عێراق و تورکیا چەند رێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکەن تورکیە

نوچە نێت

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنێ بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لێکرا، هەردوولا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامداو رایانگەیاند، چەند رێککەتنێکیان لە (11) بوار جیاوازدا واژۆکردووە و هەروەها بڕیاریاندا بە زووترین کات ڕێککەتنامەی نیسانی (2024) لەنێوان عێراق و تورکیا جێبەجێ بکەن.

ئەمڕۆ هەینی (نۆی ئایار/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیری عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییان ئەنجامدا، چەند رێککەوتنێکیان لە بوارەکانی سەربازیی و بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و بەرگریی و هەماهەنگی کەشوهەوا و کۆچی نایاسایی و هاوکاریی نێوان سوپای تورکیا و پاسەوانی سنوری عێراق و چەند بواری دیکە واژۆکرد.

هەروەها سەرۆك کۆماری تورکیا لە بارەی دەستپیکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت ڕاشیگەیاند، "سەبارەت بە دەستپیکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەنێوان بۆڕی نەوتی عێراق و تورکیا دەمانەوێت بە زووترین کات دەستپیبکاتەوە و بەرەو پێش بڕۆین."

سەبارەت بە بوونی پەکەکە لە عێراق ئەردۆغان گوتی، "لەگەڵ عێراق ڕێککەوتوین روبەرووی پەکەکە ببینەوە، سودانیش لەوبارەیەوە رایگەیاند، "بەگوێرەی دەستووری عێراق پەکەکە رێکخراوێکی قەدەغەکراوە و پەیوەندی ئێمە و تورکیا پەیوەندییەکی مێژووییە."

ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکە جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ عێراق پشتیوانی سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن و هاوکاری تێپەراندی ئەو قەیرانەی سووریا دەکەن، هەروەها هەردوولامان هەموو دەستتێوەردانێک و فرەلایەنی لەو وڵاتە ڕەتدەکەینەوە."

لەبارەی پرۆژەی ڕێرەوی گەشەپێدان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پرۆژەیە سوودی زۆری هەیە بۆ هەردوو وڵات و ناوچەکە، لە کۆبوونەوەکە باسی خێراکردنی کارەکانی پرۆژەکەمان کرد و داواکاریشم ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت بەشداری لە ڕێرەوی گەشەپێدان دەکەن بەشداربن لەم پرۆژە ستراتیژییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین