ئەردۆغان: لە پەیوەندیداین لەگەڵ هەولێر و بەغدا بۆ میکانیزمی چەکدانانی پەکەکە
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (17/ئایار/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای گەرانەوەی لە ئەلبانیا لە فڕۆکەخانە باسی شێوازی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـی کرد و رایگەیاند، "چەند دانوستاندنێک لەگەڵ دراوسێکانمان ئەنجام دەدەین بەمەبەستی چۆنیەتی دانانی چەکەکانی پەکەکە و لە میکانیزمێکی هاوبەشدا لەگەڵ حکومەتی بەغدا و هەولێر گفتوگۆ دەکەین سەبارەت بە چۆنیەتی ڕۆڵیان لە پرۆسەی چەکدانان."
ئەردۆغان سەبارەت بە ئامانجی پرۆسەی ئیمراڵی گوتی، "تیرۆر بەتەواوی لە تورکیا دووردەخرێتەوە، بەمەش یەکریزیمان پتەوتر دەبێت، بەنەهێشتنی ململانێ و شەڕ و توندوتیژی سیاسی مەدەنی بەهێزتر دەبێت و دەتوانین بە ئامانجەکانمان بگەین، هەروەها ئەم پرۆسە خزمەت بە ئاشتی و سەقامگیری و گەشەپێدان عێراق و سووریاش دەگەیەنێت."
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاشیگەیاند، "لەمەوبەدوا پرۆسەی ڕادەستکردنی چەکەکان و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە بە چاودێری یەکە ئەمنییەکان و دەسەڵاتی دەوڵەت دەبێت. ئامانجی ئێمە ڕوونە کە دەبێت پەکەکە چەکەکانیان دابنێن و بڕیاری کۆنگرە بۆ خۆەڵوەشاندنەوە بە تەواوی جێبەجێبکەن."
ئەردۆغان دەشڵێت، "ئایا ئێوە هیچ بیر لەوە دەکەنەوە کە سەرکەوتنێک بە بێ بەشداری میللەت و ئیرادەی میللەتێک بەدی بهێنرێت؟ هاووڵاتیانی ئێمە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و لە باکوور و لە باشوور لەم پرۆسەیدا بەشدارن، میللەتی ئێمە لەم کارە پشکێکی گەورەی بەرکەوتووە و خودا لێیان رازیبێت."
هەرسەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری ئاشتی دوێنێ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی پەکەکە تورکیا نزیکەی (2) ترلیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە و لە نزیکترین کاتدا بەڵای (40) ساڵەی پەکەکە کۆتایی پێدەهێنرێت."
لە (12)ـی ئایاری (2025) پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەئەنجامی کۆتایی کۆنگرەی (12)ـی بڵاوکردەوە و خۆەڵوەشاندنەوە و کۆتایهێنان بە خەباتی چەکداری ڕاگەیاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment