ئەحمەد شەرع دەستەیەك بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسانی رژێمی بەعسی سووری پێدەهێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆكایەتی سووریا یبڵا فەرمانێكی دەكردووە بۆ دامەزاندنی دەستەیەك بە ناوی (دەستەی نیشتیمانی بۆ دادوەپەروەری ئینتیقالی)، كە ئەركی ئاشكراكردنی راستییەكانی دەسەڵاتی پێشوو و لێپرسێنەوە لە بەرپرسان و قەرەبووكردنەوەی زیانەكانی قوربانیان دەبێت.

ئەمرۆ یەكشەممە (18/ ئایار/ 2025) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، ئەحمەد شەرع فەرمانێكی بڵاوكردۆتەوە بە ناوی (دەستەی نیشتیمانی بۆ دادوەپەروەری ئینتیقالی)، كە تێیدا هاتووە، پێكهێنانی ئەو دەستەیە لە بڕوابوون بە پێویستی چەسپاندنی دادپەروەری ئینتیقالی سەرچاوەی گرتووە، كە كۆڵەگەیەكی بنەڕەتییە بۆ بونیادنانی دەوڵەتی یاسا و دابینكردنی مافی قوربانیان و چەسپاندنی ئاشتەوایی گشتی نیشتیمانی.

لە بەشێكی دیكەی فەرمانەكە هاتووە، لە ماوەی رابردوودا داواكارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و لێپرسینەوە لە پێشێلكارییەكانی دەسەڵاتی پێشووی بەشار ئەسەد زیادی كردبوو، كە لە خۆپیشاندانەكانی ئاداری (2011)وە دەستی پێكرد كە داوای ئاڵوگۆی ئاشتیانەی دەسەڵاتیان دەكرد.

ئەحمەد شەرع ئاماژە بەوەش دەكات، كە پێهێنانی دەستەی نیشتیمانی ئەركی ءئەو دەستەیە روون دەكاتەوە، كە ئاشكراكردنی پێشێكاریە گەورەكانی دەسەڵاتی پێشوو و لێپرسینەوەی بەرپرسانە ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیەندییدارەكان دەبێت، كە بەشێكی قەرەبوونكردنەوەی قوربانییانەی دەسەڵاتی پێشوو دەبێت.

لەو فەرمانە هاتووە، عەبدولباسیت عەبدولەتیف سەرۆكی دەستە دەبێت و رادەسپێردرێت بە پێهێنانی تیمێك بۆ ئەو كارە دانانی پەیڕەوی ناوخۆیی كە ماوەكەی لە (30) رۆژ لە (17)ی ئایارەوە دەست پێدەكات.

بەگوێرەی فەرمانەكەی سەرۆكایەتی ئەو دەستەیەكی خاوەن پێگەی مەعنەویی و سەربەخۆی دارایی و ئیداریی خۆیەتی، كارەكانی لە هەموو خاكی سووریا دەبێت.

پێكهێنانی ئەو دەستیە، یەكێكە لە دەرهاوێشتەكانی گفتوگۆی نیشتیمانی كە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، كە تێیدا جەخت لەسەر لێپرسینەوەی بەرپرسانی پێشوو كرایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین