سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی توركیا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە فەرمی سەردانی توركیا دەكات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆدەبێتەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە (هەشتی ئایار/2025) ماڵپەڕی (واع) بڵاوی كردەووە، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی سەردانی ئەنقەرە دەكات  بڕیارە لەو سەردانە بەشداری لە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی باڵای عێراق ــ توركی بۆ هەماهەنگی ستراتیژی بكات.

هەر سەبارەت بەو سەردانە، فەخرەدین ئاڵتون، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا سەردانی توركیا لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا كۆدەبنەوە.

سەبارەت بە گفتوگۆكانیش ئاماژە بەوە دەكات، هەردوولا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و بەغدا و رووداوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی دەكەن.

سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی توركیا دەشڵێت، چاوەڕوان دەكرێت لەو سەردانە بە ئامانجی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات واژۆ لەسەر چەند یاداشتێك بكرێت.

ساڵی رابردووش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی بەغدای كرد و دواتر سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆبۆوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین