وەزارەتى دەرەوەى ئێران: کۆبوونەیەکى سەختمان لەگەڵ ئەمەریکا کرد ئێران

نوچە نێت

گەڕى چوارەمى دانوستاندنەکانى نێوان ئێران و ئەمەریکا لە مەسقەت کۆتایی هات، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە دانوستاندنێکى سەخت بوو، وەزیرى دەرەوەش دەڵێت، سازش لەسەر پیتاندنى یۆرانیم ناکەین,

ئەمرۆ یەکشەممە (11/ نيسان/ 2025) ماڵپەڕى (تەسنیم) بڵاوى کردەوە، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، دانوستاندنە ناراستەوخۆکان سەخت بوو، بەڵام بۆ تێگەیشتن لە باشترین هەڵوێست لەنێوان هەردوولا و دۆزینەوەى رێگەى گونجاو و واقیعى بۆ چارەسەرى پرسە ناکۆکەکان سوودبەخش بوو.

سەبارەت بە گەڕى داهاتووى دانووستاندنەکانیش گوتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى گوتى، رێکخەرى عەمانى کات و شوێنى دانووستاندنەکانى داهاتوو دیارى دەکات.

گەڕى چوارەمى دانوستاندنەکان بە نێوەندگیرى سەڵەتەنەى عومان لە مەسقەت بەڕیوەچوو، کە هەریەک لە عەباس عێراقچى وەزیرى دەرەوەى ئێران و ستیف ویتکۆڤ، نوێنەرى سەرۆکى ئەمەریکا بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست سەرۆکایەتى شاندنەکانیان دەکرد.

شاندى ئێران  پێکهاتبوو لە پسپۆڕانى تەکنیکى لەبوارى یاسایى و ئەتۆمیى و ئابوورى، بەگوێرەى خشتەى کارى دانووستاندنەکان عێراقچى سەرۆکایەتى دەکرد.

بەر لە بەڕێکەوتنى بۆ مەسقەت وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، یەکێک لە کێشە مەترسیدارەکانى رووبەڕووى گفتوگۆکان دەبێتەوە، لێدوانە دژبەیەکەکانى ئەمەریکایە، دەربارەى پیتاندنى یۆرانیۆمیش جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئێران سازش لەسەر ئەوە ناکات و پاشەکشەى لێ ناکات، چونکە پیتاندنى یۆرانیم یەکێک لە دەستکەوت و شانازییەکانى گەلى ئێرانییە، باجى گەورە بۆ ئەو پیتاندنە دراوە، خوێنى زاناکانمان لەپشت ئەو دەستکەوتەیە، ئەوەش قابیى گفتوگۆ نییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین