ئەحمەت تورک: لەئێستادا گفتوگۆکردن لەسەر مافی هیوا بۆ ئۆجەلان هیچ مانایەکی نییە تورکیە

نوچە نێت

ئەحمەد تورک سەرۆکی شارەوانی مێردین کە لە ئێستادا قەیووم لەشوێنی دانراوە و ئەندامی شاندی ئیمرالی لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ڕایگەیاند، "ئەوەی لەئێستادا گرینگە دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەرکردنی کێشەکانە لە کۆمارێکی دیموکراسیدا."

ئەمڕۆ سێشەممە (13/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئیندپێنت) بڵاویکردەوە، ئەحمەد تورک ئەندامی دەم پارتی لە شاندی ئیمراڵی بەشداری کۆبوونەوەی گروپی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا کرد و گوتی، پێویستە بە بەشدای هەموو پارتەسیاسیەکانی تورکیا کۆمسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا دابمەزرێت و دەشڵێت، "هەندێک هەنگاو هەیە دەنرێت لەپێناو داهاتووی تورکیایەکی دیموکراسی، ئەمە چاوەروانییە، ئەوە سەودانییە بەڵکو بە دیموکراسیکردنی تورکیا و لەباوەشکگرتنی هاوڵاتیانی خۆی و گەلەکەیەتی."

تورک سەبارەت بە خۆ‌هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەڵێت، "بەدڵنیاییەوە بڕیارێک بوو چاوەروانی بووین، پێشوتریش بەرێز ئۆجەلان لەبارەی ئەم بابەتەوە ڕوونکردنەوەی دابوو. ئۆجەلان پێشبینی ئەوەی کردبوو کە ڕێکخراوەکە پابەندی بانگەوازەکەی دەبن، دەمانزانی و ئینشاڵڵە سوودی دەبێت، ئەوەی گرینگە دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەرکردنی کێشەکانە لە کۆمارێکی دیموکراسیدا."

سەرۆکی پێشووی شارەوانی مێردین باسی لەوەکرد کە لەمەوبەدوا پەرلەمانی تورکیا ئەرکێکی کەوتۆتە سەرشانی و دەشڵێت، پێویستە ئەو ئەرکەی لەسەریەتی جێبەجێی بکات و ئەمەش لە کۆتایی دەگاتە پەرلەمانی تورکیا، هەروەها پێویستە هەموو گروپەکانی پەرلەمان و پارتە سیاسیەکان ڕۆڵێک بگێرن کە هاوکار بێت بۆ ئاشتی ئەم وڵاتە."

تورک لە درێژەی قسەکانیدا باسی "مافی هیوای" بۆ ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد و گوتی، "لە ئێستادا هیچ سوودێکی نییە باس لەم پرسە بکەین بۆ ئازادکردنی بەرێز ئۆجەلان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین