هەناردەکردنی کاڵای تورکی بووە هۆی دابەزینی کورتهێنانی بازرگانی ئابووری جیهان

نوچەنێت

ناوەندی ئاماری تورکیا ( TUIK)، دابەزینی کورتهێنانی بازرگانی وڵاتی تورکیای لە ماوەی ساڵێکدا ڕاگەیاند.

بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەکردنی کاڵای تورکی بۆ دەرەوەی وڵات، بۆتە هۆی دابەزینی ئاستی کورتهێنانی بازرگانی بە ڕێژەی ٪14.9 لە ئاداری ساڵی رابردوو تا کۆتایی ئاداری ئەمساڵ.  بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ( TUIK) ، ئاستی هەناردەی کاڵای تورکیا لە ئاداری 2021 بۆ زیاتر لە 42,2٪ و ئاستی هاوردەکردن  بۆ زیاتر  25,6٪ بەرزبۆتەوە، ئەمەش هۆکارە لە دابەزینی ئاستی کورتهێنانی بازرگانی بۆ 4.65 ملیار دۆلار، بەراورد بە 49.915 ملیار دۆلار  لە 2020ـدا.

کورتهێنانی بازرگانی کاتێک روودەدات کە ئاستی هاوردەکردن زیاتر بێت لە ئاستی هەناردەکردن

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین