باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا لە سووریا نهێنی گۆڕانكاری لە ئەحمەد شەرع ئاشكرا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

رۆبەرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا لە سووریا و جەزائیر لە گرتەڤیدیۆیەكدا دەڵیت، لە سەرەتای (2023) لە لایەن دامەزراوەیەكی ناحكومی بەریتانیەوە داوام لێكرا هاوكاربم بۆ دەرهێنانی ئەحمەد شەرع لە جیهانی تیرۆرەوە بۆ جیهانی سیاسەتی كلاسیكی.

ئەمرۆ سێشەممە (20/ ئایار/ 2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی كردوە، رۆبەرت فۆرد  لە وتارێكی بەناونیشانی "شۆڕشگێران لە سووریا سەركەوتن، ئێستا چی؟" كە بە دەنگ و رەنگ بڵاوكراوەتەوە، دەڵێت، لە سەرەتای (2023) دامەزراوەیەكی ناحكومی بەریتانی داوای لێكردم هاوكاریان بكەم بۆ دەرهێنانی ئەو گەنجە، ئاماژە بە وێنەی ئەحمەد شەرع دەكات، بۆ ئەوەی لە جیهانی تیرۆرەوە  بۆ جیهانی سیاسەتی كلاسیكی بیهێنینە دەرەوە.

ئەو دیپلۆماتكارەی پێشووی ئەمەریكا ئاماژە بەوە دەكات و دەڵێت، پێویستە پێتانبڵێم، لەسەرەتاوە زۆر دوودڵ بووم، بیرم لەوە دەكردەوە، جلێكی پرتەقاڵیم لەبەردایە و چەقۆیەك لەسەر گەردنمە، بەڵام دواتر كۆمەڵێك كەس كە ئەزموونیان هەبوو گفتوگۆم كرد، كە یەكێك لەوانە دیداری لەگەڵ خودی ئەحمەد شەرع هەبوو، بڕیارم دا خۆم تاقیبكەوە.

دەربارەی دیدارەكەش دەڵێت، كاتێك بۆ یەكەم جار چاوم پێیكەوت، ناوی خوازراوی ئەبوو محەمەدی جۆلانی بوو، بەڵام ناوی راستەقینەی تا دوای كۆنتڕۆڵكردنی دیمەشق لە مانگی كانوونی یەكەم ئاشكرا نەكرد، لە نزیكیەوە دانیشتم، بە زمانی عەرەبی پێم گوت، لە میانەی ملیۆن ساڵ من گومان نەدەبرد، لە تەنیشتی تۆوە دانیشم، ئاوڕی دایە و بە دەنگێكی نەرم گوتی، منیش ئەو خەیاڵەم نەدەكرد.

دەربارەی گفتوگۆكانیش فۆرد دەڵێت، لەگەڵ شەرع گفتوگۆیەكی نەرمان كرد، ئەوەی لەو دیدارە جێگەی تێبینی بوو، ئەوە ئەبوو محەمەدی جۆلانی پاساوی بۆ كردە تیرۆرستییەكانی لە عێراق و سووریا نەهێنایەوە، بەڵام گوتی، ئەو تاكتیك و رێسایانەی لە عێراق دەگیرێتەبەر كاتێك حكومی چوار ملیۆن كەس لە ئیدلیب دەكەیت ناگونجێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین