دەولەت باخچەلی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ئاشتی داوای دامەزراندنی كۆمسیۆنێك دەكات شیکاری

نوچە نێت

ئامادەكردنی: دنیا ئەحمەد

سەرۆکی مەهەپە لەدوای بریاری کۆنگرەی پەکەکە سەبارەت بەم پرۆسەیە پێشنیازێکی نوێ دەکات و دەڵێت، "بە بەشدای هەمووو لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانی هەموو چین و توێژەکان کۆمسیۆنێک دابمەزرێنین لە پەرلەمانی تورکیا، ئەو لیژنەیەش پێکهاتووە لە نوێنەری (16) پارتە سیاسیەکان، هەروەها لەنێو ئەم لیژنەیە پێویستە (100) ئەندام هەبێت."

ئەمڕۆ شەممە ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، دەوڵەت باخچەڵی سەرۆکی مەهەپە لەدوای بریاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆسەکە پێشنیارێکی نوێی خستەڕوو و ڕایگەیاند، "بە بەشداری هەموو پارتە سیاسیەکان و نوێنەری هەموو چین و توێژەکان دامەزراندنی لیژنەیەکە لە پەرلەمانی تورکیا چونکە لە ئێستادا باشترین بژاردەیە بۆ ئەم پرۆسەیە."

باخچەلی باسی لە شێوازی دامەزرانی لیژنەکە کرد و دەشڵێت، "پێویستە ئەو کۆمسیۆنە پێکبهێندرێت لە نوێنەری (16) پارتە سیاسیەکان، هەروەها لەنێو کۆمسیۆنەکە پێویستە (100) ئەندام هەبێت و بەگوێرەی شێوازی کارکردنیان دابمەزرێن."

سەرۆکی مەهەپە دوێنێ (18)ـی ئایاری ( 2025) لە هەژماری فەرمیی پارتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەڵ ڕاگەیاندنی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتایهێنان بەخەباتی چەکداری لەلایەن پەکەکەوە قۆناغێکی نوێ دەستپێکردووە و زۆر هەستیار و ناسکە و دەبێت هەموو لایەنەکان سەبری لەسەر بگرین و زمانێکی بەرپرسیارانە لەم پرۆسەیەدا بەکاربهێنن."

لەدوای ئەو پێشنیارە نوێیەی باخچەلی پەروین بوڵدان لەدوای گەرانەوەیان لە ئیمراڵی وەڵامی سەرۆکی مەهەپە دەداتەوە و گوتی، "لە ئێستادا کەشوهەوایەکی نوێ و قۆناغێکی نوێ دەستیپێکردووە و ئێمەش هاوشێوەی بەرێز دەوڵەت باخچەلی هەمان بیرکردنەوەمان هەیە. دەبێت هەموو لایەک خۆی بەدووربگرێت لە هەر دەربرینێکی زبر کە زیان بە پرۆسەکە بگەیێنێت."

بوڵدان دەشڵێت، "بەرێز باخچەلی شێوازی داهاتووی پرۆسەکە و دامەزراندنی لیژنەیەکی خستەڕوو  و ئێمەش پشتگیریی پێشنیازەکەی دەکەین کە هاوکار دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها دەبێت هەموو بابەتەکان لە پەرلەمان گفتوگۆی جددی لەسەر بکرێت و لیژنەکە بەم شێوەیە کار دەکات و دەبێت تا کۆتایی ئەم ساڵ ئەو یاسادانانە پێکبهێنرێت لە پەرلەمان."

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای دەکات کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان دڵخۆشە بە پێشکەوتنانەی لە پرۆسەکەدا بەدەستمانهێناوە و دەشڵێت، لەئێستادا هیچ کێشەیەک لە ئارادانییە کە زیان بە پرۆسەکە بگەیێنێت و کۆبوونەوەکان زۆربەباشی بەرێوەدەچێت."

ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ژمارەیەک پەرلەمانتار سەردانی چیای کابار لە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستانیان کرد، سەبارەت بە بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەی ئیمراڵی چەند لێدوانێکی دا.

هەر سەبارەت بەو پێشنیازەی دەوڵەت باخچەلی بۆ دامەزراندی لیژنەیەک لە پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەوبارەیەوە دەڵێت، "ئەمڕۆ پەیامێکی زۆر بەهێز دەدەین، هیواخوازم ئاشتی و برایەتی هەزار ساڵەی کورد و تورک تاکۆتایی دونیا بەردەوام دەبێت، وەک ئەوەی بەرنامەمان بۆ دانابوو پرۆسەکە بەردەوامە. دەبێت لەمەوبەدوا پەکەکە چەکەکانیان ڕادەستبکەنەوە، لەدوای ئەم هەنگاوە ئەوەی دەوڵەت باخچەلی باسی لێوەدەکات بەمشێوەیە چ لە ڕووی سیاسی و چ لە ڕووی ئامادەکردنی زەمینەی یاسایی پەرلەمانی تورکیا و هەموو پارتە سیاسیەکان بەیەکەوە پێشوازی لە پرۆسەکە دەکەن." 

جێگەی ئاماژە پێدانە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە یەکی تشرینی یەکەمی ( 2024)، لە پەرلەمانی تورکیا چووە لای فراکسیۆنی دەم پارتی و تەوقەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو پارتە کرد، لەدوای ئەو هەڵوێستە پرۆسەیەکی چارەسەریی پرسی کوردی لە تورکیا هاتە ئاراوە و تاوەکو ئێستاش هەنگاوەکان بۆ بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین