عەبدوڵڵا ئۆجەلان: پێویستە پەیوەندی کورد و تورک لەسەر بنەمای برایەتی بونیات بنرێتەوە تورکیە

نوچە نێت

عەبدوڵڵا ئۆجەڵان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕێگەی شاندی ئیمراڵی دەمپارتییەوە پەیامێکی ناردووە و تێیدا دەڵێت، "لەسەر بنەمای یاسای برایەتی پێویستمان بە ڕێککەوتنێکی نوێیە، پەیوەندی تورکیا و کورد زۆر لێک جیاوازن، ئەوەی لێرەدا زیانی پێدەگات تەنیا برایەتییە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (18/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئیندیپێنت) بڵاویکردەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان, ڕێبەری پەکەکە لەڕێگەی شاندی دەم پارتییەوە لە زیندانی ئیمراڵی پەیامێکی نوێی  بۆ ڕایگشتی ناردووە و ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "دەبێت پەیوەندی برایەتی تورک و کورد لەسەرد بنەمای برایەتی دووبارە بنیات بنرێتەوە."

سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەى جەختی لەوە کردۆتەوە, کە برایەتی بنچینەی پەیوەندییەکانی تورکیا و کوردایەتییە و لێک جیاوازە، سەرنجی خستۆتە سەر ئەوەش، "لەسەر بنەمای برایەتی هەردوولا پێویستمان بە ڕێێکەوتنێکی نوێیە، لێرەدا ئەوەی زیانی پێدەگات تەنیا برایەتییە."

لە پەیامەکەیدا دەشڵێت ئەو پەیوەندییەی لەڕابردوو تێکچووە پەیوەندی برایەتیمان بووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، "براکان شەڕ دەکەن، بەڵام هەرگیز بێیەک ناتوانن. ئێمە لەمەوبەدوا کاردەکەین بۆ پاکردنەوەی رێگاکان کە پڕن لە فێڵ و مین کە زیان بە پەیوەندییەکانمان دەگەیەنێن و ئەو پرد و رێگایانەی زیانیان بەرکەوتووە چاکی دەکەین."

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ هەر یەک لە پەروین بوڵدان و فایەق ئۆزگور پارێزەری ئۆجەلان وەک شاندی دەم پارتی لەدوای بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە سەردانی ئیمراڵیان کردوو بۆ جاری پێنجەم لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەڵان کۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین