگرتنی لە هەردوو وڵات کرد.

لەلایەکی دیکە، ستیفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهەمان شێوە لە لێدوانێکی نووسراودا داوای هێورکردنەوەی دۆخەکەی لە هەر دوو وڵات کردوو دەڵێت، "هەرگیز جیهان لە ئێستادا توانای بەرگەگرتنی ململانێی سەربازی نێوان هیندستان و پاکستانی نییە."

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو سوپای هیندستان لە هێرشێکدا بە مووشەک سێ شوێنی جیاوازی پاکستانی کردە ئامانج، بەوهۆیەوە چەند قوربانی لێکەوتەوە و سوپای پاکستانیش هەڕەشەی تۆلەکردنەوەی توند دەکەن. 

لە دوای هێرشەکە، هیندستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەم هێرشەی ئەنجاممان داوە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سندوور کراوە بۆ سەر پێگەکانی تیرۆرستان لە پاکستان بووە.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین